تاریخ

حەجی کتوپڕی، یان خێراو سەریع

پرسیار” ئایا دروستە لە کۆتا ڕۆژەکانی حەج‌دا خێرا حەج بکەیت و وەگەڕێی؟ یانی هەر بچیتە کێوی عەرەفەو مانەوە لە موزدەلیفە؟ پێی ئەوترێ” حەجی خێرا.

وەڵام

حەمد بۆ خوای گەورە، سەلات و سەلام بۆ پێشەوای مرۆڤایەتی و هاوەڵان، لە پاشان‌دائەڵێم:

ـ حەجی تەواو لە لایەن مرۆڤی موسوڵمانەوە چوار پێنج ڕۆژی پێ ئەچێ ئابەم شێوە؛
٭ ڕۆژی هەشتەم لە مانگی زیلحیججە کە پێی ئەوترێ (یوم الترویه) ئەچێت لە مینا ئەمێنێتەوە شەو تاکوو بەیانی، پێنج فەرز بەجێ دێنێ.

٭ ڕۆژی نۆهەم ئەچێتە سەر کێوی عەرەفات ئەمێنێتەوە ڕائەوەستێ، پاڕانەوەو زیکرو تەلیلە ئەکات هەتا ئێوارە بانگی شێوان ئنجا ئەڕوا بۆ موزدەلیفە، پاشان ئەڕوا بۆ مینا ئەمێنێتەوە تاکوو نیوەشەو، سەر لەبەیانی ئەچێ ڕەمی جەمەرەی عەقەبە ئەکات، ئنجا ئەچێتە مەککە تەواف ئەکا لە ڕۆژی جەژنا کەپێی ئەوترێ” ڕۆژی حەجی مەزن (یوم الحج الاکبر).

٭ دوای جەژن لە ڕۆژانی یەکەم و دووهەم و سێهەم‌دا ئەڕوا بۆ شەیتان ڕەجم کردن، هەروەک ئەفەرموێ: فَمَن تَعَجَّلَ فِی یَوْمَیْنِ فَلاَ إِثْمَ عَلَیْهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلا إِثْمَ عَلَیْهِ لِمَنِ اتَّقَی” دوای ئەمانە ئنجا ئەتوانێ بارگەی سەفەر بنێ و بەرەو زێدی خۆی ڕێکەوێ. ئاوا حەجەکەی تەواو ئەبێ، جا هەرکەس ئاوا حەج نەکا دروست نییە یانی لانی کەم ئەوندەی پێی ئەچێ و ئەو ڕوکنانە ئەنجام بدات بە تەواوی جا دروستە حەجەکەی.

وه رگیر : سعدی مرادی

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا