‍ وەرن با پچینە میراوێ {شعر}

‍ وەرن با پچینە میراوێ

وەرن بابچینە میراوێ
وەحە سێین لە وێ تاوێ
ٸەو شارە جوانەی دارستان
کە تازە بۆتە شارستان
پاشان پچینە گۆڕەمەری
ڕێزی لێبگرین ٸەو پەڕی
مەلا خەلیلی تێدایە
کە ڕەقیبی ڕەزا شایە
کە نەیوویست جلکی بێگانە
ٸەو گەڕ گەڕی و دولێنگانە
جەنگا ئەو بە سەرئەفرازی
نەڵێنی بوون بە سەربازی
باپیرم یەکێک لەوان بوو
ڕۆژی مەرد و نامەردان بوو
بەڵام ھێزی زۆری ڕەزا
ھێرشیکردنێ بە بێڕەزا
لە ناوچەی نەھێشتن تاقێ
شۆڕشگێڕ چوونە عێڕاقێ
با پچینە سەر گڵکۆی ٸاغا
واتا ئاغای سەلیماغا
کە شاعیری گەل و دین بوو
ساحبی شێعری زۆر بەتین بوو
لە نێو ئاغاوە تان تاق بوو
گشت قۆرە بوون ئەو مێلاق بوو
کە خالید شێعری وی دەڵێ
دڵم دەکوڵی وەک مەنجەڵێ
بە شێعری وی زۆر گریاوم
کاری کردوە لە ھەناوم
با پچینە وەزنێی دڵڕفێن
کە خۆشترە لە دەشتی بیتوێن
بۆتە سەیرانگای حەوتوانە
بە ڕاستی دە شتێکی جوانە
با بڕۆینە دە شتی مردواوێ
لە زستان خۆشە بۆ ڕاوێ
چەندە خۆشە دەشتی ساوان
لە دیتنی چێژ دەبەن چاوان
با پچینە گوندی دۆڵەتوو
تا ئەوێمان حەقە من و توو
دە گەینە مەرزی زوڕەملە
ھە نگاوێ بنێین پەتن لەملە
با سەرێک بدەین لە قاسمەڕەش
لێیتێپەڕی تیر دێ بۆ لەش
ھەرکەس تێپەڕی بۆ نانێ
دەبێ گیانی لەسەر دانێ
ڕوی بابی ڕەش بێ ٸینگلیس
بۆی داناین مەرزانی نەگریس
با پچینە ھەڵوێ و قەڵاتێ
لە وێ سازکەین ساباتێ
با پچینە سێکۆ و مام شەروێن
من لەوێم گرتوە گۆشت وخۆێن
دەبا پچینە سەری گۆمێ
دێنێ ھە موو خاکی ڕۆمێ
با پچینە تەنگەی گڕژاڵێ
ٸەوێ بۆ سەیران دەناڵێ
با پچینە سەر چۆمی زێیە
تۆ بڵێ لەوێ خۆشتر کوێیە
با پچینە پردی گۆمانێ
کەمێک لەوێ بدەین وچانێ
پچینە پردی قەڵاتاسیان
خە ڵکی ناوچە بەوێ ناسیان
دەیان ساڵ تاقانە پرد بوو
مەولانە ئەوێی ساز کردبوو
من پێیدا چوومە سەد نۆرێ
بۆ شخەڵ و نێزە و گەرۆرێ
توخوا مەھێڵن بڕوخێ
با بمێنێ وەک تاریخێ
چەندە خۆشە خڕێ خدراوێ
خۆی دیارە تاریفی ناوێ
با پچینە چەکۆی شێخ ڕەئووف
لە وێ چوو خزمەت خوای ڕەئووف
چاکی کەن پێچی خەتەرێ
باگیانی لێنەچنە دەرێ
بە درێژایی چۆمی زێیە
دیوارکەشی پکەن ٸەو ڕێیە
دە زانن چەندی لێ مردوون
چەندین ماڵی خەراکردوون
بایادیش کەم لە ئاڵوەتان
مە شھوورترین دێی ناوچەکەتان

سڵاو لە زێدم مووسالان
ھاو خوشکی شەڵماشی ئالان
ھەر دوو سیاحەتگای ڕەسمینە
ڕێزیان بگرن ٸەی خزمینە
“عەبدوڵڵا”مە دوورە دیار
من ئەو شێعرەم نارد بە یادگار
لێو پیرۆز بێ شارەستان بوون
دەرد و ژانتان بن بە ھەپروون

✍عەبدوڵڵا حەسەن زادە. مەھاباد

#سۆزی‌میحڕاب

═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
🕋 @Sozimihrab🌹
═══‌‌‌‌༻‌🍁༺‌‌‌═══

خروج از نسخه موبایل