دل نوشتهکوردی

زمانی دایکی

زمانی دایکی

عبدالواحد رحمت الله

کوردم زمانم خەڵاتی خودایە
بە هیچ هێزێکی دژ لەبن نایە

هەر چەن نەیاران بە سەدان ساڵە
پیلان دەگێڕن ، ئیستاش بەوحاڵە!

زمانمان بۆ دژ وەک داڵی زاڵە
واتا دەژبەران ، ئاشیان بەتاڵە

بەڵام هەیاران دونیای ئەو ڕۆیی
بەرەودوای بردووین بەدەستی خۆیی

لاوانمان بە ناو مۆد و پێشکەوتن
نزیکن تەواو لە کوردی کەوتن

بە چاو لێکەری و لاسایی بێگانە
بەرگ و زمانمان وا لە تەنگانە

بیرکەوە برا ، ئاوڕێک لەخۆ دە
چ سوودی بووە ئەو داب و مۆدە

لاسایی بێ جێ ماناکەی وایە:
کە منی نەزان چم لە دەس نایە

باب و باپیرمان ، بە زمان و بەرگ
خۆیان نەدۆڕاند ، تا پای سەرەمەرگ

پاراستنی زمان وەزیفە و ئەرکە
پێوەری ڕاستی و خزمەت و دەرکە

بەڵام بەو شەرتەی بێ سنوور نەبێ
هاونەوای دین و سۆز و شعوور بێ

زمانی دایکین زۆر دەوڵەمەندە
پارێزەری بین لای خواش پەسەندە

سەدان شاعیر‌ و ئەدیب و زانا
هەموو وجودیان لە پێناو دانا

لاوان ، برایان ، خوشکان و بابان
زمان ژیان بەخشە، وەک خۆری تابان

ئێمەش وەک گەلان ڕەوایە بۆمان
وەک سۆمای چاومان زمانی خۆمان

جوان بپارێزین ، قسەی پێ بکەین
بە نووسینەوەش ، پەرەی پێ‌بدەین

لە لای “بابۆڵی” زمانی دایکی
زۆر پیرۆزترە لە شیری دایکی

هەڵبەتە زمان لای دڵ بەسۆزان
پیرۆزە ئی گش ،گەلان و هۆزان

عبدالواحدرحمت اللە
بابۆڵی نەڵۆسی
بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایکی
٢ی ڕەشەمەی ساڵی هەزار و چوارسەدی هەتاوی
مەهاباد : گەڕەکی مەحموودکان

از طريق
عبدالواحد رحمت الله
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

عبدالواحد رحمت الله

نویسنده و شاعر و مترجم آذربایجان غربی - مهاباد خطیب و دعوتگر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا