تاریخ

خەڵاتی خوا

دیسان گەڕاوە ڕۆژگاری شادی
کاتی دڵ بەردان لە دنیای مادی

هەل و دەرفەتی تایبەتی دینە
هۆی ڕزگارییە خەبات بۆ ژینە

بە حەج لادەچێ هەڵەکانی ژین
خەڵاتی خوایە خەرمانە بۆ دین

نمونەی زیندووی پێکەوە ژیانە
ڕێکخەری نەوای ڕەوان و گیانە

هەوارگەی یار وکوێستانی دڵە
نمای پاکسازی و پێشانگای گوڵە

بەرەو هەواری خاس و گەورانە
ڕووگەی پاکانی هەموو دەورانە

لە مەدرەسەی حەج وەرگرە وزە
دوور بە لە تووندی و هەڵگرە بزە

فێربە ببەخشە گیان و ماڵەکەت
ئاوەدان کەوە شان و حاڵەکەت

مانگی قوربانە ، قوربانی کە یار
وەکو ئیبڕاهیم دڵ بەردە لە یار

ڕۆژی عەڕەفە بەو خێر و بێری
بۆ خۆناسینە خۆی لێ نەبوێری!

ئەوسا دەتوانی دڵ قوربانی کەی
واتە لای خاوەن خۆ میوانی کەی

خۆ یەک لا کەوە بۆ خاوەنی خۆت
لە زیندانی ژیان زوو قوتارکە خۆت

بەس ئەو ڕازی کە، ڕوو بکە ماڵی
دڵ لە غەیری ئەو خاڵی کە خاڵی

” بابۆڵی” حەیفە دڵ بەی بە ئەغیار
نەکەی بۆ هەوەس بنێی مەیلی یار

هۆنەر : بابۆڵی نەڵۆسی
بەبۆنەی هاتنی جێژنی قوربانی ساڵی ۱۳۹۸ هەتاوی

از طريق
عبدالواحد رحمت الله
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

عبدالواحد رحمت الله

نویسنده و شاعر و مترجم آذربایجان غربی - مهاباد خطیب و دعوتگر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا