حوکمی کوشتنی سەگی ناوشارو دەوروبەری چییە؟

حوکمی کوشتنی سەگی ناوشارو دەوروبەری چییە؟ ئایا کوشتنیان ڕەوایە؟ گەر دروست نییە کوشتنیان چارەسەر چییە؟

وەڵام””

ـ سپاس بۆ خوای دڵۆڤان، سەلات‌وسەلام بۆ پێشەنگی مرۆڤان، بۆسەر یارانی و هەڤاڵان. پاشان ئەڵێین:

ـ پێویستە بزانین ڕاگرتنی سەگ لە ماڵا حەرامە مەگەر پێویست بێ وەک سەگی ڕاو یاخود سەگی نگابانی، پێغەمبەری ئازیز دخ ئەفەرموێ: هەرکە سەگ ڕابگرێ جگە لە سەگی ڕانەمەڕ، یا بۆ نگابانی، یا بۆ وریایی مڵکایەتی، ئەوە هەموو ڕۆژێ لە خێرو باری کەم ئەبێتۆ بە ئەندازەی قیراتێ کە بەقەد کێوی ئاربەبا ئەبێ. (رواه بخاری ـ مسلم)

ـ لە کتێبی (موسوعةالفقية)دا هاتوه” گشت زانایان یەک دەنگن کە دروست نییە سەگ ڕاگرتن مەگەر ناچاری بێ وەک حەرەسی و ڕاوکردن و ئەو سوودانەی‌تر کە مرۆڤ پێویستی پێیەتی وەک پشکنین و بۆنکردن و…
ـ جا هەرکەس سەگی جوانی ماڵی هەیە با بیفرۆشێتەوە چوونکە ئەوانە بۆ وێڵکردن نابن و پارەکەشی بکەنە خێر بە هەژارێک.

ـ بڕێک لە زانایان بە ڕەهای بڕیاری کوشتنی سەگیان داوە.
ـ ئیمام قورڕتوبی لە کتێبی ( المفهم لما اشكل من تلخیص كتاب مسلم) ئەفەرموێ:
کوشتنی سەگەل بێ هەڵاواردن دەستووری لەسەرە کاتێ زەرەریان بوو بۆ کۆمەڵگاو خەڵکی، گەر زیانیان زۆرتربوو واجبە کوشتنەکەیان، بەڵام گەر سەگەل ڕێژەیان کەمبوو زیانۆمەند بوون هەر دانەیێک زیانی بوو ئەکوژرێ، تەنانەت گەر زیانەکەی بریتیبوو لە ترساندن هەر بەسە بۆ کوشتنیان.

خوا زاناترە.
ـ وەرگیراو لە ماڵبەندی بەشی فتوای ساڵح مونەججەد.

ارسالی : سعدی مرادی

خروج از نسخه موبایل