شعرکوردی

سۆزی میحراب

سۆزی میحراب

?سۆزی میحراب
ئاواتی دڵ ، سۆمای چاوە ،
شنەی بەیان خوڕەی ئاوە ،
هەروەکو لێزمەی بارانە
دەنگ وڕەنگی بەهارانه

?سۆزی میحراب
گوڵ ومیوەی نێو باخانە
وەک هەنگوێنی سەرشاخانە
لەززەتی ڕۆح شیفای دەردە
بۆ تینوان ئاوی سەردە

?سۆزی میحراب:
وەکو شمشاڵ وئاهەنگە
گوڵزارێکی ڕەنگاوڕەنگه
باخێکی پڕ بەر وبۆیه
قوتابخانەیە، زانکۆیه

?سۆزی میحراب
جێ وهەوارگەی زانایانه
سۆز و خەیری بێ پایانە
سەراسەر زانست وپەندە
لەبەر دڵانە و پەسەندە

?سۆزی میحراب
پەیامی بیر وڕەوشتە
ماڵی ڕازاوە بۆ گشتە
واگەییوە بە هەشت ساڵان
دەک پیرۆز بێ لە هەڤاڵان
وامنیش لە شاخی هەورامان
هەر وەکو باقی ئەندامان
چەپکە گۆڵی ئەوینداری
ئەنێرم بۆتان بە دیاری

✍هاشم حەکیمی- پاوە
٤٠٠/٩/٢٥
???????

┏━━━━━━ ? ━┓
? @Sozimihrab ?
┗━ ? ━━━━━━┛

از طريق
https://sozimihrab.org/
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

هاشم حکیمی

@نویسنده و مترجم و شاعر @ کرمانشاه : پاوه @ شغل : امام جماعت و دبیر آموزش و پرورش

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا