دل نوشتهکوردی

ماڵئاوا مامۆستا حەبیب ..

ماڵئاوا مامۆستا حەبیب ..

ماڵئاوا مامۆستا و بانگخوازە زمانشیرینە ڕوخۆشە ئارام و سەنگینەکە..
ماڵئاوا پیاوە بێ فیز و پڕکاکڵە بێ ئیددیعاکە..
ماڵئاوا مامۆستا خەمخۆر و نوسەرە بەتوانا قەڵەم ڕەوانەکە..
ماڵئاوا.. ماڵئاوا.. ماڵئاوا

دەمێکە بەتاسەی چونەوە حزوری
دەمێکە دەمبینی خۆت لەناوبردنی ڕەسوڵا دەبوێری ، بەڵکو هەر دەتفەرموو ئازیزمان صلی الله عليه وسلم..
عەیامێک بوو خۆتت پێ کەمتربوو، دانت بەخۆتاگرتبوو تا لەژیاننامەی موبارەکی ئازیزمان نەنوسیت، بەڵام لەم دواساڵانەی کۆتایی تەندروستیتدا بۆ خۆ پیرۆزکردن و تاودانی کورەی عەشقی حەقیقی، ئەو شاکارەشت وەک گەواهی و توێشویەکی مەزنی ژوانی دیدار ، نەخشاند.
ئێمە هەر دەمانووت ماشاءالله خزمەتی باشت کردووە، ئێمەومانان بەشێکین لە حەسەناتی ئێوەی سەرقافڵەی ئەم کاروانە، کەچی تەنها بەڕامان و پێداڕوانین و زەردەخەنەی نەرم وهتد وەڵامت دەداینەوە..

مامۆستاگیان!
پیاوە مەزنەکەی ڕۆژەسەختەکانی ڕابوون!
بەخوا هەرگیز تاموچێژی ئیمانی ئەو بەیانیە زووەم بیرناچێتەوە لە ساڵی ١٩٨٣ کەچەند کارتۆنە قاچاخەکەی کتێبی ( ژیاننامەی پێغەمبەری مەزن)م لەگوندی ئەحمەداواوە گەیاندەسیروان بۆ خزمەتت کە لەئێران چاپ کرابوو، ئای کەدڵخۆش بوویت بەبینینیان و سەلامەت گەیشتنمان.. ئەو بەیانییە ، ئەو چالاکیە، ئەو نان و ماستە ، زۆر تایبەت و ناوازە و جیاواز بوو.
کێ لە ئێمە دەتوانێ تام و چێژی کەشە ئیمانیەکانی وانەگشتیەکانی
مزگەوتی سەڵاحەدین و جامیعەت لەبیربکات؟!..

کاممان خۆمان بەقەرزاری وانەی گشتی ڕاڤەی کتێبی ( هذا كتاب الله ياولدی ) یان( قصص الانبياء) ت نازانین؟!

بۆ ئێمەکۆچت زووبوو مامۆستاگیان..
بەخوا بەدەم گریانەوە پێنوسەکەم دەبزوێ..
تازە بەتازە لەگەڵ براگەورەم مامۆستا عەتا ئادەم بەرنامەمان دانابووجارێکی دیش بێینەوە خزمەتت،
بەداخەوە دیدارمان کەوتە قیامەت.

سەفەرت خێر.. سەفەرت خێر..
ئارام بنو مامۆستاگیان!!
ئازارەکانی جەستەی شەکەت و بیمار
ناڕەحەتیەکانی دڵشکان و دابڕان
کۆتاییان هات.

خوا ڕەنج و زەحمەت و جیهاد و دەعوەت و نوسینەکانت لێوەربگرێت و
بۆ هەمیشە ڕوحی ماندووت لە فیردەوسدا بحەوێنێتەوە..
ئێمەچەندمان خۆشدەویستی خوا هەزار ئەوەندە خۆشی بوێیت و
ڕێزت لێ بگرێ..

دڵمان بەوە خۆشەو دڵنەوایی خۆمان دەکەین کە الحمدللە هەگبەی کارت پڕە ..
پڕەلەچاکە..
پڕلە بانگەواز و پەروەردە و پێگەیاندن
پڕ لە خۆشویستنی موسڵمانان و تامەزرۆی یەکڕیزی و برایەتی موسڵمانان.
پڕ لە بەرهەمی نوسینی بەپێزو کاریگەر
ئاخر زیاد لە ١٧٠ بەرهەمی جۆراو لەنوسین لەبوارەکانیی بانگەوازو پەروەردەدا شتێکی کەم نیە، بەڵکو ئێجگار زۆر و جێگای دڵخۆشیە بۆ قیامەت..
زنجیرە ی ژیانی هاوەڵان..
کەتۆ یەکەم کەس بوویت لەناو میللەتی کوردا دەست بۆ ئاوا کارێکی مەزن بەریت..
زنجیرەی لەگەڵ خواناساندا
زنجیرەی دەستی پەروەردگار
زنجیرەی ووتوێژی قوتابیان .. ئای کە کاریگەربوو بۆ ئەو سەردەمەی ئێمەی لاو
زنجیرەی تیشکێ لە قورئانەوە
ڕۆژان ڕۆژی لەدوایە
وانەی شەهیدی.. کەبۆ ئەو سەردەمە ئێمەی لاوانی کردبووە پۆڵا..
زیکری خواناسان و هتد

مامۆستاگیان
خوات لەگەڵ .. خوات لەگەڵ
انتم لنا سلف ونحن لکم تبع
وانا ان شاءالله بكم لاحقون
نسال الله لنا ولكم العافية
اناللە وانا الیە راجعون.

برابچوک‌و قوتابی بەرهەمەکانت

د.ايوب عەلی زەڵمی
سلێمانی.. ٢٨-١-٢٠٢٢

┏━━━━━━ ? ━┓
? @Sozimihrab ?
┗━ ? ━━━━━━┛

نمایش بیشتر

زلمی

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا