تاریخ

منم عاشق به‌ نوری تو

 

 مــــــن چــــۆن بـکـه‌م وه‌‌صفی مه‌قامت یا رسول الله

                             چـــۆن شایسـته ‌بـــم بــه‌م ڕێـــزه‌ یـــا حــبیــبــ الله

مــنم ئـــاشق بـــه‌ نـــوری تــــــۆ یـــــــا نبــــــی الله

                             ( رحــمــــــــــه لــلعالمــین )ی وای فـــه‌رمـووه‌ الله

***** ***** *****

گـــه‌ر منـــی بێخێر بـــنوسم لــه ئــه‌‌وصافی کـه‌مـالت

                         لــه‌ کوێوه‌ ده‌ســت پێبکـه‌م له‌ کــام لـه‌ حزه‌ی ژیانـت‌

لــه‌ ئه‌مینی پێش وه‌حی دا یـان له‌ چـونـی ئـاسمانــت

                      له‌ شێوه‌و روخساری جوانت یان له‌ شه‌کری گـوفـتارت

***** ***** *****

ئه‌ی خۆشه‌ویست بـه‌هاتنت جیهان ڕه‌نگی شادی پۆشی

                    ڕزگارت کرد ڕێچکه‌ی ژیان له‌ بـه‌د به‌ختی و له‌ تاریکـی

هه‌زار دڵـی وه‌کو بـه‌ردت به‌ ڕه‌وشتی بـه‌رزت گـۆڕی

                 به ‌فه‌رمووده‌ی یـه‌زدانه‌ تۆ که‌ خاوه‌نی ڕه‌وشت بــه‌رزی

***** ***** *****

کــێ بـــــێ ئـــه‌مـــــــڕۆ لـــه‌م ژیــــانـــه‌ بـێزار نــــه‌بێ

                           ئــه‌و ژیانــــه‌و ئــه‌م ژیانه‌ به‌چ جۆرێک هاوتـــا ئه‌بێ

وا خـــه‌ریکه‌ ئـــه‌م جیهانه‌ جارێکی تـــر تاریک ئه‌بێ

                          ژیــــان تـــاڵــه‌ ژه‌هری ماره‌ گـه‌ر ڕێزی تۆی تێدا نه‌بێ

***** ***** *****

هـــه‌ر که‌سێکی له‌ دونیادا کـه‌ نه‌گری ڕێزی ئه‌و زاته

                   یاخوا‌ کوێر بی له‌ ژیاندا هه‌روه‌ک کوێره‌ ڕێ ڕێگاته‌‌

چـاک بزانه‌ له‌ دواڕۆژیش ئـــــــــاگری بێ بــن جێگاته‌

                 پـــه‌شیمانیت دادت نــادا ده‌رچونت نیه‌ ئه‌و کــــــــــاته‌‌

***** ***** *****

مــن ده‌زانم ده‌ریـای نــورت به‌ ده‌م پیسان ڵــێڵ نابـــێ

                 قـه‌درو ڕێــزت له‌ ئاسمان و لــه‌لای ئێمه‌ هه‌ر زیاد ئه‌بێ

ئه‌و که‌سانه‌ی تۆیان ناوێ گیانیان ده‌رچێ ده‌ست به‌جــێ

              سه‌د ئه‌سه‌ف بۆ ئه‌و که‌سه‌ی عاشق بــه‌ نوری تۆ نه‌بێ

***** ***** *****

منیش بـڵێم هـه‌تـاکو هــه‌م بــه‌ قوربانی جه‌مـالــت بــم

                    ئای چه‌ند خۆشه‌ که‌ جار جارێ له‌ نێو ده‌ریای خه‌وندا بم

لـه‌ خه‌ونـمدا له‌ سه‌ر ئه‌ژنـۆ له‌ خزمه‌ت نوری تۆ دا بـم

                     له‌ دوا ڕۆژیش له‌سه‌ر که‌وسه‌ر تێراوی ئاوی ده‌ستت بم

***** ***** *****

ئــه‌من چیمه‌ گه‌ر بنوسم له‌ مه‌دحــی تــۆ چه‌ند دێــرێ

                 کــه‌ خــودای مـن هه‌م فریشته‌ دروودت بــۆ بــنــێرێ

مه‌گه‌ر (بورهان)ده‌سته‌و نزا رووله‌ خوابێ هه‌تـا ده‌مرێ

              هه‌ر تکا ده کا له‌ دوا ڕۆژدا له‌ تکای تۆ بــــێ به‌ش نه‌بــێ

***** ***** *****

گـــــــــــــه‌ر به‌شداربــــــم له‌ پێشبڕکێی ئه‌شقی تـــۆدا

                      بــۆوه‌م نیــه‌ من نامه‌وێ خــه‌ڵات بـــکرێم له‌ دونیـــادا

خــۆشه‌ویستیت خـه‌ڵاته‌ بـــۆم وه ک‌ چرا یه‌ لــه‌ دڵم دا

                     خـــــه‌ڵات ده‌کرێ هه‌ر که‌سێکی له‌ دیدارت صه‌‌ڵاواتدا

بورهان به‌رزنجی

 

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا