شعرکوردی

دیفاعێک لە ئایین

دیفاعێک لە ئایین

سڵاو  ئافرەتی مسوڵمان

ئەی شوێن کەوتووی پاکی قورئان

ئەتۆ هەڵگری قورئانی

سەلماندووتە مسوڵمانی

مسوڵمان و تەسلیمی حەق

دەبوغزێنی ئەتۆ ناحەق

دوورە پەرێزی لە تاوان

لە گومڕایی و سەر لێشێوان

بەجێی دێنی ئەمری خودا

پەروەردگار زاتی اللە

نوێژت ، ڕۆژووت ، مەرگ و ژینت

حیجاب و خۆ داپۆشیینت

هەمووی بۆ  ڕەزای خودایە

ئەو خودایەی بێ هاوتایە

تۆ دژ بە زوڵم و زۆرداری

تۆ بەندەی پەروەردگاری

دوری له عەیب و بێعاری

لە تەمبەڵی و لە بێکاری

ڕۆڵت هەیە لەناو ژینا

ڕێزت هەیە لەناو دینا

تۆ ئارام کەرەوەی ژیانی

نیشانەی خودای یەزدانی

تۆ مامۆستای بۆ مناڵان

گوڵی ڕازاوەی لە ماڵان

نێوەی کۆماڵگا پێک دێنی

بۆ نیوەکەی دیش هەوێنی

وەک دایک بەهەشت لەژێر پێتە

ئەوەی ڕێزت نەگرێ شێتە

لیباسی بۆ مێردو هاوسەر

قەدرت هەیە لای پێغەمبەر

فەرووی ئەمن باشترینم

بۆ هاوسەران لەناو ژینم

کەسێک دەتوانێ باش ببێ

قەدری هاوسەری لەکن بێ

بگرێ حورمەتی هاوسەری

نەک بێ حورمەت بێ و سەرسەری

شەئن و شکۆت گەلێ زۆرە

ئەوەش ڕوونە وێنەی خۆرە

بەڵام کەسانێک دێن دەڵێن

زۆریش دەدەن وەعدەو بەڵێن

بە بەهانەی کەسانی لار

دەکەن قسەی ناحەز و خوار

دەکەن زەمی یاسای خوا

بە ناحەق و بەناڕەوا

دەڵێن  قەدری ژن دەزانین

ئێمە گێل نین و دەفامین

ئیسلام دژی ئافرەتانە

دژی وەستن ، دەرفەتتانە

ژنان هەمووی ماف خوراون

ژێر چەپۆکەی دەستی پیاون

لە ئیسلامدا ژن ئەسیرە

پیاویش کەیخوداو مودیرە

چیان پێخۆش بێ پیاوان دەیکەن

کەسیش نیە ، بڵێ :  مەیکەن

وەرن با مە پێتان بڵێین

نەک شتێک بێ هەر مە بیڵێین

بەڵکوو دونیا دروشمێتی

ئازادی ژن مەبەستێتی

ژن ، ژیان ، ئازادی

ئەوڕۆ بۆوە هاتۆتە دی

ژنان دەبێ ڕزگار ببن

لەوە زیاتر ژێردەست نەبن

فڕێ بدەن ئایینی کۆن

واز لە ئیسلام بێن و بڕۆن

بسوتێنن لەچک و حیجاب

بێ خیاڵی حەشرو حیساب

سەربەستیە دەوای دەردیان

سوکنایی بۆ ، ئاهی سەردیان

بەڵام ئەوانە گشت داوون

بۆ ئافرەتان ڕاخراوون

هەتاوەکوو ڕاویان بکەن

بە ئامانجی پیسیان بگەن

بە دروشمی ڕازاوەو جوان

دەیانکێشنە سەر سفرە و خوان

سفرەیەک پڕ لە ئارەزوو

ژن نێچیرە درەنگ یا زوو

بۆیە خوشکم باش بزانە

ئەوانە هەمووی پیلانە

بێشک دین نیە زوڵم دەکا

ماف و حەقت پێشێل بکا

بەڵکوو کەسانێکن گورگ

هەن لە فکری گەدەو و ورگ

پێستی مەریان لەخۆ داوە

بێشک ئەوەش بۆمە داوە

بەنێو ئایین حوکم دەکەن

لە من و تۆ زوڵم دەکەن

کاریان چەواشە کارییە

گۆی بڕین و زوردارییە

بە نێو دین و شەرع و ئایین

هەڵدەلووشن بە مەلایین

ئیختیلاسی چەند ملیاردی

بۆیان بۆتە شتێ عاددی

دژن بە ئازادی خەڵک

لەناو دەبەن ماڵ و مڵک

حەقی ڕەوامان لێی دەخۆن

پیرۆزی ئایینیش دەشۆن

بیانوو دەدەنە دەست دوژمن

دوژمنی دینی تۆو ئەمن

ناحەزانی دینی خوا

دەڵێن بە شێوەی ناڕەوا

ئێمە ناڵێین ئایین وایە ؟

ئەو ئایینەی ئی مەلایە

دەی ئایینیش هەر ئاوایە

هەرچەند بڵێین ئی خودایە

بەڵام بزانە خۆشکەکەم

ئەمن ئامۆژگاریت دەکەم

ئایین بەرییە لەوانە

ڵێڵیش نابێ بەو شتانە

سەنگی مەحەککیش قورئانە

ئەو کتێبەی بەردەستمانە

هەڵسەنگێنە ئەو قسانە

بزانە ئەمری قورئانە؟

ئایا خودا پێی ڕازییە

ئایین دژی ئازادییە؟

قبووڵ دەکا زوڵمی زاڵم

یان وەردەگرێ نزای مەزلووم؟

ئایا دوورە لە عەداڵەت

یان زاڵمان لای خەجاڵەت؟

ئافرەت و ژن بەردەی پیاون

یان لەیەک ماددە خوڵقان؟

نا لە دینی خودای مەتین

مافی گشتمان دەبێ دابین

ئینسانەکان مافیان دیارە

چون قانوونی کردگارە

مافی ئەتۆش دەستەبەرە

دووڕوو و دۆژمن بێ خەبەرە

یان دەزانێ و دایدەپۆشێ

پۆ فریوت تێدەکۆشی

یان نەزانەو جەهلی هەیە

قسەو وتەی بێ بەڵگەیە

گومانت نەبێ بزانە

ئەو کارە کاری شەیتانە

ڕزگاری تۆ لە دین دایە

ئەو یاسایەی ئی خودایە

لەناو یاسای پاکی خودا

ئەتۆ بێشک دەبی ڕەها

لەدەست داوی تەمەعکاران

ژێردەستەیی ستەمکاران

درووشمی دین بەڕاستیە

ژن بۆ ژیان حەیاتیە

لەناو دیندا بەماف بگەی

ئەوە بێشک ئازادییە

ئەوکات ئەو دروشمە دێتە دی

ژن ، ژیان ، ئازادی

هۆنراوەی : یونس سلیمان زادە

نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا