اندیشهشخصیت هامذاهب

پوخته‌ی فیکری “محمد شحرور”

ئەو باوەڕی وایه قورئان پەیامێکه بۆ هەموو جیهان….
مەبەستی ئەوەیه پێویسته بگونجێت یان بنگونجێنرێت له گەڵ هەموو میللەتاندا ؛تەنانەت میللەتانی ژاپۆن و ئەمریکا…
ئەو پێشی وایه ئیسلام کۆتا پەیامه بۆ مرۆڤایەتی ؛ بۆیه دەبێت دەقەکانی قوڕئان له گەڵ هەموو پێش کەوتن و پەرەسەندنێکی شارەستانیدا رێ بکات…

بەڵام شەحرور له باتی ئەوەی پەنا بۆ قوڕئان ببات بۆ وەرگرتن و هەڵێنجانی چەمک و بەها و حوکمەکان بەدەر له کاریگەری بەهاکانی عەلمانیەتی هاوچەرخ، ئەو هەڵساوه به کردارێکی پێچەوانەو قورئانی کردۆتە پاشکۆی بەهاکانی عەلمانیەتی هاوچەرخ….
بۆ ئەو مەبەستەش گەردەنی دەقەکان بادەدات و هەر به زۆر دەیانگونجێنێت له گەڵ ئەو مەبەست و ئاراستەدا.

محمد شحرور ڕەنگه گومڕاترین کەس بێت که به بێ وچان خەریکی گومان دروست کردنه بۆ موسوڵمانان و بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ سەرقاڵی دژایەتیکردنی قوڕئانه…

ئەمەی خوارەوەش چەند نموونەیەکی خێرایه له خەرمانی لادان و گومڕاییەکانی که هەمووی له زاری خۆیەوه به دەنگ و ڕەنگ تۆمار کراوه:

خوێندنەوەی محمد شحرور بۆ قورئانی پیڕۆز به شێوەیەکی گشتی

ئەو وەکو توێژەرێک دەڵێت:
-له سەر هەڵگەرانەوه و هەوڵی هەلوەشادنەوەی واتاکانی قورئان بونیات نراوه و هیچی تر.

  • پێی وایه تازەگەری به هیچ شێوەیەک ناکرێت به بێ دووباره قسەکردن له سەر ئەو بابەتانەی له ئیسلامدا جێگیر و نەگۆڕن.

ئەو سەرەڕای ئەو هەموو دروشمه زلانەی دەربارەی تێگەیشتنی له قورئان بەرزی کردۆتەوه، ناتوانێت به جوانی قورئان بخوێنێتەوه و هەڵەی سەرەتای له خوێندنەوەی دا دەکات و قورئان له سەر زمانی زۆر قورسه و هەرگیز ناتوانێت تەنها ئایەتێک به بێ هەڵەی ڕوون و ئاشکرا بخوێنێتەوه!!

  • قسەی زل و فەلسەفەی بەتاڵی زۆرە! سەبارەت به تێگەیشتنەکانی له قورئان، بۆ نموونە دەڵێت: ” أب و أم” له گەڵ “والد و والد‌‌ة” یەک شت نین و جیاوازییان هەیه!

ئەو دەڵێت: سەرپۆش له پێش ئیسلامدا هەبوو، بەڵام ئیسلام هات و لایبرد!

  • ئافرەت ئاساییه به شۆرتێکەوه بچێته سەر جاده!

شەحرور پێی وایه مناڵ بوون به بێ هاوسەرگیری ئاساییه ؛چونکه مناڵی زینا و داوێن پیسی، وشەیەکه شەرعناسەکان پەیدایان کردووه!

هەروەها ئەو دەڵێت: کۆمەڵگای دیندار کۆمەڵگایەکی مونافیق و دوو ڕوویه !

لە وتە سەیر و سمەرەکانی تری شحرور ئەوە کە دەڵێت: “مەسەلەی ئەوەی که ئیسلام له سەر پێنج کۆڵەکه بونیات نراوه، ئەوه وەکو ئەوەیه کڵاوێکمان کرابێته سەر و مەسەلەکە وا نییه!

هەروەها ئەو دەڵێت: موسوڵمان هەر ئەوه نییه سەر به ئیسلام بێت ؛ دەگونجێت موسوڵمان بێت و یەهوودی بێت یان مەسیحی و بوزی و هیندۆسی بێت.

لە وتە سەرسوڕهێنەرەکانی پەوە کە دەڵێت: ئەوانەش که دژی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم جەنگاون و کوژراون شەهیدن!

ئەو کابرایە دەڵێت: لویس پاستۆرە که میکرۆبی دۆزیوەتەوه شەهیدەو لەگەڵ پێغەمبەراندایە!!

له هەمووشی سەیرتر ئەوەیە کە پێی وایه شەهید مەرج نییه مردوو بێت دەکرێت شەهید بێت و زیندوو بێت!

ئەو باوەڕی نه به عەداڵەت و نه به ڕاستگۆیی هاوەڵان ـ ئەسحابی پێغەمبەر ـ نییه و بگره پێی وایه ئێستا ئێمه لەم سەر دەمەدا له وان باشترین.

ئەو باوەڕی بە فەرمودەکانی پێغەمبەر نیە بۆیە ئەڵێت: ئەگەر فەرمان و قەدەغەکردنەکانی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم م به دەنگ و ڕەنگ پێ بگات ؛ هێشتا خۆم به وابەستەی کارپێکردنی نازانم.

-باوەڕی به پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هەیه، بەڵام وەکو خۆی دەڵێت که ئەویش حاڵی حاڵی پێغەمبەرانی پێش خۆیەتی و هیچ پەیوەندیمان پییانەوە نییه!

  • دەربارەی زاتی اڵڵه دا دەڵێت: ئەو نێرینەیه له بەر ئەوەی پەیامەکان له سەردەمی نێرینەکاندا هاتوون… تعالی الله عما یقول علوا کبیرا….
  • هەموو ئەم قسانەش به ڤیدیۆ له یوتیوب هەیه بۆ کەسێک بیەوێت تەماشایان بکات و هەمووی له لایەن توێژەرێکەوه کۆ کراونەتەوه.
  • احسان برهان الدین
از طريق
احسان برهان الدین
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا