اصول

مامه ڵە کردن به دراوی ئه لکترۆنی ، جائیز نیه

دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، فەتوای دا بە جائز نەبوونی مامەڵە کردن بە دراوی ئەلکترۆنی (بتکۆین) بەو شێوەی کە ئێستا هەیە.

قەرەداغی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە و کە دواتریش لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت:

“دراوی ئەلکترۆنی بەو شێوەی کە ئێستا هەیە جائیز نیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت”.

پاشان دەڵێت “لێرەدا ئێمە دەتوانین سێ‌  چارەسەر دا بنێین بۆ ئەم بابەتە بۆئەوەی مامەڵەکردن لەگەڵا ئەم دراوەدا بچێتە بازنەی مەشروعەوەو لە رێگەیەوە تووشی زیانی گەورە نەبین، ئەویش بەو شێوەیە دەبێت کە مەرجەعیەتێکی بۆ دروست بکرێت وەک ئەوەی دەوڵەتێک بیکات بە عوملەی دووەم یان یەکەمی خۆی، هەروەها کۆمەڵێک بانکی ئیسلامی لەخۆی بگرن وەک وەرەقەیەکی دڵنیایی، یان بنیاتنانی کۆمپانیایەکی گەورەی وەبەرهێنان بۆی”.

پاشان دەڵێت: بتکۆین و هاوشێوەکانیان لەم جۆرە دراوانە هەڕەشە لەسەر ئاشتی ناوخۆی مرۆڤایەتی دەکات یان ئاسایشی ناوخۆ یان بەلای کەمەوە ئاسایشی ئابوری و کۆمەڵایەتی.

دکتۆر قەرەداغی وای دادەنێت کە بتکۆین دراوێکی راستەقینە نیە، چونکە مەبەست بەم دراوە هۆکارێک نیە بۆ کۆکردنەوەی سامان یان پێدانەوەی قەرز و جۆرەها شتی تر.

لەم دراوەدا ئەو جۆرە مەرجانە نیە کە پێویستە لە دراوێکی فەرمی دا هەبن، هیچ لایەنێکی فەرمی لەدواوە نیە کە ناسراوبێت.

رای دکتۆر ئەوەیە، کە نرخی ئەم دراوە لە قەبارەی ئاڵوگۆڕ و گەیاندن و دزەپێکردنیدایە، وەک ئەمەش ناتوانرێت وەک کارتێکی دڵنیایی سەیر بکرێت، چونکە ئەو جۆرە کارتانە سەربە کۆمەڵە کۆمپانیایەک یان کۆمەڵە بانکێکن.

دراوی بیتکۆین لە ئێستادا لە بەناوبانگترین دراوەکانن لەسەر ئاستی جیهان و بە تەواوی مانا ئەلکترۆنیە، تەنها لە رێگەی ئینتەرنێتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، هیچ جۆرە بوونێکی فیزیایی و ماددی نیە، یەکەمین دراوی ئەلکترۆنی لامەرکەزیە بە سیستمێک ئیش دەکات کە کۆگایەکی مەرکەزی نیە و هەست ناکرێت بەڕێوەبەرێکی هەبێت، واتە بە هەموو شێوەیەک لە دراوە تەقلیدیەکان جیاوازە.

دکتۆر عەلی قەرەداغی

سوزی میحراب

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا