ـ ئایا دروستە حەج لە بری بەندکراو بکرێ؟ ئایا واجبە پێشتر ئیزنی لێ وەربگریت؟
وەڵام لە لایەن مامۆستا یووسف قەرزاوی”
ـ بنەمای پەرەستشەکان ئەوەیە بە بەدەن و لاشە بکرێن، واتە خوددی مرۆڤ هەستێ بە کردنیان وەک قورئان ئەفەرموێ: وَأَن لَّیْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَی (۳۹)
بەس خوای پەروەردگار بە گەورەیی و ڕەحمەتی خۆی ڕوخسەتی داوە لە بڕێک عیباداتا کە کەسانیتر بۆیان جێبەجێ بکەن ؛ ئه ویش لە حاڵاتێکی تایبەتیدا وەک :
ئەوەی کەسێ بمرێ و هەلی بۆ نەڕەخسابێ بچێتە حەج بە تایبەت کە توانای ماڵی بووبێ…
یان کەمتەرخەمی کردبێ ؛ ئەوە خوای مەزن ڕوخسەتی داوەتێ کە ئەولادەکانی یان خزمە نێزیکەکانی لەباتی وی بچنە حەج وەک لە حەدیسدا هاتوە.
ـ وەک حەج لە باتی مردوو وایە کەسێ حەج بکات بۆ پیرێکی بە تەمەن کە ناتوانێ سەفەربکات بۆ بەجێ هێنانی فەرزەکەی ؛ نە بە ترومبیل ؛ نە بە فڕۆکە ؛ نە بە چەرخ ناتوانێ حەجەکەی بکات.
ـ هەروەها کەسێ ناسازە بە ناسازیێکی وەها کە ئومێدی چاک بوونەوەی نییە وەک کەسێ شەپڵۆکە یا فەلەجە یا تووشی لەبیرچوونەوەی مێشک بووە.
ـ جا بزانە؛ دیل لەم پێڕە کەسانە نییە ئومێدە خوای گەورە کۆتی بەربداو ڕزگاری ببێ، چون دەوامی ئەو حاڵە مەحاڵە، هەروەک قورئان ئەفەرموێ:( وَتِلْکَ الأیَّامُ نُدَاوِلُهَا بَیْنَ النَّاسِ) پێویستە بێ ئومێد نەبین لە داهاتوو، متمانەمان بە سەبر ببێ، هەرگیز بێ هیوا نەبین..
هەروەک قورئان ئەفەرموێ: وَلاَ تَیْأَسُواْ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِنَّهُ لاَ یَیْأَسُ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْکَافِرُونَ (۸۷). جا وێچوانی پیری پەککەوتەو نەخۆشی دایمی بە دیلەوە وێچوونێکی دروست نییە.
ـ کەوابوو” دروست نییە حەج کردن لە باتی دیل نە بە ئیجازە نە بەبێ ئیزن.
خواش زاناترە.
یوسف القرضاوی
وه رگیر : سعدی مرادی