کۆمه‌ڵێک یاسای قوڕئانی پیرۆز
نووسین: د. عمر بن عبدلله المقبل
یاسای هه‌شته‌م
«وَ لَا تَزِرُ وَازِرَهٌ وِزرَ أُخرَی»
واته: «و هیچ که‌س باری تاوانی هیچ که‌س هه‌ڵناگریت.»
ئه‌و یاسایه یه‌کێک له یاساکانی زۆر گرینگی قوڕئانه که له‌سه‌ر باشترین و جوانترین بنه‌ما، واته بنه‌مای دادپه‌روه‌ری پێک هاتووه. زانایان و بیرمه‌ندان له زۆر بواردا به‌ڵگه به‌و یاسایه دێننه‌وه، چونکه گرینگی زۆری له بواری دادپه‌روه‌ری و هه‌قانییه‌ت هه‌یه.
واتای ئایه‌ته‌که به کورتی:
ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رپرسن –هه‌ر که‌س به پێی توانای به‌رپرسی کردوه‌ی خۆیه‌تی- بێ‌گومان ڕووبه‌ڕووی ئاکامی کرده‌وه‌کانی خۆیان ده‌بنه‌وه. له به‌رامبه‌ر چاکه‌دا پاداش وه‌رده‌گرن و له ئاست خراپه و تاوانه‌کانیش سزا ده‌درێن. هیچ که‌س تاوانی که‌سی‌تر هه‌ڵناگرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی‌که له تاوانه‌که‌یدا شه‌ریک بووبێت و ئه‌و‌یش ده‌ستی تێوه‌گڵابێت که ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی دادپه‌روه‌ری خوای گه‌وره ده‌گێنیت. له‌وانه‌یه حیکمه‌تی به‌کار هێنانی «وزر» ئه‌وه بێت که «وزر» به واتای باره، واته شتێکی که مروڤ له‌سه‌ر پشتی هه‌ڵده‌گریت، وه‌ک ئه‌وه‌ی‌که تاوان، ببێته بارێکی قورس و گران له‌سه‌ر پشتی مرۆڤی بڕوادار.
ئه‌و یاسا قوڕئانییه هه‌ر به‌و ده‌سته‌واژه‌یه، له پێنج شوێنی قوڕئان‌دا دووپات بۆته‌وه و ئه‌و دووپات بوونه‌وه بێ‌گومان به هۆی گرینگی ئه‌وه.
ئه‌و یاسایه به‌و واتایه، ته‌نیا تایبه‌ت به گه‌لی موسوڵمان نییه، به‌ڵکو گشت ئایینه‌کان ده‌گریته‌وه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
«أَفَرَأَیتَ الَّذِی تَوَلَّی * وَ أَعطَی قَلِیلًا وَ أَکدَی * أَعِندَهُ عِلمُ الغَیبِ فَهُوَ یَرَی * أَم لَم یُنَبَّأ بِمَا فِی صُحُفِ مَوسَی * وَ إِبرَاهِیمَ الَّذِی وَفَّی * أَلَّا تَزِرُ وَازِرَهٌ وِزرَ أَخرَی * وَ أَن لَیسَ لِلإنسَانِ إَلَّا مَا سَعَی * وَ أَنَّ سَعیَهُ سَوفَ یُرَی * ثُمَّ یُجزَاهُ الجَزَاءَ الأوفَی» (نه‌جم:٣٣-۴١)
واته: «ئایا تۆ ئه‌و که‌سه‌ت دیوه که ڕووی (له قه‌بووڵ کردنی حه‌ق) وه‌رگێڕاوه ٭ و تۆزێکی به‌خشش و خێرات کردووه و دوایه چرووکی و له‌چه‌ری نواندووه ٭ ئایا ئه‌و که‌سه عیلمی غه‌یب ده‌زانێت و ئاگای له نادیار و نه‌هێنی هه‌یه، جا ده‌بینێ؟ ٭ یان خه‌به‌ردار و ئاگادار نه‌کراوه له ئه‌وه‌ی له ته‌وڕاتی مو‌سا دابووه ٭ یا ئه‌وه‌ی له سوحوفی ئیبڕاهیمدا بووه ئاگادار نه‌کراوه؟ ئه‌و ئیبڕاهیمه‌ی په‌یمانی خۆی به قازاخی بردۆته سه‌ر ٭ هیچ کۆڵ‌هه‌ڵ‌گرێک باری گوناهانی که‌سێکی دیکه هه‌ڵناگرێ ٭ و ئه‌وه‌ی‌که مرۆڤ هیچێکی ده‌ست ناکه‌وێ، بێجگه له ئه‌وه‌ی هه‌وڵ و کۆششی بۆ کردووه ٭ و حه‌تمه‌ن به‌رهه‌می هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌و دوایی ده‌بیندرێت ٭ له پاشان سزا و جه‌زای ته‌واوی ته‌واو و تێر و ته‌سه‌لی پێ ده‌درێته‌وه.»
خاڵێکی گرینگ؛ واتای ئه‌و یاسایه هیچ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ئایه‌ته نییه:
«وَ لَیحمِلُنَّ أًثقَالَهُم وَ أَثقَالًا مَّعَ أَثقَالِهِم وَ لَیُسئَلُنَّ یَومَ القِیَامَهِ عَمَّا کَانُوا یَفتَرُونَ» (عه‌نکه‌بووت:١٣)
واته: «و ئه‌وان باره‌کانی قورسی گوناهانی خۆیان و باره‌کانی قورسی گوناهانێک ده‌گه‌ڵ باره‌کانی قورسی گوناهانی خۆیان ده‌بێ هه‌ڵگرن و وه‌ئه‌ستۆ گرن و له ڕۆژی قیامه‌تدا سه‌باره‌ت به‌و درۆ و ده‌له‌سه‌ی هه‌ڵیده‌پێچن لێپرسینه‌وه‌یان لێ ده‌کرێ.»
«لِیَحمِلُوا أَوزَارَهُم کَامِلَهً یَومَ القِیَامَهِ و مِن أَوزَارِ یُضِلُّونَهُم بِغَیرِ عِلمٍ أَلَا سَاءَ مَا یَزِرُونَ» (نه‌حل:٢۵)
واته: «ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناه و تاوانی خۆیان به ته‌واوی هه‌ڵگرن، هه‌روه‌ها له گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون بێ‌زانستی و زانیاری (بێ‌ئه‌وه‌ی له کۆڵ و باری ئه‌وان که‌م بێته‌وه) ئاگادار بن! چه‌ند خراپ و ناشیرینه ئه‌و باره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن (چ گیرێکیان خواردووه).»
ئه‌و دوو ئایه‌ته نیشان ده‌ده‌ن که مرۆڤ باری تاوانی خۆی و هه‌روه‌ها باری تاوانی که‌سانێک که به گوفتار و کرداری ئه‌و به لاڕێدا ڕۆیشتوون و تووشی هه‌ڵه بوون هه‌ڵده‌گریت؛ هه‌ر وه‌ک بانگخوازان که له به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌کانی خۆیان و ئه‌و که‌سانی که ڕێنوێنیان کردوون، پاداش ده‌درێنه‌وه. هه‌ر بۆیه کاتێک که تاقمێک له سه‌رده‌سته‌کانی کوفر و بێ‌دینی تێده‌کۆشان که خه‌ڵک له‌سه‌ر کوفر بمێنیته‌وه و یا بڕواداران به لاڕێدا ببه‌ن، ئه‌وانیان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایه فریو ده‌دا و پێیان ده‌گوتن:
«وَ قَالَ الَّذِینَ کَفَرُوا لِلَّذِینَ آمَنُوا اتَّبِعُوا سَبِیلَنَا وَ لنَحمِل خَطَایَاکُم وَ مَا هُم بِحَامِلِینَ مِن خَطَایَاهُم مِّن شَیءٍ إِنَّهُم لَکَاذِبُونَ * وَ لَیَحمِلُنَّ أَثقَالَهُم وَ أَثقَالًا مَّعَ أَثقَالِهِم وَ لَیُسأَلُنَّ یَومَ القِیَامَهِ عَمَّا کَانُوا یَفتَرُونَ» (عه‌نکه‌بووت:١٢و١٣)
واته: «کافران به ئیمانداران ده‌ڵێن: ڕێگا و شوێن و مه‌کته‌بی ئێمه بگرنه پێش، ئێمه وه‌باڵی گوناهانتان وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرین، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رگیز و به هیچ جۆرێک ناتوانن گوناهانی ئیماندارن وه‌ئه‌ستۆ بگرن، بێ‌گومان ئه‌وان درۆ ده‌که‌ن ٭ و ئه‌وان باره‌کانی قورسی گوناهانی خۆیان و باره‌کانی قورسی گوناهانێک ده‌گه‌ڵ باره‌کانی قورسی گوناهانی خۆیان ده‌بێ هه‌ڵگرن و وه‌ئه‌ستۆ گرن و له ڕۆژی قیامه‌تدا سه‌باره‌ت به‌و درۆ و ده‌له‌سه‌ی هه‌ڵیده‌پێچن لێپرسینه‌وه‌یان لێ ده‌کرێ.»
که چاو له کتێبه‌کانی ته‌فسیر و حه‌دیس و فیقهی بکه‌ین، ده‌بینین که زانایان به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌ڵگه‌یان به‌و یاسا گشتگیره هێناوه‌ته‌وه. زۆر جار زانایان بۆچوونێکیان به‌و یاسایه ڕه‌ت کردۆته‌وه و یا بابه‌تێکی عه‌قیده‌تیان پێ ڕاست کردۆته‌وه. مه‌به‌ستمان ته‌نیا ئاماژه به‌و بابه‌تانه نییه، به‌ڵکو مه‌به‌ست بیرهێنانه‌وه‌ی گرینگی ئه‌و ئایه‌ته‌یه.
ده‌توانین وه‌ک به‌رچاوترین نموونه‌ی کرداری ئه‌و یاسایه له کتێبی خوادا، ئاماژه به کرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر یوسف بکه‌ین. ئه‌و به بیرۆکه‌یه‌کی زیره‌کانه، پیاڵه‌ی زێڕی پاشای له خورجینی بێنیامینی کاکی خست و وای کرد که ئه‌و له مێسر بمێنیته‌وه. برایه‌کانی یوسف وتیان:
«قَالُوا یَا أَیُّهَا العَزِیزُ إِنَّ لَهُ أَبًا شَیخًا کَبِیرًا فَخُذ أَحَدَنَا مَکَانَهُ إِنَّا نَرَاکَ مِنَ المُحسُنِینَ» (یوسف:٧٨)
واته: «براکانی وتیان: جه‌نابی پاشا؛ به‌ڕاستی ئه‌و کوڕه باوکێکی پیری به‌ساڵاچووی هه‌یه، که‌واته یه‌کێک له ئێمه له‌جیاتی ئه‌و گل بده‌ره‌وه، چونکه بێ‌گومان ئێمه تۆ به پیاوچاک و چاکه‌خواز ده‌زانین.»
به‌ڵام یوسف وه‌ڵامی ده‌انه‌وه:
«قَالَ مَعَاذَ اللهِ أَن نَّأخُذَ إلَّا مَن وَجَدنَا مَتَاعَنَا عِندَهُ إِنَّا إِذًا لَّظَالِمُونَ» (یوسف:٧٩)
واته: «یوسف وتی: په‌نا به خوا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی وا بکه‌ین، ته‌نها ئه‌و که‌سه گل ئه‌ده‌ینه‌وه که شتومه‌که‌کانمان لای دۆزیوه‌ته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین، ئه‌وه ئێمه به‌ڕاستی سته‌مکارین.»
ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌سه‌رهاته له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌ی فیرعه‌ون به‌راورد که‌ین، ده‌بینین چه‌نده لێک دوورن؛ کاتێک کاهینه‌کان پێیان گوت که له مه‌ڵبه‌ندی تۆ کوڕێک له دایک ده‌بێت که کۆتایی به ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی تۆ دێنیت، فیرعه‌ون فه‌رمانی دا که هه‌ر کوڕێکی که له نه‌ته‌وه‌ی ئیسڕائیل به دنیا هات، بیکوژن و به هۆی ئه‌و فه‌رمانه ناڕه‌وایه‌ی ئه‌و، به خاتری یه‌ک که‌س هه‌زاران که‌س کوژرا. هه‌ڵبه‌ت له که‌سێکی وا که ده‌یگوت من په‌روه‌ردگاری له‌سه‌رتر و یه‌که‌می ئێوه‌م له‌وه زیاتر چاوه‌ڕوان ناکرێ!
که‌سێک که له‌سه‌ر ڕێبازی یوسف بڕوات، ته‌نیا تاوانبار سزا ده‌دات و که‌سانی دی به هۆی ئه‌وه‌ی‌که هاوڕێ و که‌سی نیزیکی ئه‌ون سزا نادات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی‌که تاوانێکیان له‌سه‌ر سه‌لمێندرابێت.
که‌سانێک هه‌ن له نێو خه‌ڵکیدا که چاکه‌کارانیش به تاوانی ملهوڕان و تاوانباران سزا ده‌ده‌ن و ته‌ڕ و ویشک پێکه‌وه ده‌سوتێنن، شتی له‌م چه‌شنه ڕه‌نگه له نێو خێزانه‌کانی ئێمه‌دا زۆر ڕوو بدات.
بۆ نموونه؛ پیاوه‌که به ماندوویی له ده‌ره‌وه‌ڕا دێته‌وه و ده‌بینێت که منداڵه‌کان هێندێک شتیان خرا کردووه و یا شوشه‌کانیان شکاندووه، یا ئه‌وه‌ی‌که هاوسه‌ره‌که‌ی خواردنی دره‌نگ ئاماده کردووه و یا خواردنه‌که بڕێک سوێر یا بێ‌خوێ بووه و له‌م چه‌شنه شتانه که مرۆڤ به ته‌بعی نییه و له‌وانه‌یه پێی تووڕه بێت. له‌و کاتانه ئه‌گه‌ر یه‌ک که‌س شایانی سزایه، تاوانی ئه‌ندامانی دیکه‌ی خێزان چییه؟ یا ئه‌گه‌ر منداڵه‌کان هه‌ڵه‌یه‌کیان کردووه، تاوانی ژنه‌که چییه؟ نموونه‌ی دیکه له پێوه‌ندی مامۆستا له‌گه‌ڵ قوتابییه‌کانی و یا به‌ڕێوبه‌ر له‌گه‌ڵ ژێرده‌سته‌کانیه‌تی. ئه‌وان نابێ کێشه و گرفتی خۆیان بۆ شوێنی کاریان ببه‌نه‌وه و ژێرده‌ستانی خۆیان قوربانی کێشه و گرفتی تایبه‌تی خۆیان بکه‌ن.
مرۆڤی بڕوادار ده‌بێ هه‌میشه ئه‌و یاسا قوڕئانییه ڕه‌چاو بکات که ده‌فه‌رموێت: «وَ لَا تَزِرُ وَازِرَهٌ وِزرَ أُخرَی» ئه‌وه باشترین و جوانترین شێوازه و له دادوه‌رییه‌ک نزیکتره که بنه‌مایه‌که حه‌رز و ئاسمانی له‌سه‌ر بنیات نه‌راوه.
له‌وانه‌یه هێندێک که‌س به هه‌ڵه له واتای ئه‌و ئایه‌ته تێگه‌یشتبن؛ ئه‌وان گومان ده‌به‌ن که ئه‌و یاسایه دژی هێندێک یاسای سزادانی خوایه که کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌گریته‌وه. کاتێک گوناح و تاوان له کۆمه‌ڵگایه‌کدا په‌ره بسێنیت، ته‌واوی دانیشتووانی تووشی سزا ده‌بن. هۆکاری به هه‌ڵه تێگه‌یشتن له‌و بابه‌ته ئه‌وه‌یه که کاتێک به ئاشکرایی گوناح و تاوان ده‌کرێت و هیچ که‌س له به‌رامبه‌ردا هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ناکات، ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که هێزی ئه‌وه‌یان هه‌بووه که به کرده‌وه یا به زمان و یا لانیکه‌م به دڵ به‌ره‌نگاری ئه‌و تاوانه ببه‌نه‌وه، به‌ڵام نه‌یانکردووه، ئه‌وه تاوانبار هه‌ژمار ده‌کرێن. له ئاست که‌مته‌رخه‌می به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی قه‌لبی بیانوو له که‌س وه‌رناگیرێت، ئه‌وه‌ی‌که لانیکه‌م به دڵ پێت ناخۆش بێت که ئه‌و تاوانانه ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک خاڵی له‌و سێ تاقمه بێت، له‌کاتێک که توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه و کرده‌وه‌شیان هه‌یه، ئه‌وه هه‌موویان شایانی سزا دانن، هه‌رچه‌ند له نێویاندا که‌سانێکی چاکه‌کاریش هه‌بێت.
سه‌رنج بده‌نه ئه‌و ئایه‌ته:
«وَاتَّقُوا فِتنَهً لَّا تُصِیبَنَّ الَّذِینَ ظَلَمُوا مِنکُم خَاصَّهً وَاعلَمُوا أَنَّ اللهَ شَدِیدَ العِقَابِ» (ئه‌نفال:٢۵)
واته: «هه‌روه‌ها خۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ک (که ته‌نیا) تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به تایبه‌ت که سته‌میان کردووه (به‌ڵکو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه) بشزانن که به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر به‌زه‌بره.»
سه‌عدی زانای به‌نێوبانگ؛ له ڕاڤه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێت: سزا سته‌مکار و سته‌ملێکراو ده‌گریته‌وه و ئه‌وه‌ش کاتێکه که سته‌م بکرێت و که‌س پێش به سته‌مکار نه‌گریت، له‌و کاته‌دا سزای خوا هه‌مووان ده‌گریته‌وه. ئاوری فیتنه و ئاژاوه کاتێک ده‌کوژێته‌وه که به‌رگری له خراپه بکرێ و ملهوڕان و سته‌مکاران سه‌رکوت بکرێن و مه‌جالی سته‌م و گه‌نده‌ڵییان بۆ نه‌مێنیته‌وه.
ئیمام ئه‌حمه‌د له ڕوون‌کردنه‌وه‌ی واتای ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ده‌فه‌رموێت: حافیزی کوڕی حه‌جه‌ر به به‌ڵگه‌ی ڕاست له عه‌دی کوڕی عومه‌یره ده‌گێڕیته‌وه که ده‌فه‌رموێت: گوێم لێ بوو که پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) فه‌رمووی: خوای گه‌وره گشت خه‌ڵکی به کار و کرده‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت سزا نادات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی‌که له‌ڕێ‌لاده‌ر و سه‌رلێشێواو و تاوانبارێک ببینن و هه‌رچه‌ند توانای به‌ره‌نگاری‌کردنیان هه‌بێت، به‌ڵام گوێی نه‌ده‌نێ، ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌و ده‌م چاک و خراپ پێکه‌وه سزا ده‌دات.
ئیمام ئه‌حمه‌د له موسنه‌دی خۆی به به‌ڵگه‌ی ڕاست له ئه‌بووبه‌کری سددیق ده‌گێڕیته‌وه که ڕۆژێک ئه‌بووبه‌کر چۆ سه‌ر مینبه‌ر و فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێوه ئه‌و ئایه‌ته ده‌خوێننه‌وه، له‌کاتێکدا له شوێنی دروست و شیاوی خۆی به‌کاری ناهێنن.
«یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا عَلَیکُم أَنفُسَکُم لَا یَضُرُّکُم مَّن ضَلَّ إِذَا اهتَدَیتُم إلَی اللهِ مَرجِعُکُم جَمِیعًا فَیُنَبِّئُکُم بِمَا کُنتُم تَعمَلُونَ» (مائیده:١٠۵)
واته: «ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌میشه و به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی په‌روه‌رده‌ی خۆتان بن و (مه‌ترسن) چونکه ئه‌وانه‌ی گومڕان، ناتوانن زیانتان لێبده‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه به‌چاکی ڕێبازی هیدایه‌ت و خواناسیتان گرتبێته به‌ر، دڵنیا بن گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو شتێک بۆ لای خوایه، سه‌ره‌نجام هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار و کرده‌وانه‌تان ده‌داتێ که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.»
من بیستم که پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر خه‌ڵک که‌سانێک ببینن که نکۆڵی و فیتنه‌یی ده‌که‌ن، به‌ڵام گوێیان نه‌ده‌نێ و ڕاسته‌ڕێیان نیشان نه‌ده‌نه‌وه، خوای گه‌وره هه‌مووی ئه‌وان سزا ده‌دات.
له سه‌حیحی موسلیم له زێنه‌بی کچی جه‌حێشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه که ئه‌و له پێغه‌مبه‌ری خوای(د.خ) پرسی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئایا ئێمه به هیلاک ده‌چین له کاتێکدا که چاکه‌کاران و چاکه‌خوازانمان له نێودا هه‌یه؟ فه‌مووی: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر تاوانه‌کان زۆر بن (و که‌س پێشی پێ نه‌گریت).
فه‌رمووده‌ی زۆر له‌و بواره‌دا هه‌یه که ده‌رفه‌تی ئه‌وه نییه هه‌موویان لێره‌دا ئاماژه پێ بکه‌ین. مه‌به‌ست ڕوون‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک بوو که زۆرێک له خه‌ڵکی سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتن له‌و یاسا قوڕئانییه ڕووبه‌ڕووی ده‌بوونه‌وه. والله اعلم
سه‌رچاوه: ئیسلاح وێب
وه‌رگێڕانی: کولسووم حه‌سه‌ن زاده
ادامه دارد