خۆسوتاندن‌و خۆکوشتن
ماموستااحمد شافیعى
-ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆی بکوژێت یان خۆی بسوتێنێت تاچه‌ند گوناهباره؟
-ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی خۆی ده‌کوژێت که‌سێکی تر ببێته هۆکاری خۆکوشتنه‌که‌ی ئایا هه‌ردوولا گوناهبار ده‌بن؟
وه‌ڵام:
* لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماژه به‌چه‌ند شتێک بکه‌ین:
جاری وا هه‌یه مامه‌ڵه‌ی نادروستی خێزان و توندوتیژی چ له‌لایه‌ن باوکه‌وه یان براوه یان مێرده‌وه یان خزمان بێت له‌گه‌ڵ مناڵ‌دا، به‌تایبه‌تی ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا ده‌ره‌نجامێکی خراپی ده‌بێت و پاشان به‌رپرسیاریه‌تی دونیا‌و پاشهڕۆژیشی تیایه، چونکه هه‌ر خێزانه ده‌بێته جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌و به‌هه‌شت بۆئافره‌ت و ده‌بێته دۆزه‌خیش، بۆیه ده‌بێت گه‌وره‌ی خێزان بزانێ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیدا ده‌کات و چۆنیش په‌روه‌رده‌یان ده‌کات: “کلکم راع وکلکم مسؤل عن رعیته”، رواه البخاری ۸۹۳٫
پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) فه‌رمویه‌تی: هه‌ریه‌کێک له‌ئێوه شوانن و هه‌مووشتان به‌رپرسیارن له‌و شوانیهی که ده‌یکه‌ن…
که‌وابوو هه‌ر که‌مته‌رخه‌میه‌ک له‌په‌روه‌رده‌دا بێجگه له‌وه‌ی که‌مناڵ تیاده‌چێت، خێزانه‌که‌ش زیانی ڕاسته‌وخۆی لێده‌که‌وێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. بێجگه له‌به‌رپرسیاریه‌تی دونیایی و یاسایی به‌رپرسیاریه‌تی قیامه‌تیشی تیایه، که‌سێک ببێته هۆی کوشتنی که‌سێک ته‌نانه‌ت به وشه‌یه‌کیش بێت ئه‌وا لهوقهتڵه به‌شداره، ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (من قتل نفسا بغیر نفس او فساد فى الارض فکانما قتل الناس جمیعاً واته: هه‌رکه‌س که‌سێک به‌بێ تاوان یان به‌بێ ئه‌وه‌ی خراپه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویدا کردبێ بکوژرێ، وه‌کو ئه‌وه وایه هه‌موو مرۆڤه‌کانی کوشتبێ.
له‌فه‌رموده‌یه‌کی صه‌حیحدا پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) فه‌رمویه‌تی: “لو ان اهل السما‌ء والارض اشترکوا فی دم مؤمن لاکبهم الله عزوجل فی النار” رواه الترمذى ۱۳۹۸٫٫ واته: ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی ئاسمانه‌کان و زه‌وی به‌شداری بکه‌ن له‌ڕژاندنی خوێنی موسوڵمانێک به‌بێ تاوان خوای گه‌وره هه‌مویان به‌سه‌ره‌وه ده‌خاته دۆزه‌خه‌وه.
به‌ڕاستی زۆر جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه مرۆڤ وای لێبێت ژیان و گوزه‌رانی خۆی و مناڵ وخێزانه‌که‌ی توشی شکست و نائومێدی و ڕه‌شبینی بکات، پاشان ناچاریان بکات ژیان و ڕۆحیش کهخۆشهویسترین شتی مرۆڤه نه‌فره‌تی لێبکات و خۆی له‌ناوبه‌رێت. تاکه ڕێگه‌ی ژیان بهخۆسوتاندن یاخۆکوشتن بزانێ!
چه‌ند دیارده‌یه‌کی نه‌شیاو و قێزه‌ونه؟!چه‌ند کلتورێکی دواکه‌وتووه؟!چه‌ند په‌روه‌رده‌یه‌کی سه‌قه‌ته؟!
دیارده‌ی خۆسوتاندن به‌تایبه‌تی لای ئافره‌تان، دیارده‌یه‌کی خراپ و مۆدێلێکی قێزه‌ونه، ڕه‌وشتێکی زۆر ناشرین و هه‌وڵێکی ترسنۆکانه‌و ئیراده‌یه‌کی لاواز و که‌سایه‌تیه‌کی ڕووخاو و ده‌رونێکی نا‌ئومێد و نه‌خۆش و دووربونه له‌باوه‌ڕ و به‌رنامه پاک و خاوێنه‌که‌ی ئیسلام. وا ئه‌و (کچه) خۆی سوتاند، ئایا به‌وه گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟؟! له‌کێشه‌و گرفتی خانه‌واده‌که‌شی ڕزگاری بوو، ئه‌ی خۆ ده‌بێته سوته‌مه‌نی دۆزه‌خ هه‌تا هه‌تایه. هه‌روه‌ک خۆشیه‌کانی دونیای ڕۆشت، قیامه‌تیشی له‌ده‌ستدا.(خسر الدنیا والاخره). زیانمه‌ندی دونیا‌و پاشه‌ڕۆژیش بوو.
حوکمی ئه‌وانه‌ی که‌خۆیان ئه‌سوتێنن، یان خۆیان له‌ناو ئه‌به‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت:
ئیسلامی پیرۆز ده‌یه‌وێت مرۆڤی موسوڵمان هه‌میشه خۆگرو تۆکمه بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ناخۆشی و ئاسته‌نگه‌کانی ژیان، نایه‌وێت له‌م دونیایه ڕابکات له‌به‌رئه‌وه‌ی تووشی کاره‌ساتێک بووه.یان هیواو ئاوات و خۆزگه‌یه‌کی نه‌هاتۆته دی. موسوڵمان بۆتێکۆشان دروست بووه نه‌ک بۆ دۆگما بوون، ڕه‌وشت و ئیمانه‌که‌ی ڕێی دوورکه‌وتنه‌وه له‌ژیانی لێگرتووه و چه‌کێکی له‌بن نه‌هاتووی به‌ده‌سته‌وه‌یه وه توێشویه‌ک که‌کۆتایی نایه‌ت، ئه‌وانیش توێشوی ئیمان و توێشوی ڕه‌وشتێکی به‌هێزه. پاشانیش گیانی مرۆڤ موڵکی مرۆڤه‌که خۆی نیه، چونکه ئه‌و دروستی نه‌کردوه، به‌ڵکو ئه‌و گیانه (ڕۆح) ئه‌مانه‌تێکی خوای گه‌وره‌یه و نابێت زیاده‌ڕه‌وی تیا بکرێت، ئیتر ئه‌و که‌سه چۆن ده‌توانێ ده‌ستدرێژی تیابکات و ڕۆحی له‌جه‌سته‌یا ده‌ربێنێ.
خۆکوشتن به‌هه‌رشتێک بێت: سوتان، ده‌رمان، خنکاندن، خۆفڕێدانه خواره‌وه..هتد، به‌لای هه‌موو زانایانه‌وه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌کراوه، به‌هیچ پاساو به‌هانه‌یه‌ک دروست نیه‌و ڕێگه پێدراو نیه، له‌گوناهه گه‌وره‌کانه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ولاتقتلوا انفسکم ان الله کان بکم رحیما) النسا‌و ۲۹، واته: خوای گه‌وره حه‌رامی کردوه که‌مرۆڤ خۆی بکوژێ بهههربههانهو پاساوێک بێت.
پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) ئاگاداری ئه‌وانه‌ی کردووه که‌هه‌ڵده‌ستن به‌م تاوانی خۆکوشتنه که‌له پاشه‌ڕۆژدا لهسۆزو به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار و به‌هه‌شت بێبه‌ش ده‌بن و ده‌چنه ژێر خه‌شم و قین و توڕه‌یی په‌روه‌ردگار.
پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) فه‌رمویه‌تی: “من قتل نفسه فی شی‌ء عذب به یوم القیامه.
واته: هه‌رکه‌س خۆی بکوژێ به‌هه‌ر شتێک بێت، له‌ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ر به‌و شته سزا ده‌درێت.
یان له‌فه‌رموده‌یه‌کی تردا فه‌رمویه‌تی: “کان فیمن قبلکم رجل به جرح، فجزع فاخذ سکینا فحذ بها یده، فما رقا الدم حتى مات، فقال الله: بادرنى عبدی بنفسه فحرمت علیه الجنه”متفق علیه.
واته:پێش ئه‌وه پیاوێک برینێکی پێوه‌بوو، ئێش و ئازاری هه‌بوو خۆی نه‌گرت و به‌چه‌قۆیه‌ک ده‌ستی خۆی بڕی، خوێنه‌که‌ی نه‌وه‌ستایه‌وه هه‌تا مرد، په‌روه‌ردگاریش فه‌رموی: ئه‌م به‌نده‌یه په‌له‌ی کرد به‌مردنی خۆی منیش به‌هه‌شتم لێ حه‌رامکرد.
به‌ڕاستی ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆر قورس و سه‌خته بۆئه‌وانه‌ی په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر خۆکوشتن و خۆسوتاندن،سه‌یرکه له‌کاتێکدا به‌هه‌شتی لێ حه‌رامکراوه که‌له‌به‌ر ئازارێ خۆیکوشت، ئه‌بێت حاڵی ئه‌و که‌سه چۆن بێت که‌له‌پێناو ژیانێکی که‌م یان زۆر خۆی ده‌کوژێت؟ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌تاقیکردنه‌وه‌یه‌کدا ده‌رنه‌چووه یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کوڕه نه‌بۆته هاوسه‌ری، یا هتد.
با ئه‌و که‌سانه که‌کۆنتڕۆڵی نه‌فسی خۆیان پێناکرێت ئه‌م هه‌ڕه‌شه سه‌خته‌ی پێغه‌مبه‌ر ببیستن که‌فه‌رمویه‌تی: “من تردى من جبل فقتل نفسه، فهو فی نار جهنم یرتدى فیها خالدا مخلدا فیها ابدا، ومن تحسى سما فقتل نفسه فی یده یتحساه فی نار جهنم خالدا مخلدا فیها ابدا، ومن قتل نفسه بحدیده، فحدیدته فى یده یتوجأ فی نار جهنم خالدا مخلدا فیها ابدا” متفق علیه.
کورته‌ی مانای فه‌رموده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) ئه‌مه‌یه: هه‌رکه‌س به‌چی خۆی بکوژێ به‌وه سزا ده‌درێ له‌دۆزه‌خدا، بۆهه‌تا هه‌تایه.
دیاره ئه‌مه بۆ که‌سێکه که‌ئه‌و خۆکوشتنه به حه‌ڵاڵ بزانێ و ته‌وبه‌ی لێنه‌کات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌حه‌ڵاڵی نازانێ و به‌نه‌فامی ئه‌نجامیداوه و پێش مردنیشی ته‌وبه‌ی لێکردووه ئه‌که‌وێته به‌ر سۆز‌و میهری په‌روه‌ردگاره‌وه.
بۆیه: لێره داوا له‌هه‌موو ئه‌و خوشک و برایانه ده‌که‌م که‌باری ژیان سه‌رشانی قورس کردون و به‌ده‌ست گرفت و ناخۆشیه‌کانی ژیانه‌وه ئه‌ناڵێن، گرفتیان هه‌یه ئه‌گه‌ر لای خۆشیان گه‌یشتبنه بن به‌ست، به‌ڵام له‌ژیان بێ هیوا نه‌بن و هیچ کات په‌نا نه‌به‌نه به‌ر ئه‌م کاره خراپ و گوناهه گه‌وره‌یه: (ولاتقنطوا من رحمه الله)”.