شعرکوردی

ناڵەی جودایی!

ناڵەی جودایی!

عبدالرحمان رسولیان

ڕۆژی هەینی ریکە وتی ـ‌7ی گە لاوێژی ساڵی 1401ی هە تاوی مامۆستایەکی گەنجی ئاوایی کانی بداغ سەر بە شاری نەغە دە لە پارێزگایی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ماموستا جلال بایزیدی) بە ڕووداوی هاتووچۆ خۆیو خێزانی و کوڕە 8ساڵانەکەی و کچە سێزدە ساڵانەکەی گەڕانەوە بەرەو خوایی خاوەنیان و تەنیا کچەکەی فائیزە بێ ناز مایەوە…
من لەزمانی باوکی کۆچ کردوو، کچەکە ئاوا دەلاوێنمەوە.

ڕۆڵەی بێ ناز و لاواز و هەتیو
هۆ نەحه ساوەی خێر لەخۆ نەدیو

ڕۆڵە بێ دای و باب و براکەم
بێ یار و غەمخۆر پشت و پەناکه م

کچی شیرین و خاوەن کەماڵم
چرای ڕوناکی و کابانی ماڵم

گوڵی ڕەنگینی باغی ژیانم
لابەری ئێش و ئازار و ژانم

ڕۆڵەی کوڵۆڵ و خێر لەخۆ نەدیو
گوڵی ژاکاوی لاپاڵ و نشێو

ڕۆڵه مه ڕۆشتین بێ ماڵ ئاوایی
دەزانم زوو بو بۆ فەسڵ و جیایی

ڕۆڵە نەمتوانی نازت بکێشم
ئەجەل له ناکاو دایەوه پێشم

له بیرمه ڕۆڵە هەینی ئەتفەرمو
کاتی سەفەره تو خوا بابه زوو

زوو نوێژ بخوێنه و وەرەوە بۆ ماڵ
چاوەڕوانمانن هەموو ماڵە خاڵ

چەنده به خۆشی ڕۆشتین بۆ سەفەر
نه مزانی کۆچه به ره و ڕووی مه حشه ر

نەمزانی کاتی لێک دابڕانه
کاتی ڕۆشتن و جیایی و نەمانه

نەمزانی مردن له ڕیگەمایه
واده ی حه ڕەکەت بەرەو ئەڵڵایه

نەمزانی دەڕۆم ناگەڕێمەوه
دایکت و حەمەش دێن به شوێنمەوه

نەمزانی کچی چاو پڕله ئەسرین
به جێ ده مێنێ بۆ مەینەتی ژین

نەمزانی ڕۆڵەم بێ ناز دەکەون
له خەسته خانەی شاران دەکەون

بێ دای و باب و برا و هەڤاڵن
چاوەڕێی مام و ئاتاجی خاڵن

بێ کەس و بێ دەر بێ پشت و پەنان
بێ یار و هاودەم بە تاقی تەنیان

ماڵێ چۆڵ و هۆڵ ساڕد و سڕ و مات
نیە لە دڵی تڕووسکە ی ئاوات

ڕۆڵە قوربانی برینی لەش تان
قوربان هەتیوی و بێ نازی بەشتان

قوربانی ژینی پڕ جغارت بم
فیدای داهاتووی نادیارت بم

فیدای بێ نازی و برینی دڵتان
فیدای فرمێسک و دڵی بە کوڵتان

فیدای هەناسەی ساردو بم گیانە
چە نێ تێ شکان بە و دابڕانە

یا خوا ئەو دەردەی بە سەرە تۆ هات
بە سەر کەس نەیە لە مەودای حەیات

یا خوا کەس ئاوا بێ ناز نەکەوێ
بێ دای و باب و هاوڕاز نەکەوێ

ئە سپەردەی خوا بی ڕوحی ڕەوانم
بە قوربانت بم بەنەنی گیانم

هیوام وەهایە خودای دادگەر
کۆمان کاتەوە لە سارای مەحشە ر

لە وێ بە دەستی پاکی پێغەمبە ر
تێر دەخۆینەوە لە ئاوی کەوسە ر

چی غەمی کۆنە لەوێ نامێنێ
چون خوا بێ پەردە بەشەر دەدوێنێ

هۆنراوە: عەبدوڕە حمان ڕەسووڵیان. بانه

نمایش بیشتر

عبدالرحمان رسولیان

@ استان کردستان- شهرستان بانه @ نویسنده - مترجم @ فعال دینی و امام جمعه

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا