قه ده مت خیر ئه وه هاتی ره مه زان
قهدهمت خێر ئه‌وه هاتی ڕه‌مه‌زان یاخودا قه‌ت نه‌بی قاتی ڕه‌مه‌زان
بۆ دڵانی به‌هیوا و پڕ له هومێد شهبهقت خسته وڵاتی ڕه‌مه‌زان
بۆ موسوڵمانی ده‌روون پاک و ڕوناک ڕۆژی هیوای که هه‌ڵاتی ڕه‌مه‌زان
ڕۆژی ئازادی له دیلی ی هه‌وه‌سی کاتی ڕزگاری و هاتی ڕه‌مه‌زان
بۆ وه‌ده‌س خستنی تێشووی نه‌مری هه‌لی کۆشین و خه‌باتی ڕه‌مه‌زان
بۆ ڕوناک کردنه‌وه‌ی گه‌وهه‌ری دڵ هه‌ڕه‌ت و وه‌خت و سه‌عاتی ڕه‌مه‌زان
تۆ له مه‌ڕ کۆمه‌گ و ئاوڕ به هه‌ژار جه‌نگه‌ی و ده‌رفه‌ت و کاتی ڕه‌مه‌زان
ئه‌و محهسڵهی که له سه‌ر گیان و دڵان خیوی حوکم و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌مه‌زان
ئه‌و موتورفهی که وه‌ده‌س که‌س نه‌که‌وی هه‌ر به ئیسلام خه‌ڵاتی ڕه‌مه‌زان
تۆ له‌لای هه‌رچی که‌سه چه‌شنی عهبوول جێژنه‌ی شار و دێهاتی ڕه‌مه‌زان
عبدالکریم ر‌سولی ( ریبوار)
ریز و سوپاس بو ماموستا حسن سید عزیزی