اندیشه

سیکۆلاریسم لە ڕوانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام

شه نه کردن و که وکردنی بیری سێکۆلاریسم لە ڕۆانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام :
لەدەسپێکدا بە پێویستی دەزانم لە پێوەندی بەم بابەتەوە ئاماژەیەکی کورت و خێرا بکەم بە بەستراوەی سیاسی بۆ ئیسلام واتە ( ئیسلامی سیاسی) ، لەدواتر سرنج بخەینە سەر ئانالیزە و شیتەڵکاری سێکۆلاریسم .

بەداخەوە هێندێک لایەن و کەس هەرچەند خۆیان بە ڕۆشنبیر ئەزانن بە مێشکی چەواشە کراویان بۆ چەواشە کردنی مێشکی بەشێک لە کەمترەخەمان لە هەمبەر ئایینەکەیان، تێدەکۆشن و پیلان دەگێرن بۆ جیاوازی و دژایەتی نێوان ئیسلام و سیاسەت!

بۆ پۆلێن کردنی ئەم لایەن و کەسانە ئاماژە بە چەند خاڵ دەکەم .

*یەکه م : کەسانێک جیاوازی ناکەن لە نێوان ئیسلام کە لێواو لێوە لە یاساو ڕێسای گونجاو بۆ هەموو گەلانی جیهان ، لەگەڵ ئایینەکانی بەر لە ئیسلام کە بەگشتی کاتی بوون و بەڕاددەی پێویست وڵامدەر نەبوون بۆ هەر کات و ساتیک .

* دووه م : کەسانێک لە ئیسلام بەتەواوی تێنەگەیشتوون و خوێندنه وەیان بۆ ئیسلام لە ڕوانگەی نە یارانی ئایین بووە ، کە بە مەبەستی دوژمنکارانە لێکۆڵینەوەیان کردووە نەک بۆ ڕێنمایی و قووتار بوون لە گێژاوی بێ ئایینی.

*سێیه م :کەسان و لایەنێک بە ئانقەست بۆ دەستەبەر کردنی بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری و ….. هتد، مەبەستیانە ئیسلام لە گۆڕەپانی ڕامیاری بەدوورخەن ، بەڵام دڵنیابن بەری خۆرێ بە بێژینگ ناگیرێ.

*چواره م  : کەسانێک بە هۆی گەڕانیان لە بیانوو ، بەر دەوام وڵاته  بەناو ئیسلامییەکان ، کە بە مەودای خۆر لە زەوی لە ئیسلامی ڕاستەقینە دوورن ، بە وێنە دێننەوە و دەیکەنە پێناس بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام .

*پێنجه م  : کەسانێک لەڕاستیدا بە ئەرکی خۆیان نازانن کە تێبکۆشن بۆ زانستی ئایینی، کە لە بێخەبەران کەشکەک سەڵەوات.

*شەشه م : کەسانێک کە ئسلامیان گەرەک نییە ئە وه مافی خۆیانە.

مێژووی سەرهەڵدانی بیری سێکۆلاریسم

لێکۆڵەڕەوانی نا ئایینی هەر وەها بیرمەندانی ئیسلامی لەهەمبەر سەر هەڵدانی چەمکی سێکۆلاریسم ئاماژە بە هۆکاری جۆراو جۆر دەکەن ، کە دەکرێت بڵێین بە گشتی پێوەندیان هەیە بە چۆنایەتی و چەندایەتی دەسەڵاتی خوا بە سەر زەوی ، میکانیزمی ژیانی مرۆڤ لەم دونیایە و هەڵسووکەوتی کۆمەڵایەتی مرۆڤە کان لەسەر بنەمای ئایینی  یان دونیاویستی و بەس .

زانایانی ئایینی و نائایینی بەگشتی کۆکن کە شێوازی ناڕەوای بەڕێوە بەرانی دەزگای کەنیسە ، بەشێکی بەرچاو لە ناوەڕۆکی پەرتوکە جۆراو جۆرەکانی و بەلاڕێداچوونی چینی تایبەتی کەنیسە ، بە بیانوی ئەرکی سەزار بە سەزار و ئەرکی خواش بە خوا سپاردن ( اعط ما لقیصر لقیصر و مال الله لله) ، لایەنگری لەڕادەبەدەری گەلان بۆ دونیا ویستی و خۆویستی لە ژێر کاریگەری سەر هەڵدانی لە ناکاوی گەشەی زانستی و پیشەی دونیایی و قواستنەوەی بیری کاڵی هێندێک بەناو پسپۆرانی مرۆڤ و زه وی ناسی….. هتد بۆتە هۆی سەرەکی گەشەسەندنی چەمکی سێکۆلاریسم.

بەڵام ئەم بۆچوونە بەلایەنی ڕەوایی ، کە لەڕاستیدا چەقبەستوویی و دواکەوتوویی لە بننەهاتووی بیری تێئۆکراسی واتە بیری پیاوانی ئایینی کەنیسە (رجال الدین) بۆ هۆی پەرە پێدان و بە یاسا کردنی ڕێسای جیاوازی دین و ژین ، هەر وەها بەلایەنی ناڕەوای وێکچواندنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام کە بۆ زاڵبوونی ڕووناکی بەسەر تاریکی تێدەکۆشێت و تەنانەت دوگماتیزمی و بەجێی خوا بڕیار دان ، هەر وەها دژایەتی زانست و پەرە پێدانی ناڕاستی ئایینی بە ناو ئایینی ئیسلام لە ناو کۆمەڵگای باوەڕداران چەندە درووستە یان نادرووست لە پێناس و دابەش کردنی سێکۆلاریسم لە بەشی دووهەم بەهیوای خوا لێیدەدوێین.

کۆتایی بەشی یەکەم.

ئیسماعیل سۆهرابی.

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا