خانوادهشعرکوردی

مافی ئەولاد لەسەر دایک و باوک

مافی ئەولاد لەسەر دایک و باوک

بۆ دایک و بۆ باوک ئەولاد نیعمەتە
گەر ساڵح و پاک بێ، بێشک ڕەحمەتە

دایک و بابەکان ئاواتیان وایە
دەپاڕێنەوە و دەڵێن خودایە

پێمان کەرەم کەی ئەولاد و منداڵ
گەرم و گوڕ بکەی بە منداڵ ناو ماڵ

تا دوای ژیانمان کەسانێک هەبن
وەچە و وەجەخمان فەرامۆش نەبن

بەڵام پێویستە بزانن زۆر چاک
گەر دەیانهەوێ وەچەیەکی پاک

حەقی منداڵیان بەجێ بهێنن
بۆ ئەنجام دانی بیانوو نەهێنن

خۆیان بەرپرسیار بزانن بۆ وان
لێیان حاڵی بێ فەلسەفەی ژیان

هەرچی بکەی تۆ ئەوە دەبینی
خراپە بکەی، چاکە نابینی

چەند مافێک هەیە بۆ منداڵەکان
بە جێی بهێنن دایک و باوکەکان

بەر لەدایکبوون حەق و مافێک هەن
دەرحەق بە منداڵ تاکوو ئەدای کەن

هاوسەرێکی پاک هەڵبژێردرێ
داوای نەوەی چاک لە [اللە] بکرێ

دوای منداڵ بوونیش ناوی لێ بنرێ
بەناوێکی خۆش بانگی لێ بکرێ

جوان پەروەردە بێ لەسەر دین و ژین
 منداڵت فێر کەی لە زانستی دین

وەک لوقمانی حەکیم وەسێتی بکەی
لە ڕاهێنانی هیچ سستی نەکەی

وەسیەتی بکەی هاوبەش دانەنێ
تەنها بۆ خودا سەری دانەوێ

پێی بڵێی ڕۆڵە ڕووت لە خودا بێ
تا خودای یەکتاش ئاگای لە تۆ بێ

گەر شتێکت ویست لە خۆی داوا کە
پشت لە هەموو کەس، ڕوو لە [اللە] کە

چونکە هەر خوایە قازانجی لایە
لابەری زەرەر، زاتی [ اللە ] یە

بێجگە لە [اللە] کەس نییە ناجی
 ئەو کەسە شێخ بێ یان مامەحاجی

مەلای دوازدە عیلم یان دەستەڵاتدار
گشتی دەست بەتاڵ لای خوای کردگار

حەڵاڵ و حەرام فێر منداڵت کە
پێی بڵێ لە نوێژ تەمبەڵی مەکە

بەڕۆژوو ببە مانگی ڕەمەزان
عەبدێکی باش بە بۆ خودای سوبحان

خەڵک دەعوەت کە بۆ چاکەکاری
دووریان بخەوە لە لاری و خواری

 ببە هەڵگری  ئەخلاقی پەسەند
بە ئاکاری جوان دەبی دەوڵەمەند

لەسەر موسیبەت خۆڕاگر ببە
خۆت نەدۆڕێنی، هەڵەشە مەبە

خۆپێزل مەبە لەلای دەورووبەر
بە فیز و دەعیە دەکەوێ خەتەر

لە ڕێگاڕوێشتن، مەند و ماقوڵ بە
دەنگ هەڵمەهێنە، کەسێ عاقڵ بە

ناخۆشترین دەنگ، دەنگی گۆدرێژە
داییم چاک بڵێ و خراپ مەیێژە

کاتێ شتت خوارد (بسم اللە) بڵێ
غەیری (بسم اللە) چیدیکە مەڵێ

بەدەستی ڕاستت تەعامێ بخۆ
ئەوەش فەرمانی ڕەسووڵە بۆ تۆ

کاتێ تەواو بووی شوکری [اللە] کە
داوای ڕزقی زۆر هەر لە خودا کە

بزانە چ کەس دەکەی بە هاوڕێت
کەسێکی باشە یان کەسێ سەرشێت

دۆست و ڕەفیقت دەبێ زۆر چاک بن
لەخراپە دوور، زۆر باش و پاک بن

ڕەفیقی نابار وەک دووپشک و مار
پێوەمان دەدا نە یەک جار، سەد جار

هاوڕێی باش و چاک بە وێنەی عەترە
عەیبت دەپۆشی هەر وەکوو چەترە

لە خۆشی و گرفت هاوڕێت دەمێنێ
ڕەفیقی خراپ عەمری نەمێنێ

ئاوا بەو جۆرە فێری شتی کەیین
بۆ خێر و بێری ڕوو لە [اللە] کەیین

لە خودامان بووێ داهاتووی خاس بێ
فەردێکی باش و خوداشناس بێ

هاونەوعێکی باش بۆ دەورووبەری
بۆ دایک و باوکی وەک داری بەری

یونس سلیمان زادە
ئاوایی قەڵاجۆغە – ۱۳۹۸/۱۰/۲٩
سۆزی میحڕاب

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده‌

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا