دڵی بریندار

دڵی بریندار

مناڵێکم دی، لە کۆشی دایک
دەگریا وه ک هەور، بە ناڵە و ئاهێک

مناڵانی‌تر، کەس منیان ناوێ
یەکێ ڕامدەنێ، یەکێ لاتاوێ

برین کەمتر نییه، لە پێوەدانێ
دڵم بریندار، کەس پێی نازانێ

مناڵانی‌تر، بۆ چی نامدوێنن
بۆ مناڵ نییە، هەتیوی بەستە زمان

ئەوڕۆ مامۆستا، نەیدیت وانەی من
دیارە بێ سەمەرە، ڕەنجی فەقیران

لە نێوان کایە ئەو بوو پاشایە
پۆشاک فەقیری، لەبەر نەبوایە

من بۆ چەکمەیە فرمێسکم زۆر ڕشت
فرمێسک و ئاهم، بێ سوود و مایە

لەو بەفر و بارە، هیچ کەس نەماوە
جگە لە منی، بێ‌چەکمە و مایە

جیاوازی نێوان، من و ئەوان چییە
ئەوان دەوڵەمەند، من بێ باب ماوە

هەرگیز نەمدیوە ئاگر لە مووبەق
ڕووناکی گڵۆپ، لە ماڵ نەماوە!

جیرانی ئێمە، گۆشت و مامر خۆر
ئێمە قووتی شەو، خوێنی جەرگ ماوە

بۆ پینەی جلم، پێم پێدەکەنن
بۆ چی بابی من، پووڵی نەماوە!

دایک: کەسێ پێکەنی، بە هەژاری تۆ
لە فرمێسکی تۆ، بێ هەواڵ ماوە

لە ژیانی بابت، هیچ کات مەپرسە
کاتێ بێ پووڵ و کاتێ بێ قووت ماوە

حەسیری کۆنە وا هاتە ماڵێ
بە خوێنی دڵ و جەرگی سووتاوێ

تەنیا ڕەنجی برد لە دونیای فانی
نێو ونە کەسێ، بێ زێڕ و زیو ماوە

هیوا و ئارەزوو، بۆ مناڵی هەژار
تەنیا تێکۆشە، داهاتوو ماوە

ئێمەش هەمانە، خوا گیانی ئەوان
ڕوحمان دەسپێرین، ئەومان بۆ ماوە

شاعیر: پروین اعتصامی
وەرگێڕ: مینا قرنی دولت آباد

خروج از نسخه موبایل