اخلاق و تزکیه

خزمایەتی و سیلەی ڕەحم لەنێوان داواکاری ئاینی و داخوازی مرۆڤایەتی

صله رحم

عبدالخالق عمر

پەیوەندی خزمایەتی یان بە تەعبیرە دینیەکە سیلەی ڕەحم پێویستی و داخوازیەکی مرۆڤایەتی و دەرونی و ڕوحی مرۆڤەو دواتر داواو داخوازێکی دینی و ئیسلامیەو بنەماو هەوێنی کۆمەڵگایە،داخوازێکی دەرونی و ڕۆحی مرۆڤە چونکە هۆکاری گەشەو فراوان بونی بازنەی خۆشەویستی و یەکترناسین و دەس گیرۆیی و تەبایی یە هەروەک دەربازبونە لە تەنهایی و گۆشەگیری و ڕەشبینی خزم و خزمایەتی پشت و پەناو هێزە زۆرێک لەوەی تاک ناتوانێ ئەنجامی بدات یان ڕێی لێبگرێ بەهیمەت و هاوکاری خزم دەتوانێ ئەنجامی بدات لەم سەردەم و کاتەشدا زۆرترین پیلان و هەوڵ هەیە بۆ هەڵوەشانەوەی خێزان و وابەستەیی خزمایەتی و دروستکردنی ڕوحیەتی بۆخۆژیان و گۆشەگیری و خۆ دوور گرتن لەبەرپرسیاری کۆمەڵایەتی و ڕەد کردنەوەی هەمو ئەو کلتورو داب و نەریتە جوانانەی بنەمای خزمایەتی و شکۆی خێزان و خزمایەتین بەکورتی سیستەمی جێندەری و عەولەمەی ئەمڕۆی جیهانی ڕەد کرنەوەی هەمو پیرۆزیەکان و بنەماڵەو خێزان و خزمایەتی و کەسایەتی و ئاین و داب و نەریتێکی ڕەسەنی کۆمەڵگایەو دەڵێ تەنها خۆت و حەزو ئارەزوە کانت بەهەرجۆر دەتەوێت بەبێ هیچ سنورو مەرجێک…لەئاینی پیرۆزی ئیسلامدا سیلەی ڕەحم و خزمایەتی پانتایی و گرنگی خۆی هەیەو تەنانەت پێغەمبەرانیش لێی بێ نیاز نەبونەو خزم و کەس و کار پشتیوانیان بونە لە بانگەوازو پاراستنیان ، چەند نمونەیەک لەسەر گەورەیی و پێگەی سیلەی ڕەحم لە ئاینی ئیسلامدا:١.خوای گەورە داوای لێکردوین ڕشتەی خزمایەتی نەپچڕێنین بەتایبەت لەگەڵ نزیکترینەکاندا بە(نص) هاتووە هەرکەس پەیوەنی خزمایەتی بپچڕێنێ خوای گەورەش پەیوەندی لەگەڵ دەپچڕێنێ خوای گەورە فەرموویەتی (أنا الرَّحمنُ أَنَا خَلَقْتُ الرَّحِمَ وشَقَقْتُ لَها اسْماً مِنْ اسْمِي فَمَنْ ؤصَلَهَا وصَلْتُهُ ومَنْ قَطَعَهَا قَطَعْتُهُ ). أخرجه والبخاري رقم 53)٢.خوای گەورە داوای لێکردوین بۆخێرو چاکەو پیاوەتی هەمیشە لەکەس و خزمە نزیکەکانمانەوە دەس پێبکەین کەدایک و باوک لەپێشترینن والأَقْرَبونَ أَولا بالمَعْروف ،۳.پەیوەندی خزمایەتی هۆكارێكە بۆ فراوانی ڕزق و درێژ بوونی تەمەن و بەختەوەری :پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم دەفەرموێت:مَنْ أَحَبَّ أَنْ يُبْسَطَ لَهُ فِي رِزْقِهِ ، ويُنْسَأَ لَهُ فِي أَجَلِهِ فَلْيَصِلْ رَحِمَهُ ” ) رواه البخاري في صحيحه برقم (5986).٤.هەروەها پەیوەندی خزمایەتی یەكێكە لەخۆشەویستترین كردەوەكان لەلای خوای پەروەردگار وەپچڕاندنیشی یەكێكە لەو كارانەی خوا زۆرپێی ناخۆشە پێغەمبەرصلی الله علیەوسلم دەفەرموێت: (أحبُّ الَاعمال إلي الله إِيمَانٌ بالله ثُمَّ صِلَةُ الرَّحِمِ ثُمَّ الَامْرُ بالمَعْرُوفِ والنَّهْيُ عن المُنْكَرِ وأبْغَضُ الَاعْمالِ إلي الله الإشْرَاكُ بالله ثُمَّ قَطيعَةُ الرَّحمِ ) .حديث (حسن) انظر حديث رقم : 166 في صحيح لێرەدا بەپێویستی دەزانم ئاماژە بەگرنگترین بنەماکانی خزمایەتی بدەم چونکە پێم وایە خزمایەتی کاتێک تۆکمەو واتاداردەبێ کە چەند بنەمایەکی سەرەکی بونی هەبێت لەوانەش:یەکەم/نیەت پاکی یان بۆخوابون:کەئەساس و بنەمای هەرکارێکی دروستەو هەرکارێک نیەتی باش و پاک و بۆخوابونی تیانەبێت لاوازو لەرزۆک دەبێت و سۆز-عاتیفە و بەرژەوەندی و میزاج جێی دەگرێتەوە ئەم سیانەش جێگیرنین و بەردەوام لەگۆڕاندان،دووەم/ڕاست گۆیی: ڕاست گۆیی لەوتەو هەم لەکرداردا بنەماو زەروریەتی ژیانە چونکەڕاستگۆیی ئەوبەهاباڵایەیە کەهەرگیز کۆن نابێ و بەسەرناچێ هەمیشە جوان و تازەیە ڕاستگۆیی لەنێوان هەردوکەسێک یان زیاتر نما بێ متمانەیی دێتە جێی ،سێهەم/هاوکاری:خزمایەتی واتە یارمەتی و هاوکاری و دەسبار بەچی دەتوانی پێداویستی خزمەکەت پڕکەیتەوە بەگوێرەی توانات ئامادەبی کاتێک خزمێکمان نەخۆشە ئامادەنین هاوکاری بکەین بەڵام کاتێک دەمرێت ئامادەین دەیان ئەوەندە ببەخشین بۆپرسەکەی!! یان کاتێ خزمێکمان نەخۆشە بەبیانوی نەتوانین و بێکاتی یەوە سەردانی ناکەین بەڵام سێ ڕۆژ لەپرسەکەی بەپێوە دەوەستین تواناو کاتیشمان هەیە!!یان کەسی واهەیە بۆدەیان جار خەریکی دوبارەکردنەوەی عومرەکردنێتی بەڵام کەسی نزیکی خۆی مناڵی برای یان جیرانی زۆرهەژاروو نەبووە کەلەپێشترو خێرترە بەوبڕەپارەیە ئەوڕزگارکات بەڵام ئامادەنیە وەک پێویست دەس گیرۆییان بکات ئەمە دیاردەیەکی تەواو ناشەرعی و لێتێک چون و هەڵەیە چونکە لەدوای فەرزەکان لەپێشترین چاکە هاوکاری مرۆڤەکانە،لەفەرمودەی پیرۆزی پێغەمبەردا درودو سەلامی خوای لێبێ هاتووە: باشترین کەس سود بەخشترینە بۆخەڵکی.. هەروەها فەرمویەتی:ئیمان دار نیە ئەوکەسەی خۆی تێرەو جیرانەکەی برسیەو پێشی دەزانێ…وەدەفەرموێ: ئەگەر بچم بەدەم یارمەتی دانی برایەکەوە بۆبەجێگەیاندنی پێداویستیەکی(جگە لەخزمیش) پێم خۆشترە لەوەی یەک مانگ لەم مزگەوتەدا(مزگەوتی پێغەمبەرخۆی.ص) خەریکی اعتیکاف بم.ئەی ئەگەر ئەو کەسەی یارمەتی دەدەی یان ئەوبرسی و قەرزارو هەژارە خزم و کەسی نزیکت بێ ؟؟؟دیارە زۆر زۆر لەپێشترەو ئەولاترە بەیارمەتیدانی بۆخوالەخۆڕازیکردن بەتایبەت لەم ڕۆژگارەدا،چوارەم/پشتگیری :خزمایەتی واتا پشت یەکگرتن و لەسەر بەجواب هاتن لەکاری ڕاست و دروست و حەق دا بۆیە کاتی خۆی پێغەمبەری ئازیزمان سەلامی خوای لەسەربێت فەرموی یارمەتی براکەت بدە ئەگەر ستەم کاربوو یان ستەم لێکراو فەرمویان ئەگەرستەم کاربوو چۆن یارمەتی بەین؟ فەرموی دەستی گرن باستەم نەکات ئەمە جوانترین یاسای خزمایەتییە ،پێنجەم/قبوڵ کردنی جیاوازی:سروشتی مرۆڤ وایە فکری تەبیعەتی هەڵچون و ئاوەزی جیاوازە بۆیە هەرکاتێک خزمەکەت لەبەرهەندێ جیاوازی بیروڕاو فکرو حیزبایەتی و ڕاجیایی ڕەد کردەوە مامەڵەیەکی هەڵەت لەگەڵ بنەمایەکی خزمایەتی کردووە خزمایەتی واتا وەک خۆی خزمەکەمان قبوڵ کەین لەسنورێکدا وە ڕێز لە جیاوزیەکان بگرین بەتایبەت کەجیاوازیەکان لەشتانی جوزئی و خیلافی دابێت نابێت هەستی یەکتر بریندارکەین لەبەر ڕێزی خزمایەتی خۆئەگەر جیازیەکان چونە بازنەی ئایدۆلۆژی و کوفرو ئیمانیشەوەدەکرێت بەنیەتی نوسحی خێرو پێشەنگی قدوەبون و کەم کردنەوەو سنور بۆدانانی پانتاییە خراپەکەی تەرکی پەیوەندی نەکەین لەگەڵیدا بەبیانوی (ولاء) و ئەوشتانە چونکە (برّ و قِسطْ) (ئەوپەڕی چاکەو دادگەری) لەگەڵ بێباوەڕی سالم و شەڕنەکەردا فەرمانی خوایە ،شەشەم/چاوپۆشی و لێبوردەیی:مرۆڤەکان هەموان هەڵەدەکەن کەم تازۆر هەڵسو کەوتی نابەجێ یان شت گەلێک دەڵێن یان دەکەن کە بەرامبەر دڵی گەرد بگرێ لێرەدا چاو پۆشی و لێبوردەیی و دڵ گەورەیی عوزر هێنانەوە و داوای لێبوردن دەبێتە زەروریەتی حاڵ پەندێکی عەرەبی هەیە دەڵێ: هەرکەس بەدوای کەسێکی بێ عەیبدا بگەڕێ بەبێکەس دەمێنێتەوە،حەوتەم/ڕاو ڕاوێژ و گەورەو بچوکی:کاتێک بازنەی خزمایەتی و کەسایەتی و شوێنی ژیان فراوان دەبێ گرفت و کێشەکانیش زۆردەبن لێرەدا ڕاوێژو گەورەو بچوکی دەتوانێ زۆرشت چارەسەرکات هەمیشە مرۆڤانێک کە ڕاوێژ بەکەسانی ژیرو بەتەمەن و خاوەن ئەزمون و دنیادیتە دەکەن لەیەک کاتدا کەمترین هەڵەدەکەن و زۆرترین هەڵە چارەدەکەن کەمترین کاتیش بەفیڕۆ ئەدەن چونکە هەمیشە دوعەقڵ لەعەقڵێک باشترەو سێ لەدوو و هەروەها… بەهیوای بەین خۆشی و تەبایی و خۆشەویستی و برەودان بەخزمایەتی و دراوسێیەتی و تەواوی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی …

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا