شش سال پیش، در چنین شبی سایت وزین سۆزی میحڕاب افتتاح و پا به عرصهی وجود گذاشت و در دنیای پر طلاطم و آشفته فضای مجازی شروع بە کار کرد و با طلوع خورشیدگونهاش؛ جمع کثیری از اهل قلب و قلم را به دور خودش جمع کرد و نویسندگان و مترجمان خوشنام و گمنامی را به میدان تحریر و تحقیق آورد.
جا دارد ششمین سالگرد تأسیس این سایت عزیز را بە همە کسانی کە با این تریبون همگانی و دوست داشتنی ارتباط دارند، تبریک و شادباش بگوییم.
امیدواریم این صدقه همچنان جاری بماند و این شجرەی طیبه بیش از پیش شاخه هایش رو به آسمان در اهتزاز بوده و ریشه هایش در زمین ثابت بماند.
ان شاالله نسل های بعد از ما جشن صد سالەی سۆزی میحڕاب را با یادی از مؤسسان و فعالان این سایت گرامی بدارند .
خداوندا از تو می خواهیم سۆزی میحڕاب و سۆزی میحڕابیان را از هر گزند و مصیبتی مصون بدارید و توفیق خدمت بیش‌تر را بە آنان عنایت بفرمایید.
خدایا!
به علمای ما مسئولیت
و به روشنفکران ما ایمان
و به نویسندگان ما تعهد
و به شاعران ما شعور
و به محققان ما هدف
و به نومیدان ما امید
و به ضعیفان ما نیرو
و به مسلمانان ما قرآن
و به فرقه های ما وحدت
و به حسودان ما شفا
و به خودبینان ما انصاف
ببخش.
مدیریت سایت سۆزی میحڕاب
۲۴ آذر سال۱۳۹۸ هجری شمسی
????شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر????
شـەش سـاڵ لەمەوبەر،
لە شەوێکـی توش و بەستـەڵەکی پاییزیدا
ئاگرێک هەڵکرا،
تیـن و گڕ و گوڕێـک بە جەستـەی بەستـەڵەک داکرا و
سـەهوڵبەندانـی ژین و ژیـان
بە گڕ و تینـی هیوا و هومێـد، توایەوە.
شـەش سـاڵ لەمەوبـەر،
لە شەوێکـی تار و ئەنگوستـەچاو دا
شەمێک داگریسـا،
مۆمێـک هەڵکرا،
نوورێک درەوشـایەوە و
شەبەقێـک برووقـایهوە،
قەڵەمێـک وەگەڕ کەوت و
قەڵغانێک گڕی گرت.
شەش سـاڵ لەمەوبەر،
لە گۆڕەپان و بەستێنـی ویشکەڵانی ژیاندا
کانیـاوێک تەقـی
لە ژێر چۆڕە چۆڕی خوناوکەی کانیـاو
ئەستێـرەیەک هەڵدرا و
سـەوزەڵان و شینـاوەردی ژیان
سـەری لە خاک هێنـایە دەر و
دونیـایەک هومێد چرۆی کرد و سـەری هـەڵدا.
شـەش سـاڵ لەمەوبـەر،
لە شـەوێکدا
کە گەڵای وەریوی دارەستـانی ئومێد
بە زوقمـی سارد و بەستـەڵەکی پاییزی دەتلیسـایەوە،
نەمامێک نێژرا
چرۆیەک سـەری هەڵدا و
دارستـانێک لە حەز و هیوا و هومێـد و تاسـە
بە شنەشنـەی فێنکـی زریان
لە قەد و لاپاڵـی کوردستـانی ئازیز لارایـەوە.
شـەش سـاڵ لەمەوبـەر،
زەینێـک کەوتـە کار
قەڵەمێـک کەوتە گەڕ
ئەڵبۆمێکـی تازە لە ژیـان کرایەوە و
دەفتـەرێک بە پێنوسـی هەسـت و “سـۆز “
لە “میـحڕاب”ی ڕوگەی عەشـق و ژیان
بە جەوهەری “یەکێتـی و برایەتـی” نەخشێـندرا و
لە سوانەی بانـی هەموو مـاڵانی کوردستـان هەڵواسرا
تا هەموو تاکـی ئەم کوردستـانە
لە واندنەوەی ملوانکەی ڕەنگینـی “بە یەکەوە ژیـان”
نەقـش و ڕەوڵیـان هەبێـت.
شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شه‌وێکی وه‌هادا، ماڵپه‌ڕی سۆزی میحڕاب دامه‌زرا و پێی نایه‌ی گۆڕه‌پانی خه‌باته‌وه و له دونیای هاڵۆز و به‌ربڵاوی دونیای مه‌جازی، وێنه‌ی خۆر دره‌وشایه‌وه و تاقمێک له قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی خۆش قه‌لب و جوامێری له ده‌وری خۆی کۆ کرده‌وه و نووسه‌ران و وه‌رگێڕانێکی نێوخاس و نه‌ناسراوی هێنایهی مه‌یدانی نووسین و لێکۆڵینه‌وه.
جێی خۆیه‌تی شه‌شه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامەزراندنی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئازیزه بە تەواوی ئه‌و که‌سانه‌ی که له چاندنی نه‌مامی ئه‌و دارستانه یار و هاوڕێمان بوون، پیرۆزبایی بڵێیین.
به‌و هیوایه‌ی که ئه‌و خێره نه‌بڕاوه‌یه، وه‌ک ڕووبارێکی ڕه‌وان و به‌خوڕ، لە چالاکی نه‌وه‌ستێت و ئه‌و داره پاکه مه‌زنه، باشتر و جوانتر له جاران لق و پۆی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بێته‌وه و ڕەگهکانی له ناخی حهرزدا، پته‌وتر داکوتێت.
به‌و هیوایه‌ی چین و تۆڕه‌مه‌ی دوای ئێمه، جێژنی سه‌د ساڵه‌ی سۆزی میحڕاب، به یادی ئێمه و دامه‌زرێنه‌ران و چالاکوانانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه به‌رز و پیرۆز بنرخێنن.
یا ئیلاهی داوات لێ ده‌که‌یین سۆزی میحڕاب و سۆزی میحڕابیان له هه‌موو به‌ڵا و نه‌هامه‌تی به‌دوور بگری و تۆفیقی خزمه‌تی زۆرتریان پێ ببه‌خشی.
خوایه گیان
به زانایانمان، به‌رپرسیاره‌تی
به ڕووناکبیرانمان، ئیمان
به نووسه‌رانمان، په‌یمان
به شاعیرانمان، وشیاری
به لێکۆلهرانان، ئامانج
به بێهیوایانمان، هیوا
به بێهێزانمان، هێز
به موسوڵمانانمان، قوڕئان
به تاقمهکانمان، یه‌کێتی
به بهخیلانمان، شیفا
و به خۆبینانمان، ئینساف
ببه‌خشه
بهڕێـوبهرایهتـی ماڵپـهری سـۆزی میـحڕاب
٢٤ی سـهرماوهزی ١٣٩٨ی کۆچـی هـهتاوی