داستانکوردی

دایکی زۆر لێی تووڕە بوو

وەرگێڕانی دکتۆر حسن پێنجوێنی

دەیویست بیهێنێتە خەندە و تووڕەیی و گرژییەکەی لەبیر باتەوە و دڵی ئاشت بکاتەوە. بۆیە بە شێوازێکی منداڵانە بانگی دایکی کرد و گوتی: دایە گیان! بۆ بەربانگ چیمان بۆ دروست دەکەیت؟
دایکیشی بە تووڕەییەوە گوتی: ژەهری مار!!
کوڕەکەش دەم بەبزە گوتی: دایە بڕوات هەبێ ژەهریش بەدەستی تۆ خۆش و چێژدارە!

دایک بەغەزەبەوە گوتی: بڕۆ، لەپێش چاوم ونبە.
کوڕ گوتی: باشە دەڕۆم، بەڵام تەنیا بزەیەک بکە.
دایک: دەڵێم بڕۆ وازم لێ بێنە، با کارەکانم تەواو بکەم!
کوڕ: دایە! تا ئەم ئەندازە لێم تووڕەیت؟!
دایک: نامەوێ ناوچاوت ببینم، بڕۆ با فێر بیت چۆن ڕێزم بگریت!!
کوڕ: باشە منیش دڵم لێت یەشاوە، ئیتر ئەم ئێوارەیە لەتەک تۆدا بەربانگ ناکەمەوە.
دایک: بڕۆ، گۆڕت ونکە، خوای دەکرد ژەهری مارت دەخوارد!!
کوڕ: باشە، ئەوا ڕۆیشتم…! لە دڵی خۆیشیدا بەتەما بوو بڕوات شتێکی بۆ بکڕێ و بەدیاری بۆی بێنێتەوە تا ئاشتی بکاتەوە. چونکە دەیزانی دایکی دڵی زۆر باشە و ئەو قسانە لە دڵیەوە نایەتە دەر و حەتمەن لێی دەبوورێ و دەیبەخشێت.

پاش دوو سەعات لەو وتووێژەی نێوان خۆی و دایکی، کاتی بەربانگ نزیک بوویەوە.
دایک بەمنداڵەکانی گوت: سفرەکە ئامادەبکەن. لە دڵیشەوە لەو دڵڕەقییەی کە بەرامبەر کوڕەکەی نواندبووی پەشیمان بوو و لە دڵەوە دوعای دەکرد خوا بیپارێزێت!!
کوڕەکەی چ خواردنێکی پێی خۆش بوو، ئەوەی دروست کردبوو، لەبەر خۆیەوە دەیگوت: ئەگەر کوڕەکەش لەتەنیشتمەوە لەسەر سفرەکە نەبێت، خواردنەکە بەبێ ئەو تامی نییە!!
کچەکە بانگی کرد: دایە! پێنچ دەقیقەی ماوە بۆ بەربانگ، خواردنەکە لەسەر سفرە دانێم؟
دایک: بەڵێ، کچی خۆم نانەکە لەسەر سفرەکە دابنێ و پەیوەندی بە موبایلی براکەتەوە بکە و پێی بڵێ: زوو بگەڕێتەوە، چونکە تەنیا چەند دەقیقەیەکی ماوە بۆ بەربانگ، بەڵام پێی نەڵێیت کە من پێم گوتوویت!! تا دێتەوە و مەعزەرەت دێنێتەوە و هەست بە نرخی دایکی دەکات!!

کچەکە پەیوەندی بەژمارەی براکەیەوە دەکرد و وەڵام نەبوو. وەڵام دەیگوت، لەدەرەوەی بازنەدایە.
دایک: خوایە! بیپارێزیت و بەبێوەی بیگێڕیتەوە!!
لەکاتی بانگدا، کوڕ نەهاتەوە، دایک دەیویست بەربانگ بکات و ڕۆژووەکەی بشکێنێ، بەڵام لەدڵی خۆیا دەیگوت: بێگومان ئێستا کوڕە خۆشەویستەکەم برسی بووە، چونکە ئەمڕۆ بەڕۆژوو بوو، خوا بم کوژێ و لەناوم ببات، ئاخر بۆ ئەوەنده‌ لەو بەستەزمانە تووڕە بووم؟!
ئالەوکاتەدا هەواڵیکی خێرا لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە دەرکەوت: ڕووداوێکی سامناکی هاتوچۆ.
هەر بە دیتنی ئەو هەواڵە دایک خەریک بوو دڵی بووەستێ و نەیتوانی پارووەکەی دەمی قووت بدات. ئەنجا دڵی دەستی کرد بە لێدانی خێرا و تەپەتەپ و ڕووی کردە باوکی کوڕەکەی و گوتی: ڕامی!!!
باوکەکەیش: ڕامی چییەتی؟
دایکەکە: شتێکی بەسەر هاتووە!!

پاش دە دەقیقە کەسێک پەیوەندی کرد و گوتی: داوای لێ بوردن دەکەم، کە ئەم هەواڵەتان دەدەمێ، بەڵام ئەمە واقیعە و ناچارم: «إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَیْهِ رَاجِعُونَ»
دایکەکە هاواری لێ بەرزبۆوە و گوتی: نا…نا… شتی وا نییە… درۆ دەکەن… ئێستا دەبینی لەدەرگاوە خۆی بەژوورا دەکات و دەستم ماچ دەکات و دڵم ئاشت دەکاتەوە… باوکە ڕۆیشتە دەر تا لە هەواڵەکە دڵنیا ببێت.

دایک بەو شپرزەیی و دڵبریندارییەوە پەیوەندی بە باوکی کوڕەکەیەوە کرد و گوتی: پیاوەکە لەبارەی ڕامی وە دڵنیام بکە… بێگومان لەگەڵ هاوەڵەکانیا دەرچووە، پێی بڵێ: دایکت خواردنێکی بەدڵی خۆتی بۆ دروست کردوویت!! دەڵێ: تا ئەو نەیەتەوە و لەگەڵمان نان نەخوا، ڕۆژووەکەم ناشکێنم.

باوکەکە دەم بەگریان: رامی مرد…!!
دایک: موستەحیلە… بەیانی لەتەک خۆما قسەی دەکرد… و پێی گوتم: دڵم لێت یەشاوە و ئەمڕۆ لەتەکتا بەربانگ ناکەمەوە… پیاوەکە توخوا موبایلەکە بنێ بە گوێیەوە، با گوێم لە هەناسەکەیەوە بێت. کوڕە ئازیزەکەم! خوات لێ ڕازی بێت! وەرەوە بۆلام، بەخوا لێت تووڕە نیم!! هەرئەوەندە بژی، ئیتر چۆنت پێ خۆشە وا تووڕەم بکە!! من لێت ڕازیم.

بانەڵێن: کوڕەکەت شەهید بووە…!! چەند هەناسەیەک بدە، با گوێم لە هەناسەکانتەوە بێت و هەستی پێ بکەم!! قەیدی نییە تۆ دڵت لێم یەشاوە، من ئاشتت دەکەمەوە و ڕازیت دەکەم.

دایکیش گەیشتە نەخۆشخانە و باوکەی بینی و گوتی: کوا؟ کوڕەکەمان لەکوێیە؟
باوکیش کە لەناو گریان و فرمێسکدا نقوم ببوو، هێمای بۆ ژوورەکەی کرد.

دایکەش بە هەڵەداوان خۆی گەیاندە ژوورەکە و دیتی چەرچەفێکی سپی بەخوێن سووربووی بە سەرەوەیە، هاواری کرد: بۆچی بەو چەرچەفە چڵکنە داتان پۆشیوە؟!! چەرچەفەکەی لەسەر لابرد و دیتی کوڕەکەی ئارام و بێ جم و جۆڵ ڕاکشاوە!! هاواری لێ کرد و گوتی: ئازیزەکەم لەخەو هەستە و چاوەکانت هەڵبێنە، سەیرکە سفرە و خوانەکەم بۆ ڕازاندویتەوە و ئەو خواردنەم بۆ دروست کردوویت کە خۆت حەزت لێی بوو…!! هەندێکیشم لەتەک خۆمدا بۆ هێناوی تا پێکەوە بەربانگ بکەینەوە!! ئازیزم! من برسیم، بۆچ بەبرسییەتی بەجێم دێڵێت؟!

لەو کاتەدا دکتۆرەکە هاتە ژوورەوە و بازنگێکی بەدەستەوە بوو، گوتێ ئەمەمان لەگیرفانی کوڕەکەتدا دیوەتەوە، کە لێی نووسرابوو: دایەگیان! ئەم دیارییەم بۆ کڕیت تا دڵت ئاشت بکەمەوە!!

ارسالی از: عمر رشیدی

از طريق
عمر رشیدی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا