راوچی و مرواریده که ی(داستان زندگی در این دنیا)
پیاوێکی راوچی وه‌ک عاده‌تی خۆی رۆژانه ده‌رۆیشت بۆراوهماسی، وماسییهکی ده‌گرت و ده‌یهێنایه‌وه بۆمنداڵه‌کانی وده‌یان خوارد وشوکری خوایان ده‌کرد.. ئهوتهواو ده‌بوو ده‌ڕۆیشته‌وه بۆسه‌ر رووبار تا ماسییه‌کی تر راو بکات..
رۆژێکیان خێزانه‌که‌ی خه‌ریکی له‌تکردنی ماسیهکهبوو که ناوسکی هه‌ڵدڕی شتێکی سه‌یری بینی، دیتی مروارییدیکی تێدایه!! سه‌رسام بوو .. مروارید له‌سکی ماسیه‌که‌دا!! ئه‌ی سوبحانه‌ڵڵا.. هاواری برد بۆ مێرده‌که‌ی.. پیاوه‌که!! پیاوه‌که!! بڕوانه ئه‌ها چیم له‌ناوسکی ماسیه‌که‌دا دیوه‌ته‌وه! ئه‌وه مروارییده! مرواریید!
ئه‌ی خۆش مژدهبیت هاوسه‌ری خۆشه‌ویستم!! ئا بیهێنه، بزانم.. به‌ڵکو ئه‌مه خوایه بتوانین ژیانی خۆمانی پێ بگۆڕین!! و بتوانین جگه له‌ماسی شتێکی تر بخۆین!!
راوچییه‌که مروارییدهکهی له‌خێزانی وه‌رگرت و بردی بۆلای مروارید فرۆشی هاوسێیان، ئه‌ویش لێی وردبووه‌وه و گوتی: برام! ئه‌م مروارییده زۆر گران به‌هایه و من توانای کڕینی ئه‌م جۆره مروارییدانهم نییه، وناشتوانم نرخی بۆدیاری بکه‌م! ئه‌گه‌ر دوکان و خانوهکهیشمی بۆ بفرۆشم هێشتا قیمه‌تی ئه‌و مروارییدهم بۆ په‌یدا ناکرێ!! به‌ڵام بڕۆ بۆلای سه‌رگه‌وره‌ی بازرگانه‌کانی مروارید له شاره‌که‌ی دراوسێمان به‌ڵکو ئه‌و بتوانێ لێت بکڕێ، یا نرخه‌که‌یت بۆ دیاری بکات!!
راوچی مروارییدهکهی هه‌ڵگرت ولهتهک خۆ‌یا بردی بۆ شاره‌که‌ی هاوسێیان به‌ڵکو سه‌رۆکی بازرگانه‌کانی مروارید بتوانێ لێی بکڕێ! له‌وێش پیشانی گه‌وره بازرگانی دا‌و به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆ گێڕایه‌وه، ئه‌ویش که سه‌یری کرد گوتی: ئه‌وی راستی بێ کاکه گیان! منیش توانای کڕینی ئه‌م مرواریدهم نییه!! به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیبه‌یت بۆ لای والی شار له‌وانه‌یه ئه‌و بتوانێ شتی وا بکڕێت!!
به‌ڵێ، رۆیشت بۆ لای والی شار و له‌ده رگای کۆشکه‌که‌یا وه ستاندیان و پاسه‌وانه‌کان رێ‌یان پێ نه‌دا بڕواته ژوور، چاوه‌ڕوانی ده‌کرد تا والی رێی پێ بدات!!
والی که مرواریدهکهی بینی گوتی: به‌خودا چاک بوو هاتی، من زۆر له‌مێژه به‌شوێن ئه‌م جۆره گه‌وهه‌رانه‌دا ده‌گه‌ڕێم.. به‌ڵام ئه‌م مرواردهی تۆ زۆر گران به‌هایه، من گه‌نجینه‌یه‌کم هه‌یه، پڕیه‌تی له گه‌وهه‌ر و ئه‌ڵماس و زێڕ و زیو ،له فه‌رشی نایاب و عه‌نتیکه.. رێت پێده‌ده‌م بۆماوه‌ی شه‌ش سه‌عات له‌ناو ئه‌و گهنجینهیهدابیت و به‌ئاره‌زووی خۆت شت کۆ بکه‌یته‌وه‌و بیهێنیته ده‌ره‌وه بۆ خۆت، چونکه ئه‌م مرواریدهی تۆ زۆر گران به‌هایه، و قیمه‌تی بۆ دیاری ناکرێ!! هێشتا ئه‌وه‌ش که پێم گوتووی که‌مه بۆ ئه‌م مرواریده!! ئه‌وه‌ند گران به‌هایه!!
راوچییهکهش لێی پاڕایه‌وه‌و گوتی: گه‌وره‌م شه‌ش سه‌عات زۆره من له‌ناو ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌دا بمێنمه‌وه!! بۆم که‌م بکه‌ره‌وه بیکه به دوو سه‌عات تا توانام به‌سه‌ر شت کۆکردنه‌وه‌دا هه‌بێ!! ئه‌ویش گوتی: نه‌خێر ده بێ شه‌ش سه‌عاتی ته‌واو به‌ئاره‌زووی دڵی خۆت شت کۆ بکه‌یته‌وه له جیاتی ئه‌م مرواریدهت!!
ئه‌ویش رۆیشته ناو گه‌نجینه‌که‌وه به‌جارێک سه‌رسام بوو له‌و هه‌موو پوول و گه‌وهه‌ر و زێڕ و سامانه‌ی له‌وشوێنه‌دا هه‌بوو!! ژوورێکی زۆرگه‌وره کرابوو به سێ به‌شه‌وه: به‌شێکیان پڕبوو له گه‌وهه‌ر و ئه‌ڵماس و زێڕ و زیو.. به‌شێکی تریان پڕبوو له فه‌رشی نایاب و گران قیمه‌ت و نه‌رم و ناسک هه‌ر له‌گه‌ڵ دیتنیان مرۆڤی بهروحهو راده‌کێشا.. به‌شێکی تریشیان هه‌موو جۆره خواردنێکی تیا‌بوو که مرۆڤ حه‌زی لێ بکات و دڵی بیخوازێت!!
راوچی هه‌ر که رۆیشته ناو گه‌نجینه‌که‌وه خۆی به‌خۆی گوت: بۆچ تۆ شه‌ش سه‌عات خۆت ماندوو ده‌که‌یت؟! بۆ له‌پێشدا نارۆی له‌و خواردنه به‌چێژ و نایابانه ده‌ست به‌خواردن بکه‌یت، خۆ تۆ له‌ژیانتا شتی وا خۆشت هه‌ر نه‌دیوه، چ جای ئه‌وه خواردبێتت؟!! برۆ فرسه‌ته تێر بخۆ، کاتی زۆرت له‌به‌رده‌مدا ماوه!! به‌ڵێ رۆیشت ده‌ستی به‌خواردن کرد و تا توانی سکی خۆی تێرکرد.. که تێربوو خه‌و زۆری بۆ هێناو له‌سه‌ر فه‌رش و نوێنه نایابه‌کاندا راکشا..!
خۆی به‌خۆی ده‌گوت: باکه‌مێ پشوویش بده‌م تا هێزو گوڕێکم تێ بێته‌وه‌و بتوانم شتی زۆرتر کۆ بکه‌مه‌وه.. ئه‌مه هه‌لێکه دووباره نابێته‌وه!! ئه‌مه چ گه‌مژه‌ییه‌که له‌کیس خۆمی بده‌م!! هه‌ر له‌گه‌ڵ راکشا زۆری نه‌برد خه‌وی لێکه‌وت، خه‌وێکی قووڵ.. زۆری نه‌برد پاسه‌وانی کۆشک هاتن و له‌خه‌و رایان په‌ڕاند و پێیان گوت: هه‌ی گه‌مژه‌ی گه‌لۆر! هه‌سته له‌خه‌و یه‌ڵڵا بۆ ده‌ره‌وه!! مۆڵه‌ته‌که‌ت ته‌واو بوو..!!
ئه‌میش چاوی ده‌وڵی و ده‌یگوت: ها ؟! چی؟!
ئه‌وانیش پێیان ده‌گوت: به‌ڵێ، ئه‌وکاته‌ی بۆت دیاریکرابوو به‌سه‌رچوو، ئیتر ده‌بێ بڕۆیته ده‌ره‌وه!!
ئه‌ویش ده‌یگوت: تکاتان لێ ده‌که‌م هه‌لی ته‌واوم به‌کار نه‌هێناوه!!
ها؟! ها؟! تۆ مۆڵه‌تت درا شه‌ش سه‌عات له‌ناو ئه‌م گه‌نجینه‌یه‌دا شت بۆخۆت کۆبکه‌یته‌وه‌و بیهێنیته ده‌روه هێشتا کاتی ته‌واوت پێ نه‌دراوه؟!! ئێستا خه‌به‌رت ده‌بێته‌وه؟! یه‌ڵڵا بۆ ده‌ره‌وه!!
له‌وماوه زۆره‌دا نه‌ت توانی ئه‌و هه‌موو سامان وگهوههرانه به‌ده‌ست بێنی؟! بۆچ ئه‌وانه‌ت کۆنه‌کرده‌وه و له‌ده‌ره‌وه خواردنی له‌وانه باشتری پێ بکڕیت و جێی له‌وانه باشتری پێ دابین بکه‌یت، و له‌سه‌ریان بخه‌ویت؟ بۆچ … ؟ له‌و دنیایه‌دا که‌سێک له‌تۆ ده‌به‌نگ تر و نه‌فام تر هه‌یه.. یه‌ڵڵا بۆ ده‌ره‌وه..!!
ئه‌ویش هه‌ر هاواری ده‌کرد و ده‌یگوت: نا نا.. ده‌رم مه‌که‌ن.. با به‌شی خۆم شت کۆ بکه‌مه‌وه!! به‌لام تازه په‌شیمان بوونه‌وه‌که‌ی هیچ سوودێکی نه‌بوو!!
# # #
زانایانی کۆمه‌ڵناس مرواریدهکهیان به‌ته‌مه‌نی مرۆڤ شپاندووه، که له‌واقیعدا شتێکی گران به‌هایه‌و به‌شی زۆری خه‌ڵکی نرخی نازانن.. دنیا و ژیانی دنیاشیان به‌و گه‌نجینه پڕ له‌سامانه چواندووه، که ده‌کرێت ئه‌لماس و زێڕو زیوێکی زۆری کرده‌وه‌ی چاکه‌ی تیا کۆبکرێته‌وه، وسهرنهکرێته خواردنه به‌چێژه‌کانی گوناـ و له‌سه‌ر فه‌رشی نه‌رمونۆڵی بێ ئاگایی خه‌و نه‌یباته‌وه..
چونکه له‌کاتی سه‌ره‌مه‌رگا چاوپێچی غه‌فڵه‌ت به‌سه‌ر چاویانه‌وه لاده‌چێ و هاواریان لێ به‌رزده‌بێته‌وه و ده‌لێن: رێمان بده‌ن با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی دنیا، تا تۆێشووی پێویست بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره دوور‌و درێژه‌مان هه‌ڵبگرین و به‌ده‌ست به‌تاڵ نه‌که‌وینه رێ!!.. خوای باڵاده‌ست ئهودیمهنهمان له‌م دووئایهتهدا پێش چاو ده‌خات وده‌فه‌رموێ: “حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ، قَالَ: رَبِّ ارْجِعُونِ، لَعَلِّی أَعْمَلُ صَالِحًا فِیمَا تَرَکْتُ، کَلَّا إِنَّهَا کَلِمَهٌ هُوَ قَائِلُهَا، وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى یَوْمِ یُبْعَثُونَ”. المؤمنون/۹۹-۱۰۰٫ واته: خراپه‌کاران درێژه به‌کاری خراپ و بێ بڕوایی خۆیان ده‌ده‌ن تا کاتێ مردن یه‌خه‌یان ده‌گرێت و ئه‌حواڵی دوارۆژیان بۆ ئاشکرا ده‌بێ ئه‌وسا ده‌ڵێ: په‌روه‌ردگارم! بمگێڕه‌وه بۆ دنیا، به‌لکو ئه‌وکاره چاکه‌یه بکه‌م که‌کاتی خۆی له‌ده‌ستم چووه.. نه‌خێر ! ئه‌وه هه‌ر قسه‌یه‌که‌و ده‌یکات،هه‌رگیز ئه‌و داخوازیه جێبه‌جێ نابێت، و ده‌نێررێن بۆ به‌رزه‌خ تا ڕۆژێ زیندوو ده‌کرێنه‌وه.. پاش مردن حاڵه‌تی (به‌رزه‌خ)یش نه‌وه‌ک حاڵه‌تی قیامه‌ته، تا پاداشت و تۆڵه وه‌رگرن، نه‌وه‌ک حاڵه‌تی دنیاشه، تا خۆراک و ئیسراحه‌تیان هه‌بێ
ماموستا حسن پینجوینی
زور جوان بو خوا پاداشت بداته وه
خداوند اجرتان دهد