فتاویفقه

نوێژی (الرغائب) لە مانگی رەجەب

نوێژی (الرغائب)

پروفسور علی قرداغی

دەربارەی نوێژی پاداشتی زۆر (الرغائب) بەپێی فیقهی میزان
پرسیاری زۆرم دەربارەی نوێژی پاداشتی زۆر (الرغائب) بۆ هاتووە، كە بریتییە لە (12رەكعات لە نێوان مەغریب و عیشادا، كە دەكەوێتە شەوی یەكەم هەینی مانگی رەجەب، رۆژووگرتنی رۆژی پێنج شەممەی هەمان رۆژیش دەكەوێتە پێشی).
پرسیارەكە ئەمەیە: ئایا بۆمان هەیە زیندووی بكەینەوە لە كاتێكدا ئێمە دەمانەوێ‌ پاداشتمان دەستبكەوێ‌، وەڵاممان بدەنەوە خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە؟؟
وەڵام:
سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە، درود و صەڵەوات لەسەر رەوانەكراوی بە بەزەیی بۆ جیهانیان پێغەمبەر موحەممەد، هەروا لەسەر ماڵبات و هاوەڵانی و هەركەسیش شوێنكەوتەی ئاینەكەیەتی تا رۆژی دوایی.
پاشان:
یەكەم: فیقهی میزان ئەوە دەخوازێ‌ كە:
پەرستشەكان و رێوڕەسمە ئاینیەكان بەدڵنیایی بەرپادەبن بە وەستان لەسەر هەبوونی بەڵگەی شەرعی لە قورئانی پیرۆز و سوننەتدا، بەهیچ جۆر دروست نیە پەرستشێكی وەك نوێژ و رۆژوو بە بەڵگەی سەلمێنراو نەبێت دابهێنرێن و ئەنجامبدرێن.
ئەمە میزانی پەرستشەكانە.
بەڵام میزانی داب و عادەتەكان ئەوا لەسەر فراوانی و بەرژەوەندییەكان دادەمەزرێن…
بەرمەبنای ئەمە ئەوا نوێژی (الرغائب) بە هیچ بەڵگەیەكی شەرعی بڕواپێكراو نەسەلمێنراوە، بەڵكو تەنها بیدعەیەكەو لەدوای نزیكەی 480 ساڵ داهێنراوە، لەبەرئەوە دروست نیە نە ئەم نوێژەو نە نوێژی نیوەی شەعبان ئەنجامبدرێن، ئەوەش بە كۆدەنگی فیقهناسان.
* پێشەوا نەوەوی -بە رەحمەت بێت- لە كتێبی المجموع (3/548) دا دەڵێ‌: (ئەو نوێژە كە بە نوێژی الرغائب ناسراوە، دوازدە رەكعاتەو لە نێوان مەغریب و عیشادا لە شەوی یەكەم هەینی مانگی رەجەب، هەروەها نوێژی شەوی نیوەی مانگی شەعبان كە سەد رەكعاتە ئەنجامدەدرێن، ئەم دوو نوێژە دوو بیدعەی ناباشن، نابێت باسكردنیان لە كتێبی (قوت القلوب و إحیا‌و علوم الدین)دا ببێتە هۆی فریودان، هەروەها بەو فەرموودەیەش كە باسیان دەكات، چونكە هەموو ئەم باسە نادروستە. نابێت مرۆڤ لەم مەسەلەیەدا پەیڕەوی یەكێك لەو پێشەوایانە بكات چونكە مەسەلەكەی لێشێواوە، هاتووە چەندین لاپەڕەی نوسیوە بۆ هاندانی ئەنجامدانیان چونكە لەو مەسەلەیەدا بەهەڵەدا چووەو نەیپێكاوە.
مامۆستای پێشەوا ئەبو موحەممەد عەبدوڕەحمان كوڕی ئیسماعیلی مەقدیسی كتێبێكی بەهاداری لەسەر نادروستییان داناوە كە باش قسەی تێداكردووەو مەبەستی پێكاوە -بە رەحمەت بێت-). تەواو بوو.
* عەللامە ئیبن عابدین لە حاشیەكەیدا 2/26 وتوویەتی: (لە كتێبی البحر دا هاتووە وتوویەتی: لێرەوە ئەوە دەزانرێ‌ كە كۆبوونەوە لەسەر نوێژی الرغائب كە لە شەوی یەكەم هەینی مانگی رەجەبدا ئەنجامدەدرێ‌ ناباشەو بیدعەیە).
* هەروەها عەللامە ئەحمەد كوڕی موسای حەججاوی مەقدیسی لە كتێبی الإقناع لە فیقهی پێشەوا ئەحمەد دا 1/154 وتوویەتی: (بەڵام نوێژی الرغائب و نوێژی شەوی نیوەی مانگی شەعبان بیدعەیەو هیچ بنەمایەكی نیە).
* ئیبنولحاجی مالیكی لە كتێبی المدخل دا 4/278 دا وتوویەتی: (شێوەی سێیەم: پێچەوانەی شەرعی پیرۆزە، یان ئەوە بەدەستەوە دەدات كە پێچەوانەی شەرعی پیرۆز بێت، لەوانەش نوێژی الرغائب ە كە بەدەم پێغەمبەرەوە (صلی الله علیە وسلم) هەڵبەستراوەو درۆیە، ئەبولفەرەج ئیبن جەوزی هەمان شتی وتووە، هەروەها ئەبوبەكر موحەممەدی تەڕتوشی وتوویەتی ئەم نوێژە تا دوای چوارسەد و هەشتا ساڵ لە ساڵی كۆچی لە بیتولمەقدیس ئەنجامنەدراوە).
لێرەوە داوا لە پیاوان و ئافرەتانی موسڵمان دەكەم، لە گوفتار و كردار و مەسەلە بێدەنگ لێكراوەكاندا پابەندبن بە سوننەتی راست و دروستەوە، لە پەرستشەكاندا دووربكەونەوە لە هەر بیدعەیەك، چونكە گومڕاییەو هەر گومڕاییەكیش سەرئەنجامەكەی ئاگرە، ئەو شەرعەی لەبارەی پەرستشە راست و دروستەكانەوە هاتووە بەسە، خوای گەورەش رێنماییمان دەكات تا لە هەوڵی ئاوەدانكردنەوەی گەردوون بین و داهێنانی تێدا بكەین، خوای گەورە دەفەرموێ‌: (هُوَ أنْشَأكُم ْمِنَ الأرضِ وَأسْتعَمَرَكُم فيِها). واتە كردوویەتە فەرز لەسەرتان كە ئاوەدانیبكەنەوە.
ئەم روونكردنەوەیەم بە پێویست زانی، خوای گەورەش زاناترە بە راست و دروستی فەرزەكانی.

✍ پروفسور عەلی قەرەداغی

┏━━━━━━ ? ━┓
? @Sozimihrab ?
┗━ ? ━━━━━━┛

نمایش بیشتر

قرداغی

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا