عباداتگفتگو

سەفەرنامەی حەج لە سەر زمانی حاجی مامۆستا ؛محمود سعیدی،بوکان

وتووێژی سۆزی میحراب له گه ڵ حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی

1- سۆزی میحراب: بێ زه حمه ت خۆتان به سۆزی میحراب بناسێنن( نێو و شۆره ت وئوستان وشار وشوێنی له دایک بوون و بڕواری لە دایک بوون).

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : به ناوی خوای مه زن
سه ره تا حه مد وسه نا بۆ یه زدانی بێ هاوتا وسڵاوی خوا له سه ر گیان وڕۆحی پێغه مبه ری پیرۆزی ئیسلام حه زره تی موحه ممه د( د . خ )دروود وسڵاوی خوای له سه ر  وله سه ر جه م یارانی به رزو به ڕێز و باوه فای وهه مو ئیمانداران ،به تایبه تی به ڕێوه به ران و بینه ران وئه ندامانی که ناڵی پیرۆزی سۆزی میحراب.
من ناوم مه حموود شۆره ت سه عیدی له ڕێکه وتی3-3-1353 هه تاوی له ئاوایی کانی زێڕینه سه ربه شاری سه قز له دایک بووم و له ساڵ 1361 هه تاوی هاتمه شاری بۆکان چومه حوجره ی مزگه وتی سیدقطب ؛ که به هۆی زانست ودڵسۆزی حاجی مامۆستا مه لاحوسه ین عه زیزی یه وه ـ خواته مه ن درێژی کات ـ فێرگه یه کی دینی به هێزبو، ده ستم به خوێندنی ده رسی فه قیه تی کرد.

سه ره تای خوێندن وکۆتایی فه قێیه تیم له خزمه ت حاجی مامۆستا حوسێن دابووم،به ڵام له و ماوه یه دا له خزمه ت مامۆستایانی که ش وه ک مامۆستا سه ید حه سه ن حوسه ینی ، مامۆستا حوسه ین مه جیدی، حاجی مامۆستا ئه بوبه کر ڕه سوڵ زاده ، مامۆستا ساڵح باستانی ،ئاغا سه ید عه زیزی تورجان وزۆر له مامۆستایانی دیکه به هره مه ندبووم وخوای گه وره جه زای به خێری هه موویان له دونیا ولە قیامه ت بداته وه.

له ساڵی 73 هه تاوی چومه ئاوایی داشاغڵ و ماوه ی شه ش ساڵ له وێ ئیمام و پێشنوێژ بووم وله ساڵی 79 ڕا هاتومه مزگه وتی حه زرەتی حه مزه سید الشهداء شاری بۆکان وله وکاته وه تائێستاکه ماوه ی 19 ساڵه له حوجره ومزگه وتی حه زره تی حه مزه له خزمه ت بڕواداراندام.

2-سۆزی میحراب : چۆن بوو بارگه وبنه ی سه فه ری حه جتان تێک وه پێچا و بۆ حه ج چوون  و تا ئێستاچه ند که ڕه ت بۆ زیاره تی بیت الله چوونه؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : به ڵێ منیش وه ک باقی بڕواداران له و کاته وه که چاکه وخراپه م زانیوه ،ئاواته خوازبووم و پێمخۆش بوو له سه ر ده ستووری ئه م ئایه ته پیرۆزه ی 97 آل عمران( ولله علی الناس حج البیت من استطاع الیه سبیلا) بچم بۆ حه ج وه واجبات وسوننه ته کانی حه ج وعومره به ڕێوه به رم.
هه ربه و ئاواته وه له ساڵی 1385/11/15 هه تاوی ناوم بۆ حه ج تۆمارکرد وه ماوه ی 13 ساڵ به چاوه ڕوانی مامه وه تا ئه م ساڵ شوکربۆخوا ناوم هاته وه و نۆبه م گه یشت.
له ساڵی 73/1/11 له گه ڵ خێزانم ژیانی هاوبه شیمان پێک هێناوه وئه ویش وه ک من به ئە ندازه ی خۆی له ماڵا زه خمه تی کێشاوه ؛با ئه وه شم له بیر نه چێ، به داخه ۆه له ساڵی 83 وه دایکم تووشی توموری نوخاعی گه ردن بوو، وه پێویستی به عه مه ل و دوکتۆر وده رمان بو وه له وماوه دا بۆ هه ر دوکتۆر یا بیمارستانێکی بۆکان، مه هاباد، میاندواو، سه قز، ورمێ، مه راغه و ته ورێز له خزمه ت دایکما چوبێتم ؛خێزانیشم وه ک کچێکی خۆی له خزمه تیابووه، بۆیه منیش بۆ ئه م سه فه ره پیرۆزه به جێم نه هێشت، حه جم بۆ کڕی و پێکه وه له گه ڵ خێزانم بۆ جاری ئه وه ڵ چوین بۆ حه ج .خوا له ئێمه و ئه وانه ی چوون بۆ حه ج ، قه بوڵی بکا وئه وانه ش که دڵیان به حه جه وه یه خوا کارئاسانیان بۆ بکا وحه جیان به نه سیب بکا ان شاء الله .


3- سۆزی میحراب : مامۆستای به ڕێز!کاتێ ویستتان به ڕێکه ون بۆ سه فه ری حه ج، چیتان کرد( چۆن خواحافیزیتان کرد وچۆن گه ردن ئازاییتان له خزمان وخه ڵکی خواست) ؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : به ڵێ مامۆستاگیان کاتێک چونه که مان به زاهیر بۆ حه ج قه تعی بوو، من خۆم له ڕۆژی جه ژنی ڕه مه زانا داوای گه ردن ئازایی ودوعای به خێر و خواحافیزیم له خه ڵکی گه ڕە ک کرد؛ پاشان که ڕۆشتنه که مان نزیک بووه وه ،شه وێک چه ند که س له خزمه کان وجیرانه نزیکه کانمان کۆبووینه وه وشامێکی ساده مان خوارد؛ به ڵام له مه جلیس ڕازاندنو کارت بڵاوکردنه وه و شام ونه هاردان، خۆم به دوور گرت. له دڵی خۆما کوتم : ئه گه ر خوا حه جه که مان به قسمه ت بکاو به سڵامه تی گه ڕاینه وه، ئه وه ی خه ڵک خه رجی ده که ن بۆ شام ونه هار ، من ئه و خه رجه ده که مه دوو به ش؛ یه کیان بۆ فه قیر و هه ژاره کان، ئه وبه شه ی دیکه ش ده ده م به و شوێنانه ی که خزمه تی گشتی تێدا ده کرێ. جا هیچ کات و وه ختێک شوکرانه ی خوای به ڕه حم و ئیحسان له بیرناکه م که حه جه که ی به نه سیب کردین وخه ونی خزمه ت وبه خششه که مان هاته دی و میوانه کانیشمان به ڕوو سووری به ڕێ کرد.

4- سۆزی میحراب: باسی شاری مه دینه ی پیرۆز ،شاری پێغه مبه رمان( د. خ) بۆ بکه،چیتان دیت و چیتان بیست؟ خه ڵکی ئه وێتان چۆن هاته به رچاو؟ عیباده ت له مسجدالنبی دا چ سه فایه کی هه یه؟ قه برستانی به قیعتان  پێ چۆن بوو؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : شاری مه دینه شاری پێغه مبه ری خوایه، شارێکی زۆر جوان و ڕازاوه وپاک و خاوێن و دڵگیره! به تایبه تی، مزگه وتی پێغه مبه ری خوا حه زره تی موحه ممه د( د . خ)ئه گه ر ئینسان له باب والسلامه وه چووه ژووره وه بۆ خزمه ت پێغه مبه ر ویاره به وه فاکانی، ئه ونه خۆشحاڵه ؛ به هیچ زمانێک به یان ناکرێ و به هیچ قه ڵه مێک نانووسرێ. حاجیان له سه روه سیه ت و مزگێنی حه زره تی موحه ممه د( د. خ)پۆل پۆل وبه په له و شانه چرکێ بۆ نوێژی جه ماعه ت سه ف ئه به ستن ،به تایبه تی بۆ نوێژخوێندن ودوعا کردن له مابه ینی مینبه ر و گۆڕی پێغه مبه ری خوادا 
ئه و کاته ی که چوویه ناو مزگه وتی پێغه مبه ره وه ، قه بری دو یاره خۆشه ویسته که ی پێغه مبه ری سه روه رمان ئه بینی که پاش کۆچی دواییش ،هه ر شان به شانی ڕابه ره ئازیزه که یان خه وتوون ! موسوڵمان، باوه ڕ و ئیتمینانی زیاتر و پته وتر ئه بێت که ئه م سه حابه به ڕێزانه به ئیمان وئه خلاق و ئێخلاس وفیداکردنی گیان وماڵیان له پێناوی ڕێگه که ی ڕه حمه ته ن لیلعاله مین، قه ڵایه کیان له محه به ت و خۆشه ویستی له گه ڵ پێغه مبه ردا داڕشتوه، تابه رپابوونی قیامه ت ته واوی گاور وجوله که ودین که جی دونیا ودارو ده سته که یان کۆببنه وه و یاریده ی یه کتر بده ن وپیلان داڕێژن ودرۆ وخۆهه ڵبه ست دروست بکه ن وبیڕازێننه وه و بڵاوی که نه وه ، ناتوانن زه ڕڕه یه ک زه ره ر به و قه ڵایه بگه یه نن؛ ئینسان ده که وێته وه یادی ئه م ئایه ته ی 29 سووڕه ی فتح ( محمد رسول الله والذین معه اشداء علی الکفار رحماء بینهم) .

و ئه گه ر چووی بۆ قه برستانی به قیع ، له لایه ک گۆڕی ئه هلی به یت و ژنان وئه ولاد وپوره کانی پێغه مبه ر ئه بینی، له لایه کی تر گۆڕی زۆر له سه حابه به ڕێزه کانی تر وه ک حه زره تی عوسمان وئه بو سه عیدی خودری وعوسمانی کوڕی مه زعون وعه بدوڕڕه حمانی کوڕی عه وف و ئه سعه دی کوری زوراره وزۆرێکی تر ، به ڕاستی هه وایه کی مه عنە وی وعیرفانی هه یه .

5- سۆزی میحراب: ئوستادی به ڕێز ! باسی شاری مه ککه ی پیرۆزمان بۆ بکه؛ باسی خه ڵکی مه ککه مان بۆ بکه ؛ مسجدالحرام و ناوچه ی حه ڕه ممان پێبناسێنه؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : مه ککه و کابه پیرۆزترین شوێنه، وه ئه وه ڵین ماڵه له ڕووی زه ویا بۆ بڕواداران. چون حه ڕه می ئه منی خوایه وجێگای به ڕێوه بردنی حه ج وعومره یه ؛ خوا خۆی ناساندویه تی و تاریفی کردووه ؛ حه زره تی ئیبراهیم سڵاوی خوای له سه ربێ، فه رمووی: (واذقال ابراهیم رب اجعل هذا بلدا آمنا وارزق اهله من الثمرات …) البقرة 136 .
دوعای ئه من و ئه مان وڕزق وڕۆزی بۆ کردن وخواش وڵامی داوه ته وه ودوعاکه ی گیراکردووه، خه ڵکه که ی له که ماڵی ئه من وئه ماندان و ژیان وبژیوێکی خۆشیان هه یه؛ و بۆیه ئه وکاته ی له مسجدالحرام نزیک ئه بیته وه و کابه ی پیرۆز ئه بینی ، خۆش ترین کاتی حه جه؛ ئه گه ر خوا ته وفیق بدا وبڵێی: (اللهم زد هذا البیت تشریفا وتعظیما وتکریما ومهابة و زد من شرفه وکرمه ممن ممن حجه واعتمره تشریفا وتکریما (اللهم افتح لی ابواب رحمتک.. اللهم ان البیت بیتک والحرم حرمک والامن امنک وهذا مقام العائذ بک من النار… سه فه ره که ت ته واو ده ڕه نگێ به ڕه نگی عیرفانی!

6- سۆزی میحراب: باسی ئیحڕامی حاجیانمان بۆ بکه؛ له به رکردنی لیباسی هاوڕه نگ و سپی ونه دوراوی حاجیان، چ په یامێکی بۆ تۆ و باقی حاجیان پێبوو؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : به ڕاستی لیباسی ئیحڕام ئابه م شێوه یه که له دو تیکه پارچه ی نه دوراو پێک هاتووه و دین ده ستوری داوه، په یامی مه یدانی قیامه تی پێوه یه ! هه موو که س له وێ دووره له لیباسی فه خر وشانازی، دووره له نیشان ومه قام و هێز و ده سه ڵات وسه روه ت وسامانی دونیایی؛ یانی گۆشه یه ک له ترس و دڵه هوڕه ی سه حرای قیامه ت به چاوی خۆی ئه بینێ وبه ڕاستی ئینسان تێده گا که کاتێ قیامه ت هات ،به غه یری ئیمان وعه مه لی ساڵح هیچی که فریای ئینسان ناکه وێ!

7- سۆزی میحراب: ئوستادی هێژا باسی ته واف وهه ڵسوڕانی حاجیان به ده وری کابه ی پیرۆزدا مان بۆ بکه ؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : ئه و وه خته ی به ده ستی به ده ست نوێژه وه وبه لیباسی ئیحڕامه وه چویه به ر درگای مسجدالحرام ، ده ڵێی : اللهم افتح لنا ابواب رحمتک وه ده چیته به رابه ری به ردی حجرالاسود و ته واف ده ست پێده که ی وده گه یه به ر ده رکی ماڵی به یت و ده ڵێی : اللهم ان البیت بیتک والحرم حرمک وده گه یه به ینی دو ڕوکنی یه مانی وده ڵێی: ربنا آتنا فی الدنیا حسنة وفی الآخرة حسنة وقنا عذاب النار) له گه ڵ مه لائیکه و چکۆله ترین زه ڕڕاتی عاله م ،ته نانه ت کاکه شانی ڕاهی شیری ته واف ده که ی؛ به ڕاستی به جوانی بۆ که س به یان ناکرێ، هه موو غه م و په ژاره وناڕه حه تییه کی دونیات لێ دوور ده که وێته وه.

8-سۆزی میحراب: مامۆستا گیان له عه ره فات و مینا و موزده لیفه وئه رکانه کانی دیکه ی حه ج ، تاریف بکه بۆمان؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : هه ر یه که له عه ره فات و مینا وموزده لیفه هه ڵگری په یامێکی گرینگن؛ یانی خوایه گیان به مل که چی هاتووم داوای لێخۆشبوون بۆ خۆم و موسوڵمانان بکه م وڕابگه یه نم که س هیچی له ده ست نایه ، مه گه ر تۆنه بێ! هه موو شتێ به قودڕه تی نه بڕاوه ی تۆیه، هه تا وه ک ئیبراهیم وئیسماعیل وه سیله ی دوور خستنه وه ی دوژمنی عه بده کانت ئاماده بکه م و دوای ڕه جم کردنی شه یتانی زاهیری ئاماده ی پێش که ش و قوربانی ماڵ وته نانه ت نه فسی خۆم له ڕێگه ی تۆ دابم.

9-سۆزی میحراب: مامۆستای ئازیز! یه کێ له گه وره پیاوان ده ڵێ: له حه جدا ئیسلامم دیت! ئێوه له حه جدا چیتان دیت وله م باره وه ، ده ڵێی چی؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : سه فه ری حه ج عیباده تێکه هه م ماڵی وهه م به ده نی، له هه موو فه رزه کان گرانتره! به ڵام چون له گه ڵ موسوڵمانانی ته واوی دونیا به بێ جیاوازی زمان وڕه نگ ونژاد و وڵات حه ج ده که ی، به لاته وه ئاسانه . به حه قیقه ت ئینسان له هه موو کاته کانی ژیانی خۆش حاڵتره و فه خر وشانازی به خۆیه وه ئه کا که دینی پیرۆزی ئیسلامی هه ڵبژاردووه؛ ده ڵێ : خوایه گیان من هیچ کات ناتوانم شوکرانه بژێری ئه م نیعمه ته ی دین و ئیمانه بم که پێت به خشیوم.
لام وایه بڕواداران تام و چێژی عه زه مه ت وگه وره یی دین به ته واوی ده رک ناکه ن تا حه جی واقیعی به چاوی خۆیان نه بینن ؛ ئه و کاته زیاتر ڕاستی ودروستی وشیرنایه تی ئایه ته کانی قوڕئانی پیرۆز ئه چێژن به تایه به تی ئایه ی 8 له سوڕه ی المنافقون ( ولله العزة ولرسوله وللمؤمنین) بۆ ئینسان ده رده که وێ؛ بۆیه زیاتر ته سلیمی ئه مر و فه رمانی خوا ئه بێ سوژده ی شوکر ئه با وحه قی شوکر به جێ دێنێ.

10- سۆزی میحراب: حاجی مامۆستا! ئه وکاته کورت وزێڕینه ی حه جتان، چۆن مودیریه ت کرد؟زۆربه ی کاته کانتان به چی ڕابوارد؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : ڕۆژانی زێڕینی کاتی حه ج ئه ونه له زه ت وخۆشی هه یه ئه گه ر ته واوی ماوه که ت به عیباده ت به ریه سه ر، هێشتا ده ڵێی هیچم نه کردووه؛ بۆیه ئه گه ر کاتی حه ج ته واو بوو وه چووی خوداحافیزیت کرد؛ به ته واوی ناڕه حه ت وپه رێشان ئه بی.
حه مد بۆ خوا ڕۆژه کانی حه جمان به ته واف ونوێژ و قوڕئان خوێندن و دوعا و پاڕانه وه کۆتایی پێهات ؛له خوا داواکارین لێمان وه رگرێ.

11- سۆزی میحراب: مامۆستاگیان له عیباده ت وزیاره تی جیاوازی کام وڵاتی هه نده ران تام وچێژی تایبه تیت وه رگرت؟بۆ فیڕۆ دان وله ده ست دانی کاتی حاجیانی کام وڵات، ناڕه حه ت بویی؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : حاجیانی وڵاتی ئه ندونۆزی ومالیزی شایه د له هه موو حاجیه ک ڕێکو پێک وبه نه زمتربن، وحاجیانی وڵاتی خۆمان ، واته ئێران له بواری زانستی قوڕئانی پیرۆز و حه دیسی پێغه مبه ری نازدار وشه ریعه تی ئیسلام، له هه موو وڵاتێ داماوتر وناشارەزاترن! ئه گه ر چاوت پێیان ده که وێ، بۆیان ناڕه حه ت ئه بی که هیچ له قورئان نازانن

12- سۆزی میحراب: مامۆستای ڕێزدار! له کام یه ک له زانایان وشه رع زانان وکه ڵه پیاوانی به نێوبانگی عه ره بستان ، دیده نیتان کرد؟بۆ کام شوێنی مێژوویی دیکه ی ئه و وڵاته ڕۆشتیت؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : به لامه وه باشتر وابوو، ئه و ڕۆژانه ی له شاری مه ککه یا مه دینه م؛ کات و وه ختم به ته واف و قورئان ونوێژ ودوعا وپاڕانه وه به رمه سه رێ؛ به ڵام له گه ڵ ئه وه شدا سه ردانی زۆر له شوێنه پیرۆزه کانم کرد ، وه ک غاری حیرا ، غاری سه ور، شوێنی له دایک بوونی پێغه مبه ری خوا، کێوی ئوحود ، قه برستانی موعه لا و به قیع ،مزگه وتی خیف وخه نده ق ودوقیبله وقوبا که پێغه مبه ر له باره یه وه فه رمووی : ( من تطهر فی بیته ثم أتی مسجد قباء فصلی فیه صلاة کان له کأجر عمرة) وزۆر له مزگه وته کانی دیکه.

13- سۆزی میحراب: مامۆستای خۆشه ویست! هه ڵسوکه وتی کاربە ده ستانی عه ره بستانی له گه ڵ حاجیاندا چۆن بوو؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : ڕه فتاری کاربه ده ستانی عه ره بستان له گه ڵ هه موو حاجیه کان زۆرباش بوو ،به تایبه تی هه ڵوێستی سه ربازه کانیان؛ حاجیان که ده چوونه شه یتان ڕه جم کردن وده گه ڕانه وه، پیرۆزباییان پێده کوتن ؛ به ئاو پاش و باوه شێن کردن فنکیان ده کردنه وه.

14- سۆزی میحراب: مامۆستای زێده ئازیز: وه ک ده ڵێن، به شێوه ی پێویست به ئه و شوێنانه ی پیرۆزن، وه ک ئه شکه وتی حیڕا وسه ور و… ڕانه گه یشتوون! به تایبه ت له باری پاک وخاوێنی ، پێی ڕانه گه یون؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : به ڵێ غاری حیرا و غاری سه ور هیچ جۆره خزمه تێکی گشتی وه ک ئاو وبرق وڕێگه ی باش وئاوده ست وجێگه ده ست نوێژی لێ نیه،هه ر بۆیه ش ده و و به ره که ی خاوێن نیه ؛شایه د له به ر ئه وه بێ حاجی زۆرتربه کاروباری حه جه که یانا ڕابگه ن. حاجی ئه بینی له سه فه ری حه جا تووشی کاری ناڕه وا ئه بێ،ده چێ به ردی غاری حیرا وغاری سه ور کێوی جبل الرحمةو دیواری کابه وئه و سندووقه ی جێ پێکانی حه زره تی ئیبڕاهیمی تێدایه ،ماچ ده که ن وله باوه شی ده گرن وخۆی تێ هه ڵه سوون! ئه وه ی ڕوون وئاشکرایه ته نها بۆ به ردی حجرالاسود ماچ کردن ڕێگه پێدراوه.

15-سۆزی میحراب: حاجی مامۆستا! ئه گه ر ئه و موسڵمانانه ی که ده وڵه مه ندن وتائێستا بۆ حه ج نه ڕۆیشتون یا له به ر هه رهۆیه ک بێ که نایانه وێ بچن بۆ حه ج؛ بیاندوێنی وئامۆژگارییان بکه ی،چییان پێ ده ڵێی؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی :که سانێک که توانایی ماڵییان هه یه ونه چوون بۆ حه ج ، ئه گه ر سه دساڵ له ناو خێروخۆشی وژیانێکی پڕله نازونیعمه تا بردبێته سه ر؛ هێشتا به ئه ندازه ی سه فه رێکی حه ج له زه ت وخۆشی وحه سانه وه و ئاسوده یی نابینێ وه یا زو بیره وه ریه کانی به ر ده وام نین.

16-سۆزی میحراب: ئوستادی به ڕێز! بۆ که ڵک وبه هره وه رگرتنی زیاتر ی حاجیان له م عیباده ته گه وره یه ، جگه له کتێبه شه رعییه کانی مه نشور، خوێندنه وه ی چ کتێبانێک به که ڵک وپێویسته؟

حاجی مامۆستا مه حمود سه عیدی : له گه ڵ خوێندنه وه ی کتێبه شه رعیه کانا خوێندنه وه ی کتێبی ” آثار مکه ومدینه” و ” گه وره یی مه که ومه دینه” یا ئه و کتێبه تازانه به ناوی لێکۆڵینه وه و ڕۆشن کردنه وه ی حه ج وعومره و زیاره ت له سه ر ڕۆشنایی قورئان وسوننه تن، زۆر زۆر پێویسته.

17- سۆزی میراب : مامۆستاگیان ! ئه م ڕستانه ی ژێره وه ته واو بکه .

@ خۆزگه به رپرسانی وڵاتمان . . .
خۆزگا کار به ده ستانی وڵاته که مان حاجی زیاتریان بۆ حه ج بناردایه وگرێی داخستنی سه فه ری عومره یان بکردایه ته وه تا لانی که م ئینسان جارێک چاوی به سه فه ری عومره بکه وتایه وکاربه ده ستان.

خۆزگا مامۆستای هه ر کاروانێکی حه ج هه رله شاره که ی خۆیان بناردایه و له و حاجیانه ی که ده چنه حه ج لێ پرسینه وه ی بکردایه که له لایه ن مامۆستای کاروانه که یانه و چه نده له واجبات وسوننه ته کانی حه ج فێربوون وچۆن حه جیان کردووه؟ ئایا هه رچوون وهاتونه وه یا به ڕاستی حه جیان کردووه؟

@ خۆزگه حاجیانی به ڕێزمان. . .
خۆزگا حاجیه کانمان به به ر چاو ڕوونی و شاره زاییه وه بۆ حه ج ده چون وکاته کانیان به بازاڕ و شت کڕین وته له فۆن له گه ڵ ماڵ ومناڵ ودۆست وڕه فیق به ته له ف نه ده دا.

@ خۆزگا کار به ده ستانی عه ره بستان. . .
خۆزگا کار به ده ستانی عه ره بستان ئیجازه ی زیاتریان به حاجی ئێرانی ده دا ، تا ئه وانه ی وا ناویان نوسیوه ، ئه وه نده له چاوه ڕوانیدا نه ده مانه وه وپیر وبێ تاقه ت نه ده بوون؛ هه روها کاربه ده ستان، ده بوو زیاتر چاویان به سه ر فرۆشیار ودوکانداره کانی مه که ومه دینه وه بووبایه ، تاگران فرۆشی نه که ن.

@ خۆش به حاڵی ئه و حاجیانه ێ که . . .
خۆش به حاڵی ئه و حاجیانه ی که به ماڵی حه ڵال ونییه تی خاوێن به ره و کابه ی پیرۆز ڕۆیشتوون ومناسیکی حه جیان به ته واوی و جوانی به ڕێوه بردووه وڕه زامه ندی خوای گه وره یان به ده ست هێناوه وبه کۆڵ و باوه شی پڕه وه به ره و ماڵ گه ڕاونه ته وه.

@ غه م ده خۆم بۆ ئه و حاجیانه ی. . .
حه یف وداخم بۆو حاجیانه ی که نازانن حه جی به ڕاستی چۆنه وله و ماوه یه دا که له مه ککه ومه دینه بوون ،نازانن چییان کردووه وبه خۆڕایی عومریان به سه رچووه ؛ له ڕاستیا به ده ستی به تاڵ گه ڕاونه ته وه !

@ خۆزگا به ساڵاچووانمان. . .
ئه ی خۆزگا پیرو به ساڵاچوه کانمان ، له چوون بۆ سه فه ری حه ج توانای به ده نی خۆیان له نه زه ر ده گرت ! چون به ڕاستی له مڕۆدا قودره ت وهێزی به ده نی له توانای ماڵی پێویست تره.

@ خۆزگا گه نج و لاوه کانمان. . .
ئه ی خۆزگه جه وانه کانمان، له ته مه نی جوانی وجه حێڵی دا له فیکری حه ج کردن دا ده بون وه ئه م ئه رکه دینی یه یان به ڕێوه ده برد وله پاساو هێنانه وه ی ناڕه وا خۆیان ده پاراست. جاری وایه ده ڵێن: من ئێستا بۆ حه ج نابم! یانی په نا به خوا من ناتوانم له گوناه وتاوان خۆم بپارێزم وده م هه وێ به پێچه وانه ی ده ستووری خوا وپێغه مبه ر( د.خ )و ویژدانی ئینسانی ڕه فتار بکه م و هه موو کرده وه یه کی ناله بار وقێزه ون به لامه وه ئاسان بێ وڕێگه م ببێ بیکه م!

سۆزی میراب : زۆر سپاس وپێزانین مان هه یه بۆ تۆ حاجی مامۆستای به ڕێز ، که ئه و کاته ت بۆ ئێمه دانا و له ئامۆژگایه به نرخه کانت به هره مان وه رگرت، یاڕه ببی خوای خاوه ن خێر وخۆشی حه جی جه نابتان وهه موو حاجیان قه بووڵ بکات و خوا به نه سیبی ئێمه و سه رجه م بڕوادارانیشی بکات .

وتووێژکار : صلاح الدین یوسف زاده – بوکان

از طريق
صلاح الدین یوسف زاده
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

صلاح الدین یوسف زاده

استان آذربایجان غربی - بوکان - دعوتگر دینی نویسنده و مترجم

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا