دعوت اسلامیرمضان

دیاری شەوانی مانگی ڕەمەزان (٣٠-٥)

دیاری شەوانی مانگی ڕەمەزان

“جیاوازیی تەراویح و ویترو شەونوێژ..”

ساڵانە پرسیاری زۆر دەكرێت لەسەر جیاوازیی شەونوێژو تەراویح و ویترو.. هتد:
بە پێی لێکدانەوەی ڕیوایەتەکان و بەهێزترین بۆچوون: تەراویح و شەونوێژ (صلاة اللیل)و (تەهەججود)و (ویتر)، هەموویان یەک شتن و ئیعتیباری جیا جیا، ناوەکانی گۆڕیوە. چونکە بەو پێیەی پشوو لە نێوانیاندا هەیە، پێی دەگوترێت: تەراویح. بەو پێیەی لە شەودا دەكرێت، پێی دەگوترێت: (صلاة اللیل). بەو پێیەی خەوزڕانی تێدایە، پێی دەگوترێت: (تەهەججود). بەو پێیەی كە ڕكاتەكانی تاكن،ۆ پێی دەگوترێت: (وتر).
دیارە ڕای زانایان لەسەر ڕكاتەكان جیاوازە، بەڵام بەهێزترین ڕا لەوەوە نزیكە كە دەڵێت: ڕکاتەکانی تەراویح (11) ڕكاتن. ئەوەی ئەم بۆچوونە پشت ڕاست ئەكاتەوە، ڕیوایەتێكە كە لە صەحیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووەو خاتوو عائشەی دایكی بڕواداران دەیگێڕێتەوە، كە دەفەرموێت: (ما كان رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يزيد في رمضان ولا في غيره على إحدى عشرةَ ركعةً..) (بوخاری، بە ژمارە: (3569) . موسلیم، بە ژمارە: (738) گێڕاویانەتەوە، واتە: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) نە لە ڕەمەزان و نە لە غەیری ڕەمەزاندا لە (11) ڕكات زیاتری نەدەكرد.

✍️#مامۆستاعمرعبدالعزیز

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا