تاریخ

ده عوه تی سروشت …! 

ئازیز! سەیری تەبێعەت کەن ، که چۆن به جوانی ئەدرۆشێ/
ئەم لیباسەی له کوێ هێنا ، کەوا بەم شێوه ئەی پۆشێ !/

برام بـڕوا ئەۆ گـۆڵانه ،کەوا هەر یەک له رەنگـێکـن/
هەر یەک دارای بـۆنێ خاس و ، دڵ رفێن و قەشـەنگێکن !/

ریشەی هەموان له یەک خاکەو، هەواو بانیان یەک هەوایه/
ئاۆوتێشکی خۆریشیان یەک، بەڵام رەنگ و بۆن جیایه!/

سەرنج بده زۆر به وردی ، بۆ ئەو گەڵا و بەرگی داره !/
دوێنی نەیبو! له کوێ هێنای؟ لای کام خە یات لەم بازاره/

سەێری خۆت و ئەترافت که، هەموعالەم به تێکڕایی !/
ئەڵی هەموی دروس بونی، بێ مەبەس بێ و به خۆڕایی؟!/

ئازیز ! هەرگیز بڕۆا ناکەم ، وەهابیرێ رێ کەوێ لات!/
وەها فیکـرەێ له مێشکت بێ و هەڵەبونی له نێو بڕوات !/

ئەم هەمو نەخش و نیگارەی،که وا خالق به تۆی داوه !/
ئەم هەمو نەزمه بێ وێنەی ،له ناۆ عـالەم له بەر چاوه !/

یا ئەم تەغیرو گۆڕیانەی، له ناۆ عالەم که ئەی بینی !/
له سەر سەۆزی بەهـارانی ، تاداخ و ســـوری هاوینی !/

له گەل زەرد بونی پاییزی، یاسپـــی بونــی زستانی !/
به سەرکەوتن له شاخ وداخ، به رابـواردن ،به وستانی !/

هەمو کاتی مامۆستایه و، فیر کەره بــــۆ خوێنکاری ژیر/
ئەڵێ پێمان به زوانـــــــی حاڵ ، قیامەتــــتان مەبەن له بیر !/

چونکه لەم دۆنیا ،(غەریب) ن قەد به غۆربه ت مەبەستن دڵ/
له بیر سازینی ماڵا بن ، مەغـرور مەبــن به کەپـرو گۆڵ !/

اسماعیل رضایی

نمایش بیشتر

اسماعیل رضایی

استان کرمانشاه - شهرستان کرمانشاه شاعر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا