کوردی

شەهیدی شەرەف

شلێر ڕەسوڵی

لە نێوە ڕاستی مانگی خەرمانانی ساڵی‌‌1401ی هەتاویدا خوشکێکی مەریوانی بە ناوی شلێر ڕەسووڵی بۆ پاراستنی نامووسی لە چنگ نامرۆڤێک لە پەنجەرەی ماڵەکەیەوە خۆی خستە خوار و گیانی تەسلیمی خاوەنەکە ی کردەوەو بوو بە شەهیدی شەڕەف و ناموس.

منیش لە پارچەهەڵبەستێکدا ئاوا دەیدوێنم.

شەهیدی شەڕەف ژنی ژاوەرۆ
خوشکی هەورامیم سڵاو بێ له تۆ

سڵاو له ڕۆژی له دایک بوونت
تا کوو شەهیدی و بەرەو خواچوونت

سڵاو له فێرگه و مەکتەب و بڕوات
سڵاو له دین و ئیمان و ته قوات

سڵاو له هه ستی پڕ له ویژدانت
سڵاو له خده و ئاکاری جوانت

سڵاو لەو خاکەش تێیدا گەوره بووی
درود لەو دایکەش کە گۆشی کردووی

ڕەمزی شەڕەف و شکۆ و سەروەری
به بالات بڕان کچی‌ (چه شمیه ری)

ئەوڕۆ هەورامان  دەنازێ بەخۆی
لۆگۆی شەڕەف و شەخسیەتی تۆی

کەسێ گیان بدا له پێناو ناموس
دەبێ ناوەکه ی بکرێته قاموس

دەبێ هێما بێ له کوردەواری
یادی بەرز بێ له گوند و شاری

بێته پیشەنگی ئەخلاق و ئەدەب
ببێ به وانەی مزگەوت و مەکتەب

ببێتە ڕەمزێک بۆ داوێن پاکی
بو شەرم و حەیا و عیففەت و چاکی

دەبێ ئافرەتی گش کورده واری
له وه وه فێر بن وانەی دینداری

دەبێ بگەنە ئاستێ لە بڕوا
لە پێناو نامووس لاشە با بڕوا

دەبێ (شلێر)ی شاری مەریوان
بێته پێشەنگی ژنی کوردوستان

هۆنەر : عەبدوڕەحمان ڕەسوڵیان –بانە

نمایش بیشتر

عبدالرحمان رسولیان

@ استان کردستان- شهرستان بانه @ نویسنده - مترجم @ فعال دینی و امام جمعه

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا