ادبیاتمناجات

مونـاجـات

ڕاز و نیــاز

‘ موناجات ‘

سـەری کوڕنۆش و بەندەگی و عەبدیم
نـزم و نـەوییــە، بـەس بۆ زاتــــی تۆ

دەستـی نیـاز و پێویستـی ژیــانم
درێـژ دەکەم، بـەس بۆ دەرگانەی تۆ

هــاوار و داد و فیـغــان و ڕۆڕۆم
دەردەبڕم بەهێز، بەس بەنـاوی تۆ

ڕزگاریـم لە دەس خەیـاڵـی نامـۆ
وەدەس دەهێنـم، بەس بە یادی تۆ

چــارەی نەداری و نەخۆشـی و دەردم
چـاوەڕوان دەکـەم، بەس لە قـاپـی تۆ

لەدەس ئەو چـەرخ و خـول و دەورانـە
بــــێ دەرەتـــانم، بــەس پـەنـاهــی تۆ

خوایـە ئەی کەسـی بـێ کەس و کەسـان
ئەوا بــێ کەسـم، بەس گــش کەسـی تۆ

‘ بابۆڵــی ‘ دڵتـەنگ بە دڵـی ڕەشــەوە
هیـوای بەهەشتـە، بەس بە لوتفـی تۆ

٭ هۆنــەر: بابۆڵـــی نەڵۆسـی

نمایش بیشتر

عبدالواحد رحمت الله

نویسنده و شاعر و مترجم آذربایجان غربی - مهاباد خطیب و دعوتگر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا