شعرکوردی

هۆنراوەیەک سەبارەت بە ساڵوەگەری دامەزرانی سۆزی میحراب

ساڵوەگەری دامەزرانی سۆزی میحراب

‍ساڵ وە‌گەری هاتنەوەت
پیرۆز بێ لە هەموو خوشکو برای موسڵمان

تۆ هەر سۆز نەبووی نوور بووی
بۆ هەموو گەلو هۆز بووی

تۆ نورێک بووی تەجەللای
کێوی توری سینای موسا بووی

تۆ چرای هەڵگیرساوی کێوی ساعیر بووی
بۆ دایکە مریەم و عیسی، روح اللە بووی

نا نا تۆ لە کێوەکانی فاران هەڵاتی
لە ناو ئەشکەوتی حیرا بۆ خۆشەویستی خوا هاتی

چرای داگیرساوی میحرابی نووحی نەبی بووی
نۆسەتو پەنجا ساڵ هەر نور بووی

تۆ نورێک بووی تەجەللا بووی
لە میحرابی زەکەریا و یەحیا بووی

ئەورۆ لەو سەدەی بیستوویەکوومە
سوپاس بۆ خوا ئەو نوورە لە میحراب لە حزوورە

هەرچی پەیام هەڵگره سەربەرزوو رووسورە
لەلای خواو خەڵک مەشهوورە

سوپاس بۆ تۆ خوایە
دوایی ئەو هەموو چەرمەسەری و هەرایە

لە کوردستان و رۆژ هەڵاتم
لە ناو میحرابی گشت شاروو دێهاتم

هێشتا هەر دڵ پڕ لە ئاواتین
لەیلوو نەهار سەرقاڵی تاعاتین

وەک نووحی نەبی بەردەوام
مەشغوڵی تاعاتوو خەباتین

لەبەر هیچ زەبر وزەنگێک هەڵ نەهاتین
ئەگەر لافاویش بێ بە ئومێدی کەشتی نەجاتین

بسم اللە مجریها وێردی سەرزمانمان دەبێ
پاپۆرەکەی نووحی نەبی کەرسەی نەجاتمان دەبێ

رب انزلنی منزلا مبارکا دوعامان دەبێ
گەیشتن بە ئامانجمان رضوان اللە اکبر دبێت

دەگ پیرۆز بی سۆزی میحراب
ڕازاندتەوە شاروو دێهات

هەڵسورێنەرانت پشوو درێژ بن
هەر وا خاوەنی سۆز و هێز بن

بۆ هەموو خوێنەرانوو بینەران ناوت دەرکەوت
هیوام وایە پاشماوەی نوری حیرا بی‌ بۆیە وا زوو نێوت دەرکەوت

یوسف عەزیزپوور ـ

پێش نوێژو وتار خوێنی مزگەوتی حەزرەتی عومەری کوری خەتتات

پیرانشار ـ 1400/09/27

┏━━━━━━ ? ━┓
? @Sozimihrab ?
┗━ ? ━━━━━━┛

از طريق
یوسف عزیزپور
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

یوسف عزیزپور

@ استان آذربایجان غربی- پیرانشهر @@ نویسنده و مترجم @ فعال اجتماعی و دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا