دعوت اسلامیسیره نبوی

هە ڵسوکەوتی پێغەمبەرـ د.خ ـ لە گەڵ هەڵە و تاوانباردا

هە ڵسوکەوتی پێغەمبەر

(پێم خۆشە وە بیری خۆشە ویستان و برایان بخەمەوە کە پێغەمبەر ـ د.خ ـ ئەوپەڕی سۆز و بە زە یی هە بووە لە گەڵ تاوانبار و خەتاکاردا.)

دوکتۆرێک بەرنامەڕێژی دەکا مەتەب و کلینیکێ دەکاتەوە و هەر لە سەرەتای دەست پێکردنی کارەکەی نەخۆش ڕووی تێدەکات و لە گەڵ وان ڕوبەڕو دەبێ….
ئەرێ دەکرێ دوکتۆر لە کاتی هاتنی نەخۆشان دەریانکات و درگاکە داخات؟!
خۆ مەتەبی بۆ نەخۆشان کردوەتەوە نەک بۆ ساغە کان.
مرۆڤی تاوانبار نەخۆشەو نیازی بە دڵێکی پڕ لە سۆز و بەزەیی هەیە. نەخۆشی جەستەیی هێندێکی و بگرە زۆربەی چاک بوونەوەکەی پێوەندی هەیە لە گەڵ چۆنیەتی بە رخورد و هەڵسو کەوتی ئەو دوکتۆرەی کە دەچێتە لای(کە بە وپەڕی ڕێز و حورمەتەوە لە ئێش و نارە حە تیە کەی پرسیار بکا و خۆی بە هاو دەردی ئەو بزانێ… و دوای تەشخیسی دەردەکە بە گوێرەی ئەو دەردە دەرمانی بۆ دەنوسێ)

نەخۆشی مەعنەویی و دڵیش نیازی بە وەبیر هێنانەوەی رەحم و بەزەیی خودا و ڕێگا و ڕەوشتی بەرزی پێغەمبەری خوا هەیە.

بڵێی کەسێ لە بەشەر هەبێ و توشی تاوان و هەڵەو گوناە نەبوبێ و نەبێ؟ تەنها پێغەمبەران ــ درود و سه لامی خوایان لێ بێت ــ لە هێڵی تەشریع داــ پاک و بێ هەڵە بوون و ئەگەر لەم بوارەدا ــ هێڵی تەشریع ــ خیلافولئەولا و یا کارێکی ئیجتیهادی رووی دابێ وەحی ئیسڵاح و چارەسەری کردووە.(۱) دەی بۆ بەم دیدەوە (خێر خوازانە وبە سۆز و بەزەیی چارە سەر کردنی نە خۆشیە دە رونیەکان بکرێ) نەڕوانینە ئەو کەسانە کە تا ئەورۆ و یا تا ئێستە لە گوناە و تاواندان. بەو پە ڕی خۆشەویستی و رێز و حورمەتەوە لە گەڵی بدوێن و دەرمانی پێویستی لە دەواخانە ی قورئان بۆ پەیدا بکەین؟
بە تایبەت جەوانان ونەوجەوانانی ئێمە کە ڕو دەکەنە ماڵەکانی خودا…
و یا لە بواری هەڵس و کەوتی ئیجتیماعی و….
چاوەڕوانی ئەوە نەکەین دەبێ وەک منێکی چل پەنجا ساڵ بێت …
هەڵەیەکی چکۆڵەی لێ گەورە نەکەینەوە و ببێتە ناخۆشترین خاترەی ژیانی.
دەبێ بە ئارامی و دڵسۆزانە هەڵەکەی پێ بڵێن و بۆی ڕاست بکه ینەوە…
کەم کەس نەبوون لە بەر هەڵە یەکی چکۆڵە وا شکاندویانەتە وە هیچ کە تەرکی مزگەوتی کردوە برنامەی خوایشی وێڵ کردووە…
توخوا ئەوکەسە کە ڕو دەکاتە بەرنامە و یاسای خودا بۆ ئەوەی حەساوەی هە ر دو دنیا بێ شاییستە یە کارێ بکرێ دوایە پە نا ببا بۆ لای کەسانێکی دی کە خوا بۆ خۆی ئە زانێ چی دەکا و چی لێ بە سە ردێ ؟
لەم بوارەدا لە ژیانی خۆشەویست دا چە ندین نمونە هە یە وەک ئەمە:

پێغەمبەر لە گەڵ کۆمەڵێ لە یارانی لە مزگەوت دانیشتبون ……
عەڕەبێکی دەشتەکی هاتە نێو مزگەوت دوای چاو گێڕان بە ملا و لادا…
دەستی کرد بە میز کردن….
یارانی پێغەمبەر هاوار دەکەن …
حەزرەت دەفەرموی: لێی گەڕێن با کارەکەی بکا…
یاران بێ دەنگ بوون وکابرا کارەکەی تە واو بوو . حەزرەت بانگی کرد وفەرموی : مزگەوت جێگای ئەم جۆرە کارانە نییە دەبێ یادی خودا و زیکر و نوێژ خوێندنی و قورئان خویندن و….تێدابکرێ!!

پاشان بە یەکێ لە ئامادە بوانی فەرموو سەتڵێ ئاو بێنێ…ئاوەکەی بە سەر جێگا میزە کە دا ڕشت و خاوێن بووەوە.

ئەسڵ و قاعیدەیە ی کە حەزرەت لە نە زە ریدا بوو : ” ئاسانگیری و دوری لە سەختگیری “بوو.
لێرەدا پێغەمبەری خوا سەرەنجامی کاری لە نەزەر گرت کە لە دوحاڵ زیاتر نەبوو:
۱ـ نەیەڵن کارەکە بە تەواوی بکات
۲ـ لێی گەڕێن کارەکەی تەواو کات
لە ئێحتیمالی یەکەمدا لە ئەسەری گەڕانەوەی میزەکەی لە وانە بوو توشی: (۱)نەخۆشی ونارەحەتیەکی بکا.(۲) یا لە ترسی خەڵکی هەڵێت و زیاتر مزگەوت پیس دەبو. (۳) جل وبەرگی خۆێشی پیس دەبو (۴)خاترەیەک لێڵ وناخۆش لە دڵیا دەماوە.(۵)ڕقی لە ئیسلام و شوێن کەوتوانی هەڵ دەگرت
بەڵێ پێغەمبەر(ص) بەم کارە پڕ لە حیکمەتەی: کەمترین مەفسەدە و شەڕ لەم ڕووداوە کەوتە وە.
و لە یەکێ لە ریوایەتەکان هاتووە ئەم هەڵوێستەی حەزرەت ئەوەندە کاریگەر بوو کە ئەم عەڕەبە لە دوعاکانیدا کوتویەتی: “خوایا رەحم بەمن و محەممد بکە و لە گەڵ ئێمە بە کەسی دی رەحم مەکە . ” ڕسول اللە فەرموی : “رەحمی خودات تەنگ و کەم کردەوە…”
زانای گەورە و بە ناوبانگ ئیبن حەجەرـ ر.خ ـ لە توێژینەوە و راڤەی ئەم فەرمودە چەن فایدەی باس کردووە:
۱ــ ئەگەر خەتاکار لە ڕوی عەمد و ملهوڕییەوە توشی هەڵە نەبوبێ پێویستە بە نه رمی ولە سەرە خۆیی لە گەڵی بدوێی
۲ــخۆپاراستن لە پیسی : ــ بە تایبەت پاراستنی مزگەوت ــ بۆیە یارانی حەزرەت پێش ئەوە پێغەمبەر ئیجازە بدات وەخۆ کەوتن لە کابرای بە هەڵە چوو.
۳ــ دوای لابردنی مانێع بێ وچاندان فەساد وخراپە پاک بکریتەوە و لا ببرێ.

۱ـــ وه ک ئوسە رای بەدر ــ عبداللەابن مکتوم و…
۲ــ ئەم ڕیوایەتە بە چەند جۆر هاتووە

                                       عه لی ئوجاقی ناردویه تی

نمایش بیشتر

علی اجاقی

@استان آذربایجان غربی- بوکان @@ نویسنده و مترجم @@ دعوتگر و فعال دینی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا