پرسیار” ئایا حەجکردن لە باتی شەهید دروستە؟ هەرچەن پێش شەهیدبوونی سفارشی (وەسیەت) نەکردبێ؟
ـ وەڵام لە لایەن د. قەرزاوی”
دوای سپاس بۆ خوای گەورەو ناردنی سەلات و سەلام بۆ پێغەمبەری خوا، پاشان دەڵێم:
ـ بەڵێ دروستە حەج بکرێت بۆ شەهیدی ڕێگەی ئیسلام ئەگەر لە ژیانیدا حەجی نەکردبێ، بە مەرج نەگیراوە سفارشی کردبێ.
ـ باشتر وایە ئەولادەکانی یا خزمی نزیکی حەجی بۆ بکەن ئەگەر دەستی نەدا با برایێکی دینی حەجی بۆ بکاتن بەو ئیعتبارەی کە برایەتی دینی ڕاوەستاوە لە جێگەی برایەتی نەژادی و نەسەبی، هەروەک خوای مەزن ئەفەرموێ: إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَهٌ” هەر ئیمانداران براو خوشکی ئیمانی یەکترن.
ـ بۆیە وتمان: خزمی نزیکی لە پێشن چونکە ئەو فەرمودانەی هاتون وایان سفارش داوە کە ئەولاد ( نێرینە بێ یا مێیینە بێ) لە باتی باب یان دایک ئەتوانێ حەج بکات. هەروەها ئەو فەرمودەی کە” پیاوەکە وتی: لبیک اللهم عن شبرمه! پێغەمبەر (دخ) فەرموی: شبرمه کێیە؟ عەرزی کرد: برامە یان وتی خزمی نزیکمە، فەرمووی: خۆت حەجت کردوە پێشتر؟ عەرزی کرد: نە، فەرمووی: لەبەرا حەج بۆ خۆت بکە ئەوجار حەج بۆ شبرمە بکە. (ئەبووداود).
وه رگیر : سعدی مرادی