تاریخ

هاواری تووتنه وانیکی ناوچه ی سه رده شت

تــــــووتنه وانێکـــی هـــه ژارم

                        بێ خـــــانوو زه وی و زارم

بێ پـــوڵ و بــاغ و بــزن و مــه ڕ

                   دورم له خێـر ، نــزیک له شه ڕ

منــــــاڵم  روت  و  بـــــــرسیه

                     ژیــــــانم  پڕ مـــــه ترسیه

قـــــــــه رزارم و ده رده دارم

               شه رمه نده ی خه ڵکــی دی و شارم

روم نیـــه بــچمه نێــو  خه ڵک

                  بێ بـــــه رگ و پێڵاو بێ که ڵک

خه ڵکــی پێی وایـــه تــه مبه ڵم

                 بێ کــــه سب و کارو چـــه په ڵم

بـــه ڵام چـــبکه م ، چاره ڕه شــم

                 خـــــه رمانم زۆره و بێ بـــه شم

هــه رکات گــوتیان ســه ری ســاڵه

                  واده ی جــــوت و کشت وکـــاڵه

خـــــوم و خێـــزان، گــه وره و بـچـوک

                   را ده پـــه ڕین وە کــو هــه لوک

هـــه ڵ ده بــــه زین لێـــره و له وێ

                 به ڵکوو کارێکــمان ده س کـه وێ

یـا قوره کــــاری و خشت بڕیــــن

               یـــا جـوته و  زه وی هـــه ڵدڕیـــن 

 

                             [   ‌۲   ]

وا بـــه هاره ، ده رکـــــه وت گــــوڵ

                 جێگـــه خـوش ده کــری بۆ شه تڵ

بــه گــاسن ، پــیمه ره ، پــاچ

                بـــه چنگ و نـــــینۆک و بـــــه قاچ

ئــــه وجا تـــو شـــه تڵ پـی ده کــــرێ

               بـه چـیـلکه و چـاڵ سـه ری ده گـرێ

دوو رۆژ جـــارێک ئـــاوی ده وی

                 تــا شـــین ده بــێ و ده ر ده کــه وێ

بــــژاری چــه ند نــاخـۆش و ورده

                پێـشـــه ی کوڕو کێـــژی کــــورده

شـــه وو رۆژ خــه وم نــاچیــته  چــاو

                      کـــه نگـێ بــه رم ده کــه وێ ئــاو

زه ویـــه کــــه م بۆره ، دێڕ بکــــه م

               نـه وه ک  سـیس بــبن شـــه تڵــه کــه م

بــه شــــوبڕیــن وه ردو خـــــــه ت

                  کــێڵان ده گــــاتـه پێـــنج کــه ڕه ت

دێـــراو هـــه ڵدان ، خــاکــاوکـردن

                  کــــوڕه کــــچ  وه کـۆوه کــــردن

نــاخۆشــــه تــووتـن چـــه قـانـدن

                    هــه ڵتــروشـکان، پشت چـه ماندن

له ئــاو داشـــتن سســتی نــه کــه ی !

                          تـــا ده گـورێ وشـکــی نــه کــه ی

نۆره ی پشــک و بــــــــژاربـڕه

                    جـــــه رگ بــڕه ، بـــــــژار بـره

وانێـــــوکول کــــرا ، ئـــــــاودرا

                    لـه دووره وه بـــــه رچـــاو کـــرا

                       {  ۳  }

کڵاو  کــه رگه ری ، ده رکــــه ۈت

                 ئـــه ژنـــۆم شکـــا نێــوکم کــه وت

ره بـبی کــوێــر بــێ و   چـــاوی  نــووسێ

                 بــه زیادم  له ســـه ر  نــه نووسێ

ده ردی  پێـــــرارم نــــه گــــاتێ

                         نــه کــه سریم بێ و نــه چــیم داتـێ

تــــووتن نـووس !  بـۆ خاطری خــودا

                 روحــــمێ بکـــه بـــه منی گــه دا

مـــه ی سۆتێـــنه ره نــجــی سـاڵم

                 خـــاوه نـــی کـــوشیک مــــنداڵم

ئــه و زه ویـه  ئــی چــل پـووت نــیه

                مـــه ی نـوسه ره وای حــه ق نـیه

ئـــــا غا !   تۆبـــــی و  پــــه روە ردگـار

                  روحـــــــمێ بکـــه بــه مـنـی هه ژار

بـڕوانــــــه روخســــــــاری زه ردم

               کــزه ی ده روون ئــاهـی ســـه ردم

بـێ دە نگ بــه   ئــــه ی   گێــژی نــه فام !

                  مـــن کــاری خــوم کــردوه تــه مام

تــــازه  هــه ڵی   وه شێــــنمه وه ؟

                بشــــمری نـــــایکوژێــــنمه وه

زوری له بــــــه ر پــــاڕامـــه وه

          بێ پــــوول  جـــوابــی نــه دامــه وه

نــــووسی بــه چل پووتـی  تــه واو

          تــــــــه پڵــــــــه به سری دوابڕاو

بــــه فیـزه وه  ســـواربــوو  رۆویـــی

           بـۆ مـــــن چـی مــا ، ره نجـــه ڕۆویـی

ئـــه وجا  بـــاریـن ده ردو بــــه ڵا

        بـۆ تـــــــووتـنـه وانـــــی  بـی ســـه ڵا

بــه له رزوتــاو، بـه ده ردی چــاو

          سـیـس بـووم وه ک تـووتـنـی بـه ر هـه تاو

 

شێعری به رێز ماموستا ئــه حـمـه د شـه لماشی(مه لا ئاواره) سـاڵی { ۱۳۵۳ }

 

نـوسێن و هه ڵاله کڕدن : عبدالله علی پور

نمایش بیشتر

عبدالله علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا