گه ر خودا بیکا به قسمه ت ده رفه تی مه ش بێته وه
به ختی نوستوی خه و گرانی مه ش له خه و هه ستێته وه
باری که وتوی نێوزه لێن جارێکی دی ده ر بێته وه
گاسنه که ی کۆڵ و کولن ئه و جاره که ش سه ر بێته وه
وێسفی به ندین و له زیندانێ به ساغی بێته وه
شوانی بێ شوێنن به په یغام و په یاغی بێته وه
خوم ده زانم شێعری چونی بۆده لێم له و کاته دا
وای ده نه خشێنم که وه ستای رۆمی نه یکربێته وه
ئه ی ئه وی وێڵم له دوت، تاکه ی نه بینم ره نگ و روت
پێم بڵێ جورمم چیه ؟ تۆڵه ی به هیچ نادڕیته وه
تۆ خودانی تا له دونیایه محاڵ بێ دیتنت
خۆ فریشته ش نی له ڕاستت نوری چاو بکوژێته وه
جند و ماریش نی نه توانم بتگرم بێ ئیزنی شا
خو ته ڵه سمیش نی که درگاکه ت به که س نه کرێته وه
گه نجی قاڕون نی به عه رزێ دا بڕۆی تا مه حشه ڕی
خۆ قیامه ت نی که هیچ که س عیلمی تۆی نه دڕیته وه
سه ددی ئه سکه نده ر نه بوی و ئاوی حه یوانیش که نی
تا خدر بۆ عومری زۆری هه ر له دوت بخولێته وه
گومبه ری ئاسن له ناوچه ی (دیمۆنا) نی پێت نه گه م
چۆمی (تالوت) نی به غه یره ز لۆچێ لێت نه خوڕیته وه
شه رتی حه وساڵه م به حه فتایه ی (شوقاقیه ) وه په ڕاند
که ی ده ده ی ده ستوری ڕه سمی، ده ست و پێم بکڕیته وه
من که لاشه ی خاک و ڕوحی پاکی خوداییم تێکه ڵه
باتل و هه ق و داد بێژم، سه خته بۆم لێک بێته وه
مشته ری بۆخۆی ده بێ هۆشی هه بێ و لێی تیک نه چێ
به ر بژێری کاله وه ختی شێنه یی و ورد بێته وه
( چه ختی ) چیدی تاقه تی دوری نه ماوه ، ۆی ده چێ
بێ ئیجازه و ده عوه ت و فه رمو، له ناکاو بێته وه
عمر کاموسی (چه ختی)
۱۳۹۲/۸/۴ لاجان – گه رگولی خواره وه