به هار(شعر کوردی)

نەورۆزهاتەوە مزگێنی بەهار

لەهەرلاوه دێ لەدەشتوکۆسار

 

سەری هەڵێناغونچەی بی خار

عەتری شیفایە بۆدڵی بیمار

 

دیسان ژیانەوەکانیی وروبار

خۆی رازاندەوەدرەختی چنار

 

 نەخشاندی دیسان وا پەروەردگار

سروشتی جوانی بەنەخشونیگار

 

شاهی وەرزانەوەرزەکەی بەهار

شایی گێرانە له گوندولەشار

 

 

هاتەدەرلەماڵ کاکەی جوتیار

قۆڵی هەڵماڵی بەهیوای جبار

 

بەرەکەتی خوا لەبۆکریکار

رژایەخوار زۆروبێ ژماڕ

 

هەمودڵخوشین بەهاتنی بەهار

حەمدی خوادەکەین بە دڵو بەزار

 

دەپاڕینەوە بەدەنگووهاواڕ

کەلێن ببوری لەمەی تاوانبار

 

لەگشت تاوانو گوناهانی پار

عەفومان بکاغەفوری غەففار

 

پەیمان ئەبەستین بەڵێن بێ ئەوجار

عومروکات نەکەین بەفیروخەسار

 

شەیدامەحمودی

شنۆ

خروج از نسخه موبایل