سریه‌ی عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب
- له شه‌عبانی ساڵی ٧ی کۆچی (کانوونی یه‌که‌می ۶٢٨ی ز)، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سریه‌یه‌کی به پێشه‌وایه‌تیی عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب -خوا لێی ڕازی بێ- نارد بۆ (تربه) له نزیک مه‌ککه. سی که‌سی له‌گه‌ڵ نارد. به‌شه‌و ده‌ڕۆشتن و به‌ڕۆژیش خۆیان حه‌شار ده‌دا. پێش ئه‌وه‌ی عومه‌ر -خوا لێی ڕازی بێ- بگاته دوژمن، ئه‌وان پێیان زانین و ڕایان کرد و خۆیان بڵاوکرده‌وه به شاخه‌که‌دا. کاتێک عومه‌ر گه‌یشته ئه‌و شوێنه، سه‌یری کرد که‌سی لێ نه‌ماوه و گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ککه.
١٠. سریه‌ی به‌شیری کوڕی سه‌عد
له شه‌عبانی ساڵی ٧ی کۆچی (کانوونی یه‌که‌می ۶٢٨ی ز)، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سریه‌یه‌کی له سی که‌س پێک هێنا و به‌شیری کوڕی سه‌عدی کرده ئه‌میریان. فه‌رمانی پێ دان که بچنه سه‌ر (بنی مره) له ده‌وروبه‌ری فه‌ده‌ک، کاتێک سه‌عد گه‌یشته ئه‌وێ، ڕایانکرد و مه‌ڕوماڵاته‌کانیان به‌جێ هێشت. به‌شیریش ئه‌وانه‌ی پێش خۆی دا و هێنانییه‌وه. له میانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ مه‌دینه (بنی مره) خۆیان کۆ کردبۆوه و له شوێنێکدا خۆیانیان لێ حه‌شار دابوون. کاتێک شه‌و هات، هێرشیان برده سه‌ر به‌شیر و هاوه‌ڵه‌کانی. هه‌موویان کوشتن به‌شیر نه‌بێت که توانی ڕاکات و بچێته لای جووله‌که‌کانی فه‌ده‌ک. مایه‌وه لایان تاکوو بریندارییه‌کی چاک بۆوه و گه‌ڕایه‌وه مه‌دینه. هه‌واڵی دا به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) که چی به‌سه‌ر هاوه‌ڵه‌کانیدا هاتووه. ئیتر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زۆر دڵگران و دڵته‌نگ بوو به مردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه هاوه‌ڵه به‌ڕێزه.
١١. سریه‌ی ئه‌بووقه‌تاده
له شه‌عبانی ساڵی ٨ی کۆچی (کانوونی دووه‌می ۶٢٩ی ز) ده‌شته‌کییه‌کانی نه‌وه‌ی (غطفان) له شوێنێک له نزیک نه‌جد به ناوی (خضره) به مه‌به‌ستی هێرشبردنه سه‌ر موسڵمانه‌کان له مه‌دینه کۆ بوونه‌وه. کاتێک پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی زانین، پازده که‌سی به‌سه‌رکردایه‌تیی ئه‌بووقه‌تاده بۆ ناردن. توانیان بیانشکێنن و په‌رتوبڵاویان بکه‌ن و غه‌نیمه و ده‌سکه‌وتێکی زۆریشیان لێ بگرن. وه پازده شه‌ویش هه‌ر له هه‌مان شوێن هه‌ڵی دا و مایه‌وه. پاشان به‌سه‌لامه‌تی و ده‌سکه‌وته‌وه گه‌ڕایه‌وه مه‌دینه.
١٢. وه‌فاتی ئوم که‌لسووم کچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
له شه‌عبانی ساڵی ٩ی کۆچی (تشرینی دووه‌می ۶٣٠ی ز) ئوم که‌لسوومی کچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌فاتی کرد و خاتوو ئه‌سمای کچی عه‌میش شۆردی و پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ئه‌سپه‌رده‌ی کرد.
خاتوو ئوم که‌لسووم پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌دایک بوو. له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تری خێزاکه‌ی له‌پێناوی خوادا تێکۆشا. به‌شداری باوکی و خه‌دیجه‌ی دایکی کردووه له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه‌دا. ته‌نگه‌شه و قورساییی گه‌مارۆی قوره‌یشی چه‌شت که له شیوی ئه‌بووتالیبدا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ گه‌مارۆ دران. پاشان له‌گه‌ڵ فاتیمه‌ی خوشکی کۆچی کرد بۆ مه‌دینه‌ی پیرۆز، پاش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زه‌یدی کوڕی حارسه‌ی له‌گه‌ڵ ناردن تا چاودێرییان بکات.
خاتوو ئوم که‌لسووم -خوا لێی ڕازی بێت- به‌شداری خۆشیی موسڵمانانی کرد به سه‌رکه‌وتنیان له به‌دردا. بینی که چۆن ئیسلام سه‌رکه‌وت و عیززه‌تی به‌ده‌ست هێنا و کوفر و بێباوه‌ڕی ملی شکا و پاشه‌کشه‌ی کرد.
خاتوو ئوم که‌لسووم به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ خاتوو ڕوقیه‌ی خوشکیدا له بارودۆخێکی گونجاو‌دا له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) گه‌وره بوون. ده‌زگیرانی هه‌ردوو کوڕانی ئه‌بووله‌هه‌ب (عوتبه و عوته‌یبه) بوون. به‌ڵام خوای گه‌وره ڕزگاری کردن و شوویان پێ نه‌کردن. هه‌ردوو کوڕانی ئه‌بووله‌هه‌ب له شه‌ره‌ف و ڕێزی هاوسه‌رێتیی کچانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بێبه‌ش بوون و هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
پاش وه‌فاتی خاتوو ڕوقیه‌ی خوشکی که خێزانی عوسمانی کوڕی عه‌ففان بوو -خوا لێی ڕازی بێت-، عوسمان هاته خوازبێنیی خاتوو ئوم که‌لسووم و پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ڕازی بوو. ئوم عه‌ییاشی نارد تا بچێت به‌دوای ئوم که‌لسوومدا و ڕای وه‌ربگرێ له شووکردنی به عوسمان. جا کاتێک بێده‌نگ بوو له شهرمکردنیدا له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، زانی که پێی خۆشه و هه‌مان ڕای ئه‌وی هه‌یه. ئه‌وجا ئیتر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) لێی ماره کرد و بووه خێزانی عوسمان.
ئیتر به‌مه عوسمانی کوڕی عه‌ففان -خوا لێی ڕازی بێت- بووه خاوه‌نی نازناو (لقب)ی دوونوورهکه (ذی النورین)، چونکه دوو له کچانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بوونه خێزانی.
١٣. وه‌فاتی خاتوو حه‌فسه
له شه‌عبانی ساڵی ۴۵ی کۆچی (ئه‌یلوولی ۶۶۵ی ز) دایکی ئیمانداران خاتوو حه‌فسه‌ی کچی عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب -خوا لێیان ڕازی بێت- له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵیدا وه‌فاتی کرد.
خاتوو حه‌فسه به پێنج ساڵ پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌دایک بووه. هه‌ر زوو خۆی و مێرده‌که‌ی خونه‌یسی کوڕی حوزافه‌ی سه‌همی موسڵمان بوون. له‌گه‌ڵیدا کۆچی کرد بۆ حه‌به‌شه، پاشان که بانگه‌وازی ئیسلامی گه‌یشته مه‌دینه و له‌وێ بڵاو بوویه‌وه، به‌ره‌و مه‌دینه کۆچیان کرد. مێرده‌که‌ی به‌شداریی شه‌ڕی به‌دری کرد. پاشانیش له شه‌ڕی ئوحوددا بریندار بوو. پاشان به‌هۆی برینه‌که‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا و مرد. خاتوو حه‌فسه بیستویه‌ک ساڵی تێنه‌په‌ڕاندبوو که بیوه‌ژن که‌وت و بێ که‌س مایه‌وه.
عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب -خوا لێی ڕازی بێت- ویستی کچه‌که‌ی بێ که‌س نه‌مێنێته‌وه و بیداته‌وه به شوو. هه‌ر بۆیه‌ش خستییه پێشچاو ئه‌بووبه‌کر و پاشان عوسمان که بیهێنن، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه. ئه‌وه‌ش چونکه ئه‌یانزانی که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) باسی کردبوو، ئه‌یویست که بیخوازێت. ئینجا عومه‌ر چووه لای پێغه‌مبه‌ر و سکاڵای کرد له ئه‌بووبه‌کر و عوسمان که وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو: (حه‌فسه یه‌کێک ئه‌یهێنێت که له‌وان باشتره و عوسمانیش یه‌کێک ئه‌هێنێت که له حه‌فسه باشتر بێت.) [رواه ابن سعد].
پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) داوای کرد و عومه‌ریش پێی دا. عوسمانیش خاتوو ئوم که‌لسوومی کچی پێغه‌مبه‌ری هێنا و له شه‌عبانی ساڵی ٣ی کۆچی (کانوونی دووه‌می ۶٢۵ی ز) بووه خێزانی.
به‌ڕاستی خاتوو حه‌فسه -خوا لێی ڕازی بێت- خواناس بوو. هه‌میشه ملکه‌چ بوو بۆ فه‌رمانه‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌ر. به‌شه‌و نوێژی ده‌کرد و به‌ڕۆژیش به‌ڕۆژوو بوو. له‌به‌ر ئه‌وه خوا ڕێزداری کرد و کردیه یه‌کێک له دایکانی ئیمانداران له دنیادا و خێزانی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) له به‌هه‌شتدا.
وه خاتوو حه‌فسه ۶٠ فه‌رمووده‌ی له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) گێڕاوه‌ته‌وه.
ده نگی ئیسلام