گفتگو

کێشه ی موسڵمانانی بۆرما چیه؟

ڕۆژانە گوێبیستی ئازارەکانی موسڵمانانی ڕۆهینگا ئەبین لە کوشتن و ئازاردان و پەلاماردانیان و دەربەدەرکردنیان لە میانمار ، و لەو دۆزەخەی بۆیان دروست کراوە ، و ڕۆیشتنیان بۆ وەڵاتانی دراوسێ‌ و ڕەتکردنەوەیان لەلایەن وڵاتە داوسێکانەوە .

لەم بابەتەدا لە ڕێگەی پێنج پرسیار کە دروستی ئەکەین و وەڵامی پرسیارەکانیش ئەدەینەوە بۆ ئەوەی بارودۆخی موسڵمانانی ڕۆهینگا ڕون بکەینەوە .
موسڵمانانی ڕۆهینگا لەو کەسانەن کە زۆرترین ئازاریان لە جیهاندا چەشتووە ، و لە وڵاتی میانماردا ئەژین ، کە پێشوتر بە بۆرما ناسرا بو ، لە چەند هەفتەی رابردودا ئاگری تورەیی و توند و تیژی لە دژیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە پەرەی سەند ، تا بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان کار گەیشتە ئاوارەکردنی (۱۲۳) هەزار کەس بەرەو بەنگلادیش بەتایبەتی و وڵاتانی دراوسێ‌ بە گشتی .
وە لە ڕێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مانگی دەستکردەوە چەند وێنەیەکیان بڵاوکرایەوە کە چەند گوندێکیان بەتەواوی سوتێنراون ، و خابور کراون و ڕوخێنراون ، ئەی بارودۆخی ئێستایان چۆنە ؟
لێرەدا و لە ڕێگەی دروست کردنی پێنج پرسیار و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان بابەتەکە شی ئەکەینەوە .
۱-
موسڵمانەکانی ڕۆهینگا کێن؟
کەمینەیەکن چەندین سەدەیە لە میانمار ئەژین ، لە ئێستادا ژمارەیان ئەگاتە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ، زۆرینەیان لە بەری ڕۆژئاوای وڵاتدا ئەژین ، بە دیاری کراویش لە ویلایەتی ڕاخین ، و سێیەکی دانیشتوانی شارەکە پێک دێنن ، و زمانی تایبەت بە خۆیان هەیە ، کە وڵاتەکەیان تا ئێستا دانی پیانەناوە .
بەردەوام کێشە لە نێوان موسڵمانەکانی ڕۆهینگا و هێزەکانی ئاسایش و رەگەزپەرستەکانی بوزی لە ویلایەتی ڕاخندا هەبووە ، بەردەوام هێزی چەکدار لە ڕۆهینگا بونی هەبووە تا کار گەیشتۆتە ئەوەی راهیبەکانی بوزی هانی توند و تیژی لە دژی موسڵمانانی ڕۆهینگا بدەن و پەیوەندیەکانیان بەتەواوەتی لە پێکدادانەکانی ساڵی ۲۰۱۲ دا پچڕا .
لە ئەنجامی توند و تیژیدا ژمارەیەکی گەورە لە موسڵمانانی ڕۆهینگیا وەکو پەنابەر لە وڵاتانی دراوسێ‌ ئەژین ، دیارترینیان وڵاتی بەنگلادیشە ، کە بەنگلادیش هەوڵ ئەدات بە ڕێگەی نایاسایی کاری کرێکارییان پێبکات ئەوەش ماندوبون و ئازارێکی زۆری دەرونی و لاشەییان بۆ دروست ئەبێت .
۲-
میانمار بۆچی دانیان پیادانانێت؟
حکومەتی میانمار رەتی ئەکاتەوە دان بە هاوڵاتیە موسڵمانەکانی ڕۆهینگادا بنێت چونکە ئەسڵیان بۆ بەنگلادیش دەگەرێتەوە ، وە حکومەت بەهۆی سیاسەتی خۆپەرستانەی بەرامبەر ڕۆهینگا لەلایەن کۆمەڵێک لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتوەکانەوە روبەروی کۆمەڵێک تۆمەتی ڕەگەزپەرستی بۆتەوە ، بۆیە لە بەرامبەردا کیشەی ڕۆهینگا زیاتر میانمار دروستی کردووە و سەرکردایەتی دەکات سەرەرای بونی مێژویەکی دورودرێژ لەو وڵاتدا .
ریوایەتێکی فەرمی دەوڵەت هەیە دەڵێت ڕۆهینگا لە ئەسڵدا خەڵکی جوتیار و کشتوکاڵسازی بەنگلادیشی بون و ژمارەیەکی زۆریان لە سەردەمی حوکمی بەریتانیا لە (۱۸۲۴)دا هاتوون بۆ میانمار و تا داگیرکردنی لە ساڵی (۱۹۴۸) ، لە هەمانکاتدا میانمار بەشێک بووە لە هەندیستان و لەژێر حوکمرانی بەریتانیادا بووە ، ڕۆهینگا وەکو کرێکاری بۆ ناوچەکان ڕۆیشتون و بەریتانیاش وەکو کۆچی ناوخۆیی سەیری کردووە .
لە بەرامبەردا ڕۆهینگا ئەلێن ئێمە لە نەوەی بازرگانە موسڵمانەکانین ، کە مێژویان لە ناوچەکەدا ئەگەرێتەوە بۆ سەدەی نۆیەمی زاینی .
وە لەگەڵ سەربەخۆیدا و لە ساڵی ۱۹۴۸ میانمار ڕێگەی بە ڕۆهینگادا تەنها بە وەرگرتنی کارتی ناسنامە ، کە هەندێ‌ مافیان پێوەرگرت ، و توانیان بگەنە ناو پەرلەمان و ببنە ئەندامی پەرلەمان ، بەڵام کودەتای سەربازی لە ساڵی ۱۹۶۲دا هەمو ئەو مافانەی بەدەستیان هێنابون لە دەستیاندا ، و کارەکانیان وەکو بێگانە تەواو کرد ، و کارتی ناسنامەی جۆراوجۆری تایبەت بە بیانیان بۆ دروست کرا .
ساڵی ۱۹۸۲ یاسایەکی تایبەت دەرچو کە ڕێگەیدا بە خەڵکی ڕۆهینگا بە پێدانی ڕەگەزنامە لە حاڵەتی قسەکردن بە زمانی فەرمی وڵات کە لەلایەن دەوڵەتەوە ناسێنراوە و دانی پیانراوە ، وە ئەگەر بتوانن پێش سەربەخۆییدا بونی خێزانەکانیان لە وڵاتدا بسەلمێنن ، چونکە زۆربەیان بەهۆی قورسی کارەکانی دەوڵەت بۆ سەلماندنی ڕەگ و ریشەیان ناتوانن ڕەگەزنامە بەدەست بهێنن ، وە ناشتوانن بەبێ‌ ڕەگەزنامە بمێننەوە .
۳-
ژیانی دانیشتوانی ڕۆهینگا لە میانمار چۆن دەستی پێکرد؟
موسڵمانانی ڕۆهینگا لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردودا ڕوبەڕوی زۆر پڕۆسەی نارەحەت و ناخۆش بونەوە ، بەڵام لە ساڵی ۲۰۱۱دا زیاتر چڕ و توندتر بویەوە بەتایبەتی کە وڵات لە حوکمی سەربازی گوازرایەوە بۆ حوکمی مەدەنی ، لەوکاتەدا هیوا و ئاواتێکی زۆر هەبو چونکە وایانزانی بەحوکمی مەدەنی دانیان پیائەنرێت کەچی خەونەکانیان خرایە ژێر گڵەوە و جارێکی تر بەشێوەی دڕەندانە و وەحشی گەرانە بەرامبەریان جوڵانەوە ، وە تا ئێستاش حکومەت لە دژیان ئەوەستێت .
ئێستا ڕۆهینگا ناتوانێت هەمو ئەو خزمەتگوزاریانە بەدەست بهێنێت کە بوزیەکان بەدەستیان هێناوە ، هەر وەکو ناتوانن بەبێ‌ پرسی حکومەت لە ویلایەتی راخین کۆچ بکەن و بۆ ویلایەتێکی تر بار بکەن ، زۆرینەی ڕۆهینگا لە بارودۆخێکی هەژارانە و خراپدا ئەژین و لە ناو چادرگە دان .
۴-
بەنگلادیش ڕۆهینگا بەبەشێکی خۆی نازانێت ، وە بۆچونەکانیش جیاوازن لەسەر ژمارەی دانیشتوانی ڕۆهینگا لە وڵاتی بەنگلادیش ، هەندێکیان بە هەزاران کەسیان ئەخەمڵێنن ، و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش هاوڵاتیانی ڕۆهینگای لە وڵاتی بەنگلادیش بە نیو ملیۆن کەس مەزەندە کردووە بێ‌ ئەوەی هیچ کارت و ناسنامەیەکی فەرمیان هەبێت .
بەنگلادیش هەندێک جار ڕێگەی بە خەڵکی ڕۆهینگا داوە کە لە چادرگەکان و لە ناو سنوری خاکەکەیدا ژیان بەسەر بەرن ، بەڵام هەندێک جاریش ناردونیەتەوە بۆ میانمار ، وە ئەوانەی لە بەنگلادیشن وەکو پەنابەری نایاسایی کار ئەکەن و ئەژین ، کە ژیانێکی هەژارانە و قورسیان هەیە ، بەبێ‌ ئەوەی مافی خوێندن و کارکردنی فەرمیان هەبێت .
وڵاتانی تری ئاسیا ئامادەنین پێشوازی لە موسڵمانانی ڕۆهینگا بکەن ، وە لە ساڵی ۲۰۱۵ موسڵمانانی ڕۆهینگا هەوڵیاندا لە ڕێگەی دەریاوە بۆ وەڵاتانی تری باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بپەڕنەوە ، بۆنمونە بۆ وڵاتانی تایلەند و مالیزیا و ئەەندەنوسیا ، کەچی هەمو ئەو وڵاتانە رەتیان کردەوە پێشوازییان لێبکەن و بێنە ناو وڵاتەکانیانەوە ، بەلکو تەنها ئەندەنوسیا داوای لە ڕاوچیەکانی خۆی کرد یارمەتییان بدەن و لە خنکان رزگاریان بکەن .
وە ئەندەنوسیا هاوکار و پاڵپشتییەکی گەورەی موسڵمانەکانی ڕۆهینگا بووە و لە هەمو بۆنەکان خۆپیشاندانیان کردووە و پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕۆهینگا دەربڕیوە ، وە ئەندەنوسیا گەورەترین وڵاتی جیهانە کە زۆرترین موسڵمانی تیایە ، بۆیە کێشەی موسڵمانەکانی ڕۆهینگا گەورەترین دەنگدانەوەی لە ئەندەنوسیادا هەبووە .
۵-
ڕۆڵی (ئۆنج سان سوتشی) خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ چیە؟
ڕۆڵی (سان سوتشی) کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتی و پاڵەوانی نەتەوەیی وڵاتە ، بەوپێیەی نوێنەری حکومەتی مەدەنیە ، ئێستا ڕوبەڕوی ڕەخنەی توندی نێودەوڵەتی بۆتەوە لەبەرامبەر موسڵمانەکانی ڕۆهینگا ، لەدوای ئەوەی لە یارمەتیدانی خەڵکی ڕۆهینگا فەشەلی هێنا ، رەتی ئەوەی کردەوە کە سوکایەتی و پێشێلکاری مافی مرۆڤی لە وڵاتەکەیدا کردبێت ، وە لە ئەبرێل (نیسان)ی مانگی رابردودا و لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رەتی کردەوە کە هیچ دەرکردن و راوەدونانی رەگەزی لە وڵاتەکەیدا بەرامبەر بە موسڵمانانی ڕۆهینگا لە میانمار کرابێت .
هەندێک لە چاودێران و لێکۆڵەران ئەڵێن کە سوتشی ئەترسێت لە حاڵەتی یارمەتیدانی موسڵمانەکانی ڕۆهینگادا جەماوەرەکەی لەدەست بدات ، ئەوەش ئەبێتە هۆی لەدەستدانی پۆستەکەی ، وە سوتشی داواکاری زۆری لەلایەن کەسایەتیە گەورەکانی جیهانەوە بەدەست گەیشتووە لە ناویاندا (مەلالە یوسفزی) خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ، کە ئیدانەی پرۆسەی توندوتیژی لە وڵاتی میانماردا کردووە ، و تائێستاش باس ئەکرێت .

 ئیسحاق عەلائه دین

 

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا