تربیت فرزندانخانواده

خێزانەکانمان بە ره و کوێ ده رۆن؟!

خێزانەکانمان

ئێمە لە سەردەمێکداین، ڕێگەی ژیانمان پڕە لە گورگی برسی ؟!!! کاروانی ماڵەکانیش بەتەنها کەوتۆتە ڕێ،،،، تۆ بڵێی بەکوێ بگات؟

بێدار بن هیچ شتێک نەماوە بەناوی خێزان وەک بەرنامە ڕێژیان بۆ کردووین …

بۆ کوێ بەڕێ کەوتوین؟
ماڵێک خاڵی لە هەست و سۆز …
(گۆگڵ ) پڕ لە سۆز و خۆشەویستی …
ماڵێک هەرکەس بۆخۆی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە، جیا لەوی تر، پەیوەست بەکەسێکی ترەوە لەدەرەوەی ئەو ماڵە؛ نە دەیناسێ و نە نزیکیەتی.

ماڵێک؛ نە دانیشتنی تیایە نە گفتوگ
نە دڵنەوایی و نە لێدوان …
بێداربن … ماڵی جاڵجاڵۆکە هەروایە لاوازە …

ئەو باوکەی کە پێشتر خانوادە لە دەوری کۆ دەبوونەوە … گۆڕاوە و راوتر(پەخشکەر)ی ئەنتەرنێت جێگەی گرتۆتەوە …..

ئەو دایکەی بە سۆز و میهرەبانییەکەی ئەندامانی خێزانی کۆ دەکردەوە ،،،، گۆڕاوە ئێستە بۆتە (واتس ئاب) …
لە ماڵدا هەموی خەریکە و بێ ئاگا لەوی تر …

بۆکوێ هەنگاو دەنێین؟؟؟
منداڵ گۆڕاوە لە بەرپرسیارەوە بۆ سواڵکردن.
سواڵی وشەیەکی (اعجاب) واتە: بەدڵ بون دەکەن لێرە؛و لەوێ، بۆ ئەوەی کە دەینێرن، پێیا هەڵدانێکی درۆینە لای ئەوی ترەوە …. یان تێهەڵچون لەگەڵ ئەمە یان ئەوە …

چ سەردەمێکە تێی کەوتووین بەدوای سۆزو خۆشەویستی دەگەڕێین لە خەڵکی نەناسراودا، دوای ئەوەی لە کەسە نزیکەکانی خۆمان گرتۆتەوە …

بۆ کوێ بەڕێکەوتووین …؟؟؟
ژن پەیوەستە بە بڵاوکراوەی پیاوانی نەناسراو، سەرسامە بە وێنەکانیان … مێردەکەشی لە تەنیشتی دانیشتووە چاوەچاوی وشەیەکی ڕازی بونە لێی….

پیاو لەگەڵ ئەم بە نەرمی گفتۆگۆ دەکات و لەگەڵی سۆز و خۆشەویستی دەگۆڕێتەوە، لەکاتێکدا ئەوانە پێی نامۆن و لێ دوورن … ژنەکەشی لە نزیکیەوەیەتی … بەڵام یەک وشەی نەرم و بەسۆزی لێ نابیسێ …

بۆ کوێ هەنگاو دەنێین ؟؟؟
یان چاودێری هەمو جیهان دەکات لە ڕێگەی پێگەکانی بەیەک گەشتن … بڵاوکراوەیەک تێناپەڕێ جێ پەنجەی خۆی لەسەردانەنێ … بەڵام نازانێ لە ماڵەکەی خۆیدا چی دەگوزەرێ …
ئایا جێ دەستی هەیە لە دروست کردنی سۆز و ڕێز و ئارامی خێزانەکەیشیدا ؟…

باوکێک گرنگی دەدات بە کێشەی هەمو جیهان، شیکار ومتێڕوانینی بۆ هەمو ڕوداوەکانی هەفتە هەیە … کەچی ئاگای لە کێشە و گرفتەکانی خێزانەکەی خۆی نییە !!!…
ناتوانێ شیکاری ئەو وشکی هەست و سۆز و خۆشەویستییەی خێزان و ماڵەکەی خۆی بکات ….

بۆ کوێ هەنگاو دەنێین ؟؟؟

دایکێک دڵگرانە بە نوسینی گەنجێک نوسیویەتی (من غەمبارم) … بەڵام ئاگای نی یە لە کچەکەی کە گیرۆدەی تەنهایی و دڵتەنگی بووە …
چێرۆک گەلێکی خەیاڵی کە کەسانێکی نادیار دەینوسێ پێی کاریگەر دەبێت ….

باوک نەخشەدەڕێژێ بۆ ئامۆژگاری گەنجێک کە بە تەنگژەیەکی دەرونیدا تێدەپەڕێ … کەچی گرنگی نادات بە کچەکەی کە لە تەنگژەی دەرونیدا دەژی …

کوڕێک سەرسامە بە هەمو کەسایەتی یەکانی فەیسبوک … وەک پێشەنگێکی خۆی دەیان بینێ، ڕێزی لێدەگرێ و سوپاسی دەکات بۆ هەمو ئەوەی کە بڵاوی دەکاتەوە، بەڵام ئەو باوکەی کە لە پێگەیاندنی ئەودا ماندو بووە؛ وشەیەکی سوپاس و پێهەڵدانی لێ نابیسێ….

بۆ ئاوا ڕێگەمان لێ تێکچوە …؟؟؟…

چونکە بەدوای بەرنامەی ژیانماندا دەگەڕێین لەدەرەوەی ماڵ …
ئەمانەوێت پەیامەکانمان لە دەرەوەی چوار چێوەی ماڵ جێ بەجێ بکەین …. لەگەڵ کەسانی تر… دوور لێمان …
لە گەڵ کەسانی نامۆ و کەسانێک کە نایان ناسین …

چارە و چارەسەر چی یە؟؟؟
دەبێ بزانین پەیامی ڕاست و دروست ئەوەیە لە ناو ماڵدا پیادە بکرێ …
پەیامەکانمان لە ناو ماڵەکانمان و لەگەڵ کەس وکارەکانمان دەست پێدەکات …
دەبێ ئەوە بزانین کاتێک ئێمە پەیامەکانمان لە ناو خێزان و لەگەڵ خانوادەکانماندا دەست پێ بکات پێش جادە و کۆڵان، زۆربەی کێشەکانمان چارەسەر دەبن ….

بە هەندێک دەڵێین ….
پەیامەکانتان سەرەتای لە ماڵەکانتانەوەیە … ئەرکی ئێوە نییە چارەسەری کێشەکانی هەموو دونیا بکەن … چونکە ئەگەر هەریەکێک لە ئێمە ماڵەکەی خۆی پاک ڕاگرێ ئەوە دونیا هەموی پاک دەبێتەوە ….

خودا ماڵ و منداڵمان بپارێزێ لە خراپە و کۆمان کاتەوە لە سەر خواناسی و لە خوا ترسان و چاکمان بۆ بکات.

ئەی پەروەردگار: ڕاستی یەکانمان وەک خۆی پێ نیشان بدەیت و گرتنەبەریمان پێ ببەخشیت … وە ناڕاستی یەکانمان وەک خۆی پێ بناسێنی و دورکەوتنەوەمان لێیان پێ ببەخشیت …

ڕاستییەکی تاڵە لە حاڵی ژیانمادا،
پێویستی بە هەست پێکردن و چاڕەسەر هەیە.

وەرگێر: عومەر ڕەشیدی – بـانە

نمایش بیشتر

عمر رشیدی

@ نویسنده . مترجم @ فعال اجتماعی و دینی- @ استان کردستان - شهرستان بانه

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا