تاریخگفتگو

وتو وێژی«سۆزی میحڕاب» لە گه ڵ مامۆستا مەلا موحەممەدی رەحمەت پور- پیرانشار

پێشە کی

روون و ئاشکرایە ئەو خەڵاتەی کە پێغەمبەری خوا {درودی خوای لە سەر بێ} بە ئێوەی بەخشیوە بە هیچ کەسێک لەم سەر ئەرزەدا نەدراوە ، جبەی رێزی کردە بەر زانایان و پێی فەرموو: { العلماء ورثه الانبیاء} ؛ کە وابوو زانایان میراتگر و جێگری پێغەمبەرانن.

لە ڕاستیدا مامۆستایان و زانایانی ئایینی ئیسلامی پیرۆز، لە لای جەماوەری موسڵمانی کوردستان رێزێکی تایبەت و پێگەیەکی بەرزیان هەیە و بە چینێکی پاک و خاوین و پەرۆش و دڵسوزیان دەزانن و بە کلیلی ئەمانی ئاستەنگ و کێشە کۆمەڵایەتیەکانیان دەزانن  و سەنگ و قوڕسایی مامۆستایان و زانایانی ئایینی بووە بە واقعێک و کەس ناتوانێت نکۆڵی لێ بکات، کە بێ گومان ئەمەش بەرهەمی رەنج و ماندو بوون و خزمەتی بێ وچانی خۆیانە، کە هەڵقوڵاوی کانیاوی رۆشن و پاکی ئیسلامە .
مێزەر سپی ڕاستەقینەی کورد هەمیشە ئەو فەرموودەی پراکتیک کردووە کە دەفەرمووێت: سیدالقوم خادمهم ــ
قسە کردن لە سەر ئەم ناو نیشانەی سەرەوە هەروا سادەو سەرپێیی نییە، بەڵکو دەبێت لە گۆشەنیگای مێژوویەکی دێرینەوە خوێندنەوەی بۆ بکەین، تا وەکو بەو ڕەوڵە پرشنگدارە مەزنەی زانایان و مامۆستایانی ئایینی کورد ئاشنا ببین.

حاجی مامۆستا مەلا موحەممەدی رەحمەت پور دوای تەمه نێک خزمەتکردن و تەدریس و کاری هۆشیار کردنەوەی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان و خزمەتکردن بە مزگەوت و فەقێ و حوجرە، بە پێویستمان زانی وەک وەفایەک بۆ ئه و مامۆستا خواناس و لێهاتوه ، لاپەرەکانی ژیانی بخەینە سەر ماڵپەری سۆزی میحڕاب


۱- سۆزی میحڕاب: سەرەتا حەز دەکەین خۆتان بە بەردەنگانی سۆزی میحڕاب بناسێنن، قوناغی تەمەنی منداڵی و لاوی خوێندنمان بۆ باس بکەیت، چۆن بوو رێگای حوجرەتان گرتەبەر؟
وڵام : ناوم: موحەممەد ـ شۆرەت : رەحمەت پور کوری حاجی رەحمان بابۆڵی ، لەدایک بووی شارۆچکەی نەڵۆس مەڵبەندی شنۆ ، سێ مانگ دوای هاتنەسەردونیام دایکی بەسۆزم ئەمری خوای بەجێ هێنا، دایەگەورەم هاوبەش لەگەڵ باوکم هەستان بەپەروەردەکردنی من ، دایەگەورەم ژنێکی باوەرداروپارێزگاربوو زۆری حەز لێ بوودەرسی ئایینی بخۆێنم بوویەش هەتالەژیاندابوو دەستی گرتم ورەوانەی حوجرەی فەقێیانی کردم، سپاس بۆخواخێروبەرەکتی زۆری خستەباوەشم .


۲-سۆزی میحڕاب: قوناغی فەقێ و فەقێیایەتی لە سەردەمی خوێندنی خۆتان چۆن پێناسە دەکەن ؟
وڵام :فەقێیاتی تەنیاوەکومەشخەڵەیەک سەیری نەدەکرا ! ئەرک وخەباتێکی پیرۆزبوو هەمووکەم و کورێکان بەرێزلێنان ،برایەتی وخۆشەویستی قەرەبوودەکرانەوە .


۳-سۆزی میحڕاب: وانەی ئەوکاتی حوجرەکان لە چ قەوارەیەک دابوون و چۆن هەڵیان دەسەنگێنی؟ وڵام : لەدورەوە دادوەری رابردو سەختە دەبی لەوکاتدابژی تاهەڵیان سەنگێنی بەرهەرحاڵ بەرهەم وداهات پربەزارهاوار دەکەن !


۴-سۆزی میحڕاب: “لادەرس”و “سەماع” دوو دەستەواژەی دەرسی حوجرەن، تکایه لەم بارەوه بۆمان بدوێن؟

وڵام : سەماع بەردی بناخە وهەوێنی فێربوون بوو ، لادەرس بەرکەت لە سەربەرکەت بەچەندقات زانستی بۆکۆدەکرێوە .


۵- سۆزی میحڕاب:وانەی حوجرەکان بۆ بردنەسەری ئاستی زانستی لە کەشی ئەوکاتیدا چۆن بوو؟
وڵام :ئەوکات پەیوەند بەجیهانی دەروە لاوازبوو ،ئەوە وانەی دەت دیت ودەهاتەپیشت دەبابەباشترین شێوەخوێندبات ،کاتی ئەوەت نەبوو بزانی لەکۆی راهاتونە ،کێ هێناونی ولێ چی باشترن ، ئێستائەگەرئاوردانەیەکمان هەبێ بۆرابردووکەم وکوڕی لەبواری زانستی حەدیس وتەفسیر بەرچاودەکەوێ .


۶-سۆزی میحڕاب: ‘زانست’ و ‘عیبادەت’ دوو باڵی گەشەکردنن، ئەوکات لەناو حوجرەکاندا چۆن بوون؟
وڵام : بەدەست هێنانی زانست بەشێکە لەعیبادەت ،زیاترلەوەش عیبادەت بی زانست ناکرێ !پەیوندی ئەو دوانە لەسەلمێندراوەهەوەڵینکانە ،بەختەوەرانەئەوکات بازاری عیبادەت لەوپەری گەرم وگوڕی دابوو .


۷-سۆزی میحڕاب: دەستەواژەی ‘مەلای دوازدەعیلم’ بە چی دەگوترێ، ئاخۆ ئەم دوازدە عیلمە لە حوجرەکان دەگوترانەوە؟
وڵام : پێم وایەلەسەرەتاداخوێندنی دوازدە زانستی نیشان کراولازم وزەروربووە بەڵام لەدوای دائەگەرکەسێکیش ئەودوازدانەی نەخوێندبا تەنیابەئیجازەوەرگرتنی تەدریس وفەتوالەناوکۆمەڵگای کوردەواری بەتەساموح وشلگیری پێی دەکوترادوازدە عیلم .


۸-سۆزی میحڕاب: بەرچاوترین کێشەی فەقێیاتی سەردەمی ئێوە چ بو؟
وڵام : ئابوری‌ وشێوازی بەرێچوون


۹-سۆزی میحڕاب: پاش تەواو کردنی دەرس و وەرگرتنی ئیجازەنامە، وانەبێژیتان کردووە؟ لە چ قۆناخێکدا؟

وڵام : بەڵێ ، لەوانەکانی سەرتایی را هەتا ماددەکانی کۆتایی وانەبێژیم کردوە وچەندفەقێشم ئیجازەداوە.


۱۰-سۆزی میحڕاب: هۆکاری هەرەس هێنانی حوجرەکان لە چی دا دەبینن، هەروەها کەم بوونی فەقێیەتی لەکوردستان؟

وڵام : مەدرەک گەرایی ،گەشە کردنی زانستەکانی تر وەکو پزیشکی و موهەندیسی و ، بواری ئابوری و لاوازبوونی ئیمان و باوەر .


۱۱-سۆزی میحڕاب: وەک دەڵێن مزەگەوتەکان بوونەتە مەکۆی بارهێنانی فەقێی توندئاژۆ، ئەوە راستە یا پڕوپاگەندەیە؟
وڵام : بەڵێ سەتاسەت پڕوپاگەندەیە، بۆ ناحەزکردنی مزگەوتەکانە، دەنا وەک دەزانن مزگەوتەکان یەک بەهەزاری زانکۆیەکان یارگیری توند ئاژۆیان لێ نەکراوە .


۱۲-سۆزی میحڕاب: چ ئامۆژگارەیەکت هەیە بۆ دایکان و باوکان تا جگەرگۆشەکانیان هان دەن بۆ خوێندنی ئایینی؟

وڵام : پێم وایەئەگەرکەسانێک نەبن جێگای پیاوانی رابردوو پرکەنەوە ئەوە چرای دین کزتردەبێ ، بۆیە لە هەموو ئامۆژگاریکانم داخەڵک هان دەدەم بۆناردنی کوڕ وکچەکانیان بوحوجرە و فێربوونی زانستی ئایینی.


۱۳-سۆزی میحڕاب: ئاخۆ خوێندنی ئایینی بە شێوەی رابردوو بۆ چاخی سەردەم و عەسری تکنۆلۆژی کاردانەوەی دەبێ ؟
وڵام : ئەوە سوننەتی خوایە هەمووشتێک گۆڕانکاری بەسەردادی ، ناتوانین پشت لەمیراتی رابردوانمان بکەین ویادژایەتی تکنۆلۆژی ئەورۆیی بکەین ،تێکەڵاوێک لەهەردوو رەنگدانەوەیەکی باشی دەبێ.


۱۴-سۆزی میحڕاب: پەرتەوازەیی بە ڕوونی دیارە لە ناو مامۆستایانی ئایینی، ئەم لێکدابڕان و پەرتەوازەییە لە چ دا دەبینی و هۆکارەکان چن؟
وڵام : نەبوونی ئیخلاسی کار ، خۆمە خۆمەی گروپەئایینێکان وهێندێک بەرژوەندی موازی لەگەڵ دین !


۱۵- سۆزی میحڕاب:مامۆستای هێژا بە ڕای بەڕێزتان دەکرێ مامۆستای ئایینی سەر بە لایەنێکی ئیسلامی یا سیاسی بێ، یا سەر بەخۆ بێت؟
وڵام :فارس دەڵێ : پرواز را بخاطر بسپار پرنده مردنی ست ! ئەگەر سەر بە لایەنەکیش بێت نابی لەلای ئیسلامەکه ی داتاشێ بۆ لای بەرژەوەندی لایەنەکەی !


۱۶-سۆزی میحڕاب: مامۆستای ئایینی خاوەن پێگەیەکی بەهێزی کۆمەڵایەتی بوو، بەڵام ئێستا ئەم دۆخە وا نییە و لە ئاستێکی هەستیار دایە؛ بۆ؟
وڵام : ئەگەر بۆخوا کار بکەیت ،خوا عیززەتت پێ دەبەخشێ و خەڵکیش بەرێزەوە سەیرت دەکەن !


۱۷-سۆزی میحڕاب: ئێستا بۆشاییەکی زۆر لە کۆمەڵگای کوردەواری دا هەست پێ دەکرێ، ئاخۆ لەم دۆخە ناسکەدا ریسالەتی مەلای کورد دەبێ چۆن بێ؟
وڵام : تێکۆشانی بی وچان بۆبەدەست هێنانی زانیاریە پێویستەکان، بردنە سەری ئاست تەقوا و پارێزگاری ، تەبایی و یەک رێزی دوبارە دیوەخانی مەلایەتی ئاوەدان دەکاتەوە و کاردانەوەیەکی باشی دەبی لەناو کۆمەڵگادا.


۱۸-سۆزی میحڕاب:ئایین دەبێ وڵامدەری کێشەکانی سەردەم بێ، ئەمڕۆ بە فەتوای تاکەکەسی دەبێ وڵامی پرسە گرینگەکان بدرێتەوە یا دەبێ لێژنەی فەتوا هەبێ؟ لەم پێوەندییە هیچ هەنگاوێک هەڵێندراوەتەوە؟

وڵام : سەردەمی تاکەکەسی بە سەرچووە ، چەند هەنگاوێکی بچوک بۆ دامەزراندی لێژنەی فەتوا هەڵێندراوەتەوە بەڵام هێشتا ئەو گرینگیە سەقامگیرنەبوە، لێژنەی فەتوا دڵەکان لێک نەزیک دەکاتەوە وکاری بەکۆمەڵ بەرەکەتی زیاترە .


۱۹- سۆزی میحڕاب: چ ئامۆژگارێکت بۆ ئەم کەسانە هەیە کە سەرەتای خوێندنیانە؟ بەتایبەت خوێندنی ئایینی؟
وڵام : بزانن بۆچی دەخۆێنن ، چ دەخۆێنن ،چ دەسکەوتێکی دونیاوئاخیرەتیان دەبی ، بەناوی خوادەست پێ بکەن وبۆخواکاربکەن هەەتاکەندوکۆسپی نێورێگاناهومێدیان نەەکا .


۲۰ –سۆزی میحڕاب: لە ژیانی خۆتدا چ کەسایەتیک کاریگەری دەرونی و مەعنەوی لە سەرت جێ هێڵاوە؟
وڵام : حاجی مامۆستایان [ احمد اسکی بغدادی گردکسپیان ) ، [ علی محصلی دربکه ] و [سیدنور الدین واژی پسوه ]


۲۱ – سۆزی میحڕاب: چ ئامۆژگارێکت هەیە بۆ خۆێنەرو خاوەن قەڵەمەکان؟
وڵام : به ئیخلاسه وه کاربکەن بوخوا و لە رێگای دروستی خۆی واریدن بن ، زۆرکار هەیە لە درێژخایەندا سەمەرو بەر هەم دەدا.


۲۱ – سۆزی میحڕاب: چ کاتێک هەست بە خۆشی دەکەیت؟
وڵام : کاتێک دینی خوا لە گەشە دابی و موسڵمانان هەست بە بەختەوەری بکەن .


۲۴ – سۆزی میحڕاب: کۆسپە کانی سەر ڕێگای نووسین لە چی دا دەبینتەوە؟ چۆن وەسفی نووسین دەکەیت؟
وڵام : سەرانەی خوێندنەوە لەپایینترین ئاستی خۆی دایە ، نووسین خەرجی گەران لەسەردەستی نووسەردادەنێ وداهاتێکی باشیشی لێ چاوەروان ناکرێ فەزای مەجازیش کاریگەرە !


۲۴-سۆزی میحڕاب: ئایا ئەمڕو کۆمپیوتەر جێگای نووسینی نەگرتووتەوە؟
وڵام : تارادەیەک .


۲۵ –سۆزی میحڕاب: دوا گوتەتان بۆ خوێنەرانی سۆزی میحڕاب ؟

وڵام :بۆ دینی خوا خۆ بەخش بن ژیانی هەتا هەتایی چاوەروانمانە


سۆزی میحڕاب: زۆر سپاس بۆ بەشداری کردنتان و ولامدانەوەی پرسیارەکان.

وڵام :: سپاس بۆ خوێنەران و بەرێوبەرانی سۆزی میحراب‌ .


وت ووێژکار: عەبدوڵڵا عەلی پوور ـ 

نمایش بیشتر

عبداللە علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا