تاریخشخصیت ها

مەلا عەبدولکەریمى مودەڕیس،ئاوارەیەک لە دوورى نیشتمان

مەلا عەبدولکەریمى مودەڕیس

لە ساڵى ١٨٩٩ز لە گوندى (گوێزەکوێرە)ى نزیک مەریوان لە دایک بووە.
بنەماڵەکەیان جافى کۆچەى بوون لە هۆزى قازى.
خوێندنى لە زۆر جێگەى کوردستان بووە.

بە مناڵى باوکى مردووەو دایکى پەروەردەى کردووە.
لە سلێمانى لە مزگەوتى مەڵکەندى و مزگەوتى مەلا محەمەدئەمینى بالیکەدەرى خوێندوویەتى.
لە دوڕۆوەو بیارەو عەبابەیلێ خوێندوویەتى و شێخ عەلادینى بیارە زۆر هاوکارى کردووە.
چووەتە بالک و لاى مەلا مەحمودى بالک هەشت مانگ خوێندویەتى.

لاى شێخ عومەرى ئیبنوقەرداغى لە مزگەوتى خانەقاى مەولانا خالید خوێندنى تەواوکردووەو لە ساڵى ١٩٢٥دا ئیجازەى مەلایەتى لێوەرگرتووە.
ئیجازەنامەکەى شێخ عومەرى قەرەداغى نووسیویەتى و شێخ نەجیبى قەرەداغى لە ئاهەنگەکەدا خوێندوویەتیەوە.
لەدواى وەرگرتنى ئیجازەى مەلایەتى چووەتە گوندى نێرگسەجاڕ.

دواى چوار ساڵ، چووەتە بیارەو ٢٥ ساڵ مودەڕیسى خویندنگەى بیارە بووە
لە ساڵى ١٩٥١ لە بیارە ڕۆیشتووە.
لە دواى بیارە چووەتە سلێمانى و لە مزگەوتى حاجى شێخ ئەمینى خاڵ بووەتە میوانى شخ محەمەدى خاڵ.
لە مزگەوتى حاجى حان لە سلێمانى دامەزراوەو خویندنگەى داناوە.

دواى چەند ساڵێک لە سلێمانى ناچارکراوە کۆچ بکات.
لە دواى سلێمانى چووەتە کەرکوک و لە تەکێى تاڵەبانى ماوەتەوەو شێخ جەمیلى تاڵەبانى ڕێزى زۆرى لێگرتووە.
دواى کەرکوک، لە ساڵى ١٩٥٩دا چووەتە بەغداد و لە مزگەوتى گەیلانى خوێندنگەى داناوە.
لە شارى بەغداد جێگەى ڕێزى زانایان و پیاوە گەورەکان بووە.
کراوەتە موفتى گشتى هەموو عێراق.

یەکەم کوردە هەموو قورئانى تەفسیرکردبێت و چاپی کردبێت، پێش ئەو تەفسیرکراوە، بەڵام بە تەواوى چاپ نەکراوە.
یەکەم کوردە وتارى جومعەى بە کوردى خوێندبێتەوە، لە ساڵى ١٩٣٤.
یەکەم کوردە زۆرترین لاپەڕەى نوسراوى بە کوردى هەبێت، هەتا ئێستا ڕکابەرى نیە.
یەکەم کوردە لە زۆرى لێکدانەوەو کۆکردنەوەى دیوانى شاعیراندا.

یەکەم کوردە هەتا ئێستا تەفسیرى هەموو قورئانى بە هەردوو زمانى کوردى و عەرەبی کردبێت.
دووەم زاناى کوردە لێکدانەوەى فەرمودەکانى پێغەمبەرى (د.خ) بە زمانى کوردى کردبێت.
شاعیر بووەو نازناوى شیعرى (نامی)یە
لە دواى تەمەنێکى پڕ لە خێرو بەخششى زۆر، لە ڕۆژى ٢٩/٨/٢٠٠٥ لە شارى بەغداد کۆچى دوایی کردووەو لە گۆڕستانى گەیلانى نێژراوە.


هەزاران دروود بۆ مودەڕیسى ئاوارە

ارسالی: سانا

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا