دل نوشتهشعرکوردی

شینی وڵاتەکەم!!

شینی وڵاتەکەم

شینی وڵاتەکەم!!!

بۆ کام لات بگریم ، نیشتمانەکــەم؟!!
خەمی کوێت بخۆم،کوردستانەکەم؟!

بـــۆ بــۆردمان و کیـمیـا بارانـــت؟!
یان شەهید بونی،گەنج و لاوانت؟

بۆ پەتی گەردن، دڵ ســــۆزەکانت
یان خۆ فرۆشـــــی، ناحەزەکانت؟

بۆ زۆڵمــی کۆنــی ، دەرەبەگانــت؟
یا گۆڵ خواردنی، هەمو دەۆرانت ؟

لە بۆ چیمـەن توی ، ئــــاوو کانیاوت!
یان ساوای بە تەم،خەردەل خنکاوت!

بۆ لە دە‌س دانی، بوود و پێ داوت!
گەلی بە کۆمەڵ، لە خاک نێژراوت!

لە بۆ قەڵاچـــــۆی ، دێهات و شارت؟
یان پشتی خەم بوی، لە ژێری بارت!

لەبۆ سەپانیت، یا بۆ کۆڵ بەریت؟
بۆ ئاوارەگی و ، هەم دەر بە دەریت؟

لە بۆ بێ بەشی، خۆشی ژیانت؟!
نان دەر هاوردن، بە قیمەت گیانت!!

لە بۆ ئەنفالــــــی ، پیرو لاوانــت؟
یان بۆ وێرانــــی ، ماڵی ژیانـــت؟!

لە بۆ مەزڵومی، یان بــــێ تاوانیت؟!
بۆ زەمین گـیری‌و ، هـەم ناتەوانیت!

بۆ خیانەتــی ، خــۆ فرۆشــە کانت؟!
یان تاڵان رەنجی ، زەحمەت کێشانت؟

بۆ دزی مۆدێڕن مەسکەن سازانت!
یان بۆ بێ رەحمی حەۆقە بازانت!

بۆ زەمین لەرزەی،مانگی ئابانت!
کــۆژرانی زۆرێ، پـیرو لاوانــت!

بۆ شاری سەرپێڵ،یان بۆ رێژاوت
یان بۆ داڵاهـۆی، لە نــاۆ بـراوت!

لە بۆ سەلاســـــت،یان بۆ جوانڕۆت!
بۆ دەربە دەریت، یا کردەی بێ کۆت!

لە بۆ ئەزگڵە و ، دەشتی زەهاوت
بۆ ئاە و ناڵەی، دایکـی ســوتاوت

بۆ باووکـی پیـــــری، لە ژێـــر ئاوارت
یان‌کۆرپەی مردوی،لەش لەت‌و پارت!

بۆ دایە پیرەی ، هەمو کەس کۆژراۆ
یان تازە بووکی ، زاوا لە دەس داۆ!

یان بۆ مامۆسای ، رێ نیشان دەرم
نوری دو چاوو ، هەم تاجی سەرم!

مەلاعەبدۆڵای ، بۆ دین تێ کۆشم
یان موەححێدی، سەر لە کڕنوشم!

لە بۆ وێرانــــی ماڵ و مـــزگەوتت!
بۆ زامی کۆنی،یەک ئان نەسرەوتت

بۆ ئـەبـوبـەکــری، یاری رەســــــانت
زەحمەت کێش،خەڵکی شاری بوکانت

زامی ئەمجارە ، لەرزەی زەمینە
زەمینێ کە وا ، بەستەری ژینە!

بەڵام چون قەدەر،خۆای تەوانایە
هەمو کارێکی ، حێکمەتی تیایە!

گەر چی لە سڕی حێکمەت نازانم
بەڵام تەسلیم و ، مۆتێع فــەرمانم!

سەر بە فەرمانی ، پەروەردیگارم
لەم کارە سـاتە، شـۆکـــر گۆزارم

ئەوەی ئەزانم، بۆ ئەم کـــۆردانە
سەخت گۆزەراوە، لە ئەم ژیانە!

کۆرد لە کۆنەوە،دەرد ئاشنایە!
دەسەمل خەمەو،ژینی ئاوایە!

زۆر جار قەڵاچۆی،گەلی کراوە
لە مێژە ژینی ، ئەو دوا خراوە!

حاکمانـــــــی زۆر ، فەریبیان داوە!
زۆر جار بێ کرێ ، رەنجی کێشاوە!

چۆن بە ورەیە و، هەڵ گری دینە!
کۆڵی پێ نادا ، کۆسپی ئەم ژینە!

هێممەتی بەرزە‌و ، خاوەن ئەوینە!
دەرون خاوێنە و ، بێ رق و کینە !

بە کۆڵ نەدان و ، هەۆڵی بێ وچان
ئەگا سەر بەستی و ،نەجێحی ژیان

چون هەموو رەنجی،خەتمی دراوە!
دیسان لە سر پێ، خۆی راوستاوە!

ئەم جارەیش دیسان،خۆشی دێتەوە
(غەریب) بۆ ماوای ، ئەگەڕێـــتەوە!

2 / 9 / 1396 – هەتاوی ئیسماعیل رزائی (غەریب) کرماشان – حێکمەت ئاوا.

نمایش بیشتر

اسماعیل رضایی

استان کرمانشاه - شهرستان کرمانشاه شاعر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا