اندیشهمهارت

پاراستنی یاسای هاتووچۆ پێویستە

ـ لە حەدیسێکی دەگمەن‌دا کە ڕێنوێنیمان ئەکا بۆ خەمخۆری و بە مشووربوون لە کارو باری ژیان‌و ڕەوتی ژینگە پارێزی‌‌و دنیاداریێکی جوان‌و پڕ ڕەونەق‌دا هاتووە کە” ئێوە خۆتان شارەزاترن بە ئیش‌وکاری ژیانی دنیاتان” ئەم فەرموودەیە بناغەیێکی زۆر جوان و تۆکمەی بۆ داناوین کە ئەکرێ بۆ زۆر بنەمای ژیان سوودی ببێ بۆمان یەک لەوانە یاساکانی هاتوو چۆی ترومبیلە.

ـ هەروەک ئاگادارین ناکرێ گەردوون بێ یاسابێ یا هەر شتێ‌تر کە تۆ بۆی بڕوانی یان تەنانەت ئاژەڵ و پەلەوەرو مێرستانەکانیش یاسای ژیانیان هەیە کەوابو نابێ و ناکرێ مرۆڤ کە گوڵی بونەوەرە یاسای نەبێ و بێ ڕێسای ژیان بسووڕێتەوە، ئەوانەی بەرپرسیاریەتیان لەسەر نییە شێتەکانن یاخود بێهۆشەکانن، ئەوانەن تووشی لەبیرچوونەوە بوون و..

ـ گەر ئەڕوانیتە قورئان یەکێک لە ئەرکی پێغەمبەران ئاوا ئەناسێنێ وەک ئەفەرموێ: وَیُعَلِّمُهُمُ الْکِتَابَ وَالْحِکْمَهَ وَیُزَکِّیهِمْ؛ یانی خەڵکی فێری نووسین و کتێبی پیرۆزی سەردەمیان و حیکمەت دەکات و پاڵاوتەشیان ئەکا. ئەم فێرکاریە واتە یاسای ژیان لە هەموو بوارێکەوە. جا بەم پێشەکیە بەم ئامانجە ئەگەین کە هەر جۆرە ڕەوەندەیێک لە کۆمەڵگادا یاسای هاتووچۆی هەیە بەتایبەت ترومبیل و ماشێن و… هتد.

ـ لە کارگەی ترومبێل سازی هەموو ترومبیلەکان یاسای ناوخۆیان هەیە وەک؛ وێژەری تایبەت، کیسەی با، بەستنی پشتوێنی ئەمنی، هێزی خێرایی، توانین (ظرفیت) بار هەڵگرتن، و.. سەرجەم ئەوەمان پێ ئەڵێن: گەر ئەم ڕێسایانە نەپارێزی ئەم وەسیلە بۆت دەبێتە ژان.

ـ بەڕێوبەری ئەم یاسایە پۆلیسە، جا مادام بوونی ئەوان پارێزگاریە لە گیان و ماڵی مرۆڤ واجبە بوونیان لە ناو کۆمەڵگادا.
– تۆ بڕوانە ئەو ساتەوەختانەی پۆلیس لە جادەیە نیین، بزانە چی ڕوو ئەدا؟ تەنانەت لەسەر ڕاستە شەقام ماشێن ڕادەگرن! شەڕ ڕوو دەدا! کەس وڵامی کەس ناداتەوە! و… –

ـ لە فەرموودەیێک‌دا هاتووە کە” إِنَّ اللَّهَ کَتَبَ الْإِحْسَانَ عَلَى کُلِّ شَیْءٍ، یانی خوای مەزن جوانکاری لەناو هەموو شتێکا داناوە. واتە تاوت دایە هەرکارێ بە ڕێکووپێکی بیکەو دەغەڵی تیامەکە. مەبەست ئەوەسە بەو مەرجەی پۆلیس ئەرکی خۆی جوان بەرێوە بەرێت بۆ وێنە”

۱⃣ جیاوازی لە نێوان دوولایەنەکەیا نەکات وەک ئەمیان دارایە ئەویان نەدارە، ۲⃣ ئەمیان ماشێنی گرانی پێیە ئەویان پەیکانە،
۳⃣ ئەمیان خانمە ئەویان گەنجێکە،
۴⃣بەرتیل وەرنەگرێ،
۵⃣ پیاوی کەس نەبێ،
۶⃣ لە بڕیارەکان‌دا نا حەقی نەکات و…

– جا گەر بە جوانی ئەرکی خۆی ناسی و جێبەجێی کرد ئەوە کارو ماندووبوونی بە عیبادەت ئەنووسرێ وەک زانایان دەفەرموون لە ژێر مانای ئەم ئایە جوانە” وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِیَعْبُدُونِ (۵۶).
– بێ ڕێزی کردن و قسەی ناشرین وتن پێیان و… حەرامەو شەرعەن دروست نییە، بەڵکوو ئەو کاربەدەستانەی ئەرک ناسن و ماندوو نەناس جێی رێزی گەورەن وەک دایک‌وباوک وان!.

– کەسانێ یاساکان پێشێل دەکەن پویستە دوای یەک‌دووجار ئاگاداری، ترومبیلەکەی لێ زەوت کرێ باچیتر فێر نەبێ.
– پۆلیس” خەڵاتی ئەو شۆفیرانە بکات کە ماوەی ساڵێکە بێ یاساییان نەرکردوە.

– بەهۆی کەمتەرخەمی پاراستنی یاساوە گەر کەسێکی کوشت دەبێتە بکوژ لە قیامەتا ئەبێ تاوانەکەی بدات هەرچەن لە دنیادا بە بکوژی ڕاستەقینە نەناسرێ.

سعدی مرادی – بانه

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا