ادبیات

روژوو “شعر”

سێهەم ئەرکی ئیسلامەتی ڕۆژووە                         خودای گەورە فەرمانی پێ فەرمووە

کە وا مانگی ڕۆژووان سەرتاسەری                      بڕێک دەس لە خۆی جانەوەر هەڵگری
بە ڕۆژوو بکەی گیانی خۆت مشت و ماڵ               دەروونت ڕووناکایەکی بێتە باڵ
فرشتەت دەمێک ببنە هاوڕێی گیان                          بچێژی کەمێک تامی میوەی ژیان
کە ڕۆژوو دەبا غەوری ئاکاری پووچ                     لە سینە و دڵی ڕەشهەڵاتوو بەسووچ
بە ڕۆژوو ئەگەر هێزی لەش کەم دەبێ                    بەڵان گیانی پێ پاک و بێخەم دەبێ
بەڕۆژوو کە بێوازی بەڕواڵەیە                               دەدڵدا گەلێک شاد و ئاواڵەیە
کە ڕۆژوو دەکا گیان سەرمەست و تێر                     ئەوە نەوسە وا نەوسنە و چاونەزێر
نەوس چونکە زۆر جینگن و نەوسنە                       لە ڕۆژوو گەلێک تووڕە و تۆسنە
چڵێس و کولی نەوسە ڕۆژوونەگر                         خوێڕی و شلی نەوسە ڕۆژوونەگر
گەلێک پووچ و بێنرخە پیاوی چنۆک                      لەلای خوای نیە ئابڕوو یەک تنۆک
بەڵام لەو کەسەی بۆی نەگونجێ خوا                      دەبوورێ کە پارێز کا و بیخوا
نەخۆش کەوت لەو مانگە یا کەوتە ڕێ                    لەپاش مانگ چی خواردبوو وەیگرێ
دەنا ژن ئەگەر شیری منداڵی دا                               وە یا پیر ئەگەر کەوت و کەنداڵی دا
بشیشکێنێ گەر کاری حەستەم دەکا                          کە زانی ئەوە هێزی ئەو تێکشکا
هۆنراوه ی خوا لیخوشبوو ماموستا عه بدولکه ریم ره سوولی(رێبوار)

سوپاس بو به ریز یاسر سیدعزیزی بو ناردنی ئه م شیعره جوانه 

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

یک نظر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا