خبرهای سوزی میحرابشخصیت ها

خوالێخۆشبوو مامۆستا حبیب محمد سعید

مامۆستا حبیب محمد سعید

کورتەیەک لەژیاننامە و بەرهەمەکانی خوالێخۆشبوو مامۆستا حبیب محمد سعید

توسط ⁨ناظم رئوف⁩

(مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُۥ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبْدِيلًا)

بانگخوازو نووسەری دیاری ھەورامان و کوردستان
مامۆستا(حبیب محمد سعید) بەڵخەیی دوای تەمەنێکی پڕ لە خزمەت و بەخشین،1400/11/7 شمسی گەڕایەوە بەر دلۆڤانی پەروەردگار ،
لە خوای گەورە داواکارین بە فیردەوسی باڵای شاد بکات و بە کاروانی پێغەمبەران و شەهیدان و پیاوچاکانی بگەیەنێت.
خوای گەورە لێیخۆشبێت و بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.


انا للە وانا الیە راجعون

کورتەیەک لە ژیاننامە و بەرهەمەکانی مامۆستا #حەبیب_محەمەد_سەعید

لە ساڵی (١٩٤٨)ز لە گوندی ( بەڵخەی ھەورامان) لە خێزانێکی دیندار لە دایک بووە، کە دایکی مەنسووبی تەریقەتی نەقشیی بووە و وەرع و زوھدی ئافرەتانی پێشینی بیر دەخستینەوە.
لە ساڵی (١٩٥٤ – ١٩٥٥)دا چووەتە قوتابخانەی گوندەکەیان و تا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە ، پاشان ماڵیان بار دەکات بۆ ھەولێر و پۆلی شەشەمی سەرەتایی و یەکەمی ناوەندیی لەوێ تەواو دەکات.
پۆلی دووەمی سێیەمی ناوەندییشی لە ھەڵەبجە تەواو دەکات ، پاشان لە ( خانەی مامۆستایان ) وەردەگیرێ لە ( شاری سلێمانی ) و لە ساڵی (١٩٦٨ – ١٩٦٩) خوێندن تەواو دەکات و بە مامۆستا دادەمەزرێ لە گوندەکانی : دەگاشێخان ( لە ھەورامان) ، تاوێرە ، سازان ،….سیروان ، دواتر لە سلێمانی لە قوتابخانەکانی: سەیوان ، بێکەس ، ھەورامان ، مامەیارە، دەبێت تا خانەنشین بوونی لە (١/٧/٢٠١١) زایینی .
ھەر بە منداڵیی باوک و دایکی – خوا لێیان خۆشبێ – بایەخ بە خوێندن و پەروەردەکردنی دەدەن ، بە تایبەتیی دایکی لەسەر پەروەردە و سەعیی کردنی زۆر سوور دەبێت ، بۆیە ماوەی نادات زۆر تێکەڵی منداڵان و یاریی کردنیان ببێت ، بەو بۆنەوە لە وانەکاندا سەرکەوتوو دەبێت و پۆلەکانی بە ئاسانیی دەبڕێت .

لە پۆلی دووھەمی خانەی مامۆستایاندا لە ڕێگەی چەند ھاوڕێیەکی دڵسۆزەوە کە تێگەیشتنێکی چاکیان لە ئیسلام ھەبوو ، باشتر دەگەڕێتەوە بۆ لای دینداریی و موسڵمانێتیی و، بە گەرمیی سەرقاڵی خوێندنەوە و ڕامانی پەڕاوە ئیسلامییە ھاوچەرخەکانی ئەوکات دەبێت، ئەو برایانەش لەگەڵ ( برایانی موسوڵمان)دا کاریان دەکرد.
ئەمیش لە ساڵی (١٩٧٠) و بە دواوە دەست دەکات بە وانە وتنەوەی قوتابیە زیرەک و چابووکەکانی گوندەکەیان و کۆمەڵێکی زرنگیان دەھێنێتە مزگەوت بۆ فێربوون و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز.
بەمە لە ساڵی (١٩٧٠) بۆ یەکەم جار قوتابیی دەستیان دایە قورئان خوێندن و بە ماوەیەکی کەم خەتمیان کرد و دەستەیەکی لاوچاکیان لێ پێ گەیشتن.

لەم کاتانەدا ناو بە ناو شتی جوان و ھەڵوێستی ژیانی پیاوچاکان و خەلیفە ڕاشیدەکانی دەنووسینەوە و بە دەست نووس چەند دانەیەکی لێ دەگرتنەوە و دابەش دەکران بە نێو قوتابیەکانیدا.
تا ساڵی (١٩٨٠) لە کۆمەڵگای زۆرە ملێی (سیروان)دا بە شێوەیەکی بەرفراوانتر وانەکانی دادەنێتەوە بۆ گەنج و پیر و چینەکانی مزگەوت.
بە وتنەوەی تەفسیری قورئان و (ریاض الصالحین و احیاء علوم الدین) و سیرەی ھاوەڵانی پێغەمبەری خۆشەویست (صلی اللە علیە وسلم) لە پاشنوێژی بەیانیان و عەسران و شەوانی رەمەزان بەردەوام دەبێت لە چەند مزگەوت و تەنانەت وانەی بۆ خوشکانی ناوچەکە لە ماڵی خۆیاندا دانابوو کە چین چین دەھاتن و وانەکانی تەجوید و لەبەرکردنی قورئانی پێ دەوتنەوە..
کە زۆرێک لە کاسێتەکانی ئەو وانانە بەھەر جۆرێک بێ و بە کۆمەکیی خوای گەورە ماون و ئێستە بە (mp٣ ) ھەن کە ئەمەش بەردەوام بوو تا کیمیابارانی ھەڵەبجە و وێرانکرانی ناوچەکە.
لە بواری نووسینیشدا لە کۆتایی شەستەکانەوە دەست دەداتە نووسین و وەرگێڕان بە تایبەتی ژیاننامەی ھاوەڵان ( خوا لێیان ڕازیی بێ) .
لە ساڵی (١٩٧٣) و لەو کاتەی کە لە دەوروبەی شاری ھەڵەبجە مامۆستا دەبێت لە پیاسەی ئێوارانی باخی گشتی شاردا یەکەم نامیلکەی حازر کرد بۆ چاپ بەناوی ( منیش بوومە پشتیوانی!) بەڵام پاش سێ جار ڕەتکردنەوەی لە لایەن دەزگای چاپی حکومەتەوە و بە لابردنی پەردەی یەکەمی گفتوگۆکە ساڵی (١٩٨٠) چاپ کرا.

ھەر لە ساڵی (١٩٨٠) دا یەکەمین ژیاننامەی ھاوەڵانی چاپ کرد و تا ساڵی (١٩٨٨) نزیکەی (٣٠) کتێب و نامیلکەی بڵاوبوونەوە.
دواتر بەردەوام بوو لە نووسین تا لە ساڵەکانی (٢٠٠٦ و ٢٠٠٧) دا جوانترین دیاریی خۆی پێشکەشی کتێبخانەی کوردیی کرد کە ژیانی پێغەمبەری ئازیزمان بوو (صلی اللە علیە وسلم) لە دووبەرگی گەورەی نزیکەی (١٦٥٠) لاپەڕەییدا.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ژیانی شوێن کەوتنی فیکرو قوتابخانەکەی مامۆستا سەعیدی نوورسیی یە، کە وەک پێشەنگێکی ئەو قوتابخانەیە دادەنرێت لە کوردستاندا بەوەی کە وازی لە سیاسەت ھێناوە و تا ئێستاش بەردەوامە لەسەر ئەو فیکرە ھاوچەرخەیەی .
تا ئێستاش سوپاس بۆ خودا مامۆستا حەبیب لە ژیاندا ماوەو خاوەنی ھەشت مناڵە ( چوار کوڕ و چوار کچ) و لە سلێمانی ( گەڕەکی مامەیارە ) دادەنیشێ.

بەرھەمەکانی مامۆستا حبیب محمد سعید

أ- ژیانی ئازیزمان ( صلی اللە علیە و سلم ) بەرگی یەکەم/٢٠٠٦ز
ژیانی ئازیزمان ( صلی اللە علیە و سلم ) بەرگی دووەم/٢٠٠٧ز

ب . زنجیرەی ژیاننامەی خەلیفە ڕاشیدەکان:
١- ئەبوبەکری صددیق
٢- عومەری کوڕی خەطاب
٣- عوپمانی کوڕی عەففان
٤- عەلیی کوڕی ئەبوطالب
٥- عومەری کوڕی عەبدولعزیز
ج- کورتە ژیاننامەی خەلیفە ڕاشیدەکان بۆ مناڵان .

د- زنجیرەی بۆ کۆرپەکان:
١- دڵ فراوانیی
٢- فرمێسکی شادیی (١)
٣- فرمێسکی شادیی (٢)
٤- فرمێسکی شادیی (٣)
٥- چاوپۆشیی

ھـ- زنجیرەی زیکری خواناسان : ( چوار بەرگ )

و- زنجیرەی ھاوەڵانی پێغەمبەر ( صلی اللە علیە و سلم ):
١- عومەیری کوڕی سەعد
٢- نوسەیبەی کچی کەعب
٣- عەبدوڕڕەحمانی کوڕی عەوف
٤- عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود
٥- ئەبوئەییوبی ئەنصاری
٦- خوبەیب و سەعید
٧- زەیدی کوڕی سەھل
٨- عەبدوڵڵای کوڕی حوذافە
٩- خەببابی کوڕی ئەرەت
١٠- بەڕڕائی کوڕی مالیک
١١- ئەبوسەعیدی خودری
١٢- عومەیری کوڕی وەھب
١٣تا ١٧ دەستەیەک لە شەھیدان
١٨- زەیدی کوڕی حاریثە
١٩- ڕەبیعەی کوڕی کەعب
٢٠- سەعیدی کوڕی زەید
٢١- سوراقەی کوڕی مالیک
٢٢- رەملەی کچی ئەبوسوفیان
٢٣- طەلحەی کوڕی عوبەیدوڵڵا
٢٤- عەبدوڵڵای کوڕی سەلام
٢٥- سەلەمەی کوڕی قەیس
٢٦- عیکریمەی کوڕی ئەبوجەھل
٢٧- عەدیی کوری حاتەمی تەی
٢٨- ثابیتی کوڕی قەیسی ئەنصاری
٢٩-خەدیجەی کچی خوەیلید
٣٠- موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان
٣١- عائشەی کچی ئەبوبەکر
٣٢- عەبدوڵڵای کوڕی عومەر
٣٣-موصعەبی کوڕی عومەیر
٣٤- عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس

ز – زنجیرەی وت و وێژی قوتابیان:
١- منیش بوومە پشتیوانی!
٢- تاکەی دوورە پەرێز بم؟!
٣- بانگی ڕزگارییە!

ح- زنجیرەی لەگەڵ خواناساندا:
١- بەرھەمی خواناسیی.
٢- لە دادگای ئیسلامدا
٣- سەرمەشقی بانگخوازان
٤- دەروونی موسڵمان
٥- پادشای خواناس
٦- لە ئەڵقەی وانە وتنەوەدا

لەگەڵ خواناساندا/ بەرگی یەکەم
لەگەڵ خواناساندا/ بەگی دووەم

ط- زنجیرەی تیشکێ لە قورئانەوە:
١- ڕۆژان ڕۆژیان لە دوایە.
٢- کۆمەڵی پایەدار(عباد الرحمن)

ی- زنجیرەی دەستی پەروەردگار : (چوار بەرگ) شەش جار چاپ کراوە
ک- چەند چەپکێ بیرەوەریی سەبارەت بە مامۆستا سەعیدی نوورسیی:
١- چەپکی یەکەم : بیرەوەری پیاوان
٢- چەپکی دووەم : بیرەوەری ئافرەتان

ل- زنجیرەی ناوازەیی بیری مامۆستا نوورسیی :
١- ھاوبەشیی لە کاری قیامەتییدا
٢- پەیامەکانی نوور و یەکبوونی موسڵمانان
٣- حیکمەتی ژن نەھێنانی
٤- کارمەندانی پاکژیی
٥- ھۆی ڕواڵەتی و ھۆی ڕاستەقینە
٦- ھەشت خاڵ
٧- فەڕو بەرەکەت (بڵاونەکراوەتەوە)
٨- سەربەستی راستەقینە (بڵاونەکراوەتەوە)

م- زنجیرەی لە ڕوانگەی پەیامەکانی نوورەوە:
١- نزا و پاڕانەوە
٢- ڕزق و ڕۆزی
٣- وازھێنانی ( بدیع الزمان ) لە سیاسەت.

ن- وەرگێڕانی (پەیامەکانی نوور)ی دانراوی مامۆستا سەعیدی نوورسیی:
١- ڕابەری خزمەت
٢- موعجیزاتی ئەحمەدیی
٣- پەیامی بیماران
٤- پەیامی پیران
٥- پەیامی ئیخلاص و برایەتیی
٦- پەیامی وتە بچووکەکان
٧- پەیامی بەھەشت
٨- پلیکانەی سوننەت و چاری دەردی بیدعەت
٩- مافی دایک و باوک

س- نووسراوی بەعەرەبی :
١- کیف وجدت رسائل النور؟
٢- من مزایا رسائل النور
٣- لماذا ترک بدیع الزمان میدان السیاسة؟
٤- الدعاء و التضرع،(بڵاونەکراوەتەوە)

ع- وەرگێڕانی بەرھەمەکانی مامۆستا ( محمد فتح اللە گولەن ) :
١- زیکری بەیانیان و ئێواران .
٢- کۆمەڵە دوعای مەئسوورات
٣- ئیرشاد و تەبلیغ
٤- چەند تیشکێکی قورئانیی لە ئاسمانیی ویژداندا
٥- پێوەرەکان(چاپ نەکراوە)

ف- لەگەڵ ئەم کتێبە ھەمەچەشنانەشدا:
١- ژیاننامەی بدیع الزمان مامۆستا سەعیدی نوورسیی . (چوار جار چاپ کراوە) و کراوە بە فارسیی لەلایەن (زاھدی وەیسی ) وە ( چاپکراوە لەلایەن دار النشری احسان )
٢- ژیاننامەی ئیمام شافیعی ( مەزنترین فەقیھی ئیسلام )
٣- ڕێبازی خواناسان
٤- کورتە پێناسەیەکی پەیامەکانی نوور
٥- شارەزایی خوێندنی قورئانی پیرۆز
٦- وانەی شەھیدیی (درامای سەعیدی کوڕی جوبەیر و حەججاج )
٧- یادی پەروەردگار ( وەرگێڕانی المأثورات ی ئیمام بەننا )
٨- ھەڵبژاردەی چیرۆکی زیرەکان
٩- نامەیەک بۆ ئازیزان
١٠- نامەیەک بۆ خوشکێکی حیجاب لەبەر
١١- گەشتێک بەرەو پەیامەکانی نوور
١٢- کۆمەڵێ وتاری جۆراو جۆر لە گۆڤاری (ســۆز) ..

ئامادەکردنی : ‌ناظم رٶوف

نمایش بیشتر

ناظم رئوف

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا