هەی لایە لایە دایکە لای لایە
ئەوجارتۆ بنوو بۆخەوت نایە
وەحەسێ کەسی ئەژنۆشکاوم
خۆشیت نەدیوە هێزوهەناوم
من دەبمە دایە و دەچڕێنم لایی
ساڕێژی دەکەم ئەو بێ ئەنوایی
هۆ باخەوانی بەسۆزو پسپۆڕ
تۆبەنیازی چی خزایە ناوگۆڕ!
گەرچی نەمامی باڵام ساوایە
وەک تۆنازانم بکەم لای لایە
قەڵای دڵەکەم سست و لاوازە
باخەنەمامە و گەلێک بێ نازە
دێم ودەخوێنم گۆرانی دایە
هاوارخنکاوم و نووزەی لێنایە
سۆزی دەنگی تۆ سەمای ژیانە
خەزانە بێ تۆ ماڵ و هێلانە
ئێستا من لەژوور سەرت وێستاوم
خەفەت ڕادەگوشێ دڵ و هەناوم
چوویە ناوبێژکەی خاکی کوردستان
من مات و بێدەنگ وادەستەوەستان
قیژەم بێ ئاوو بێ هێزو کاڵە
لێوم ناپشکوێن زمانم لاڵە
چۆڕاوکەی خوێنت ئاودێردەکاژیان
وەسەما دەخا خاکی نیشتمان
✍ جەهانگیر بابایی
#سۆزیمیحڕاب
═══༻🍁༺═══
🕋 @Sozimihrab🌹
═══༻🍁༺═══