اصول

شیفای قوڕئانی(هونراوه ی کوردی)

زۆر گەڕام بە ناو گوڵزاری به‌هار
زۆر گوڵم بینی ناسک و نازدار
نەم دی وەک قوڕئان دڵ بکاتەوە
غەم و په‌ژارەی دڵ بشواتەوە

شیفای قوڕئانی

شیفا یەکێک لە نازناوەکانی قوڕئانە و یەکێک لە ناوە پیرۆزەکانی پەروەردگاریشە. شیفا بە مانای دەرمان و دەوای دەرد و سڵامەتی هاتووە و بە ڕەحمەت و ئیحسانیش لە قەڵەم دراوە. قوڕئانی پیرۆز وەک نوسخەیەک بۆ چارەسەری کێشەکانی بەندایەتی و مرۆڤایەتی ڕەوانە کراوە. دیارە چونکە ئینسان خاوەنی ژیانی چەندین لایەنی جەستەیی و ڕوحی و خوڵقییە، هەر کام لەو بوارانەش تووشی ناساغی و ناتەبایی دەبن و کاریگەریشیان لەسەر یەکتر هەیە، ئەو پرسیارە دێتە ئاڕاوە که بۆ کام یەک لەو لایەنانە دەکرێ چاوەڕوانی چارەسەری لە قوڕئان بکرێ؟
بە سرنج‌دان لەو ئایەتانە کە وشەی شیفایان تێدایە جگە لە ئایەتی ۶۹ی سوڕەتی نەحل، دەردەکەوێ مەبەست و مەنزووری قوڕئان، شیفای ڕوحی و خوڵقییە. هەرچەند حاشا لەوەش ناکەین کە هێندێک لە ڕێنوێنییەکانی قوڕئان ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاستەوخۆ پێوەندیان بە بواری لەش‌ساغیشەوە هەیە، بەڵام مەبەست لە شیفای قوڕئانی، دەرمانی دەردەکانی بیر و باوەڕ و کێشەکانی ئەخلاقی بەشەرە. شیفا و چارەسەری ئەو ناڕەحەتییە نەفسیانە دەکا کە سینگ و هەناوی مرۆڤ تووشی دڵتەنگی دەکەن، وەکو: شک لە ئیمان و لایەنگری زوڵم و بوغزاندنی حەق و ڕاستی و نیفاق و هەر چەشنە ڕەزیلەیەک. بۆ وێنە ئایەتی ۵۷ی سوڕەتی یونس دەفەرموێت: «یاایها الناس قد جائتکم موعظه من ربکم و شفاء لما فی الصدور و هدی و رحمه للمؤمنین».
واتە: ئەی مرۆڤەکان لە لایەن پەروەردگاری خۆتانەوە ئامۆژگارییەکتان بۆ هاتووە، دڵەکانتان زیندوو دەکاتەوە و شیفای ئەو نەخۆشیانە دەدا کە لە سینگەکان دان و ڕێنوینی و ڕەحمەتیشە بۆ ئیمانداران.
سەید قوتب(رخ) فەرمویەتیٓ مەوعیزە بۆ ژیانەوەی دڵەکان و شیفای سینگە لە خوڕافات و دوودڵی و بە لاڕێدا چوون و پەشۆکاوی و سەقامگیرکردنی متمانە و ئارامی و ساغی. لە ئایەتی ۸۲ی ئەسڕادا دەفەرموێت: «و ننزل من القرءان ما هو شفاء و رحمه للمؤمنین».
لەکن یەک‌بوونی شیفا و ڕەحمەت، شیفا بەخشی دەگەیێنی و باوەڕ و ئیمان جێ بۆ دەرمان خۆش دەکەن و زوڵمیش زه‌مینه‌ی زەرەر و زیان. لە ئایەتی ۴۴ی سوڕەتی فوسسیلەتدا هاتووە کە: «قل هو للذین امنوا هدی و شفاء».
واتە: بۆ ئەوانەی باوەڕی دروستیان هەیە هۆی شیفا و هیدایەتە. ئەگەر سەرنجی ئەو ئایەتە زۆرانەش بدەین کە ئاماژە بە سینگ و دڵ (صدور و قلوب) دەکەن، دەردەکەوێ که قوڕئان چارەی کام دەردانە. وردبوونەوە لە نەخۆشییە پیوەندی‌دارەکان بە دڵ و سینگەوە لە قوڕئاندا ئەوە مسۆگەرتر دەکا. نەخۆشییەکانی وەکو پەردە لەسەر دڵ، دووڕوویی، تەماع، ترس، بوغز و غەرەز، به‌خیلی و…
بە بۆچوونی شارەزایانی ئەو بوارە ئەگەر موقایسەی کەسانێکی زۆری پێش هیدایەت و دوای هیدایەت بکەین، ئەوە دەسەلمێنێ کە قوڕئان چۆن شیفای دڵ و دەروونەکانی داوە. قوڕئان بە ڕێزگرتن لە مرۆڤ بە «کرمنا…» بە هیوا و هومێد پێدانی «لاتقنطوا…» به دڵ خۆش کردنی «لاخوف علیهم و لا هم یحزنون»
بە تۆبە قبوڵ کردن، بە چاوپۆشی لە یەکتر، هاوکاری واتە: تعاون، قەناعەت، هاسانگیری، هاوسەرگیری تایبەتی و شوێنەوارەکانی و زۆر بابه‌تی پێویست، شیفای ناخ و دەروونی زۆربەی گیر و گرفتەکانی سەردەمە، بەو مەرجەی لای پسپۆڕانی ئەو بوارە سفرەی دڵی بۆ بکەیەوە.

بە هیوای شیفای قوڕئانی و ڕەمەزانی بۆ هەموو لایەک.

عبداللە حسن زادە – بۆکان

نمایش بیشتر

عبدالله حسن زاده

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - بوکان @ شغل : مبلغ و دعوتگر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا