پوخته یه ک له باره ی پیغه مبه ری ئازیزمان محمد
پێش هاتنى پێغه‌مبه‌ر دورگه‌ى عه‌ڕه‌بى تووشى قه‌یرانى سیاسى وکۆمه‌ڵایه‌تى و…. ببوو ، به‌تایبه‌ت شه‌ڕى نێوخۆیى ودزى وماڵ به‌تاڵان بردن و کچ زینده‌به‌چاڵ کردن و بازرگانى کردن به مرۆڤ وکردنیان به کۆیله و قڕى وپڕى له نێوان خه‌ڵکى وبت په‌رستى و….هتد، له‌و کات و ساته‌دا خواى مه زن په‌یامبه‌رێک به‌خه‌ڵات ده‌نێرێت بۆ ڕزگارکردنى خه‌ڵکى له‌به‌ندایه‌تى به‌نده‌وه بۆ به‌ندایه‌تى خواى تاک وته‌نیا وله تاریکى و نه‌زانى بۆ ڕووناکى و زانستى و ڕوو سوورى دونیا و دواڕۆژ. ناوى به ریزیان (محمد) ه دایکى ناوى ( ئامینه‌ى کچى وه‌هه‌ب) ه، باوکى ناوى (عبدالله) یه ،باپیرىشی ناوى (عبدالمطلب)ه. له‌قه‌ب و نازناوی پیغه مبه ره (ابوالقاسم)ه ، له ناو کومه ل دا نازناوى (الصادق الامین) ، واتهڕاستگۆى ده‌ست پاک ، بووه له دایک بوونی : ڕۆژى دووشه‌ممه له( ۹یان۱۲) ى ( ربیع الاول) ى ساڵى کۆچى به‌رامبه‌ر ۲۰ى نیسانى۵۷۱ ساڵى زایینى له‌شارى مه‌ککه له ماڵى (أبو طالب) له دایک بووه, ساڵى فیل بوو ئه‌و کاته‌ى ( ئه‌بره‌هه‌ى حه‌به‌شى) خۆى وسوپاکهى هێرشى کرده سه‌ر که‌عبه‌ى پیرۆز. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له سکى دایکى دا بووه (باوکى) مردووه ، ته‌مه‌نى که گه‌یشته ۶ ساڵى (دایک) یشى وه‌فاتى کرد ، ئه وسادهچێته لاى (عبدالمطلب) ى باپیرى ، له‌ته‌مه‌نى ۸ ساڵى ئه‌ویش مردووه ، ده‌چێته لاى (أبو طالب) ى مامى. پیشه و شوغلی، شوانى مه‌ڕوماڵات ، پاشان بازرگانى کردن تا ته‌مه‌نى ۴۰ ساڵى ، پاشان بووه به پێغه‌مبه‌رى کۆتا زه‌مان و گشت جیهانیان. ڕووخساری پیغه مبه ر ڕه‌نگى ڕووى سوور و سپى ، ڕه‌نگى چاوو قژى ڕه‌ش ، درێژى بالای مامناوهندێکى چوارشانه. خێزانه‌کانى پیغه مبه ری ئازیزمان ( دایکانی موسلمانان ۱)خه‌دیجه‌ى کچى خوه‌یلید ، پێش پێغه‌مبه‌ر دوو مێردى تر‌ى کرد بوو به ناوى (ئهبوهاله وعهتیق) ۲)سه‌وده‌ى کچى زه‌معه ،پێش پێغه‌مبه‌ر مێردى به پیاویک به ناوی سه‌کران کرد بوو ۳) عائیشه‌ى کچى ئه‌بوبه‌کر ، ته نیا خیزانی ئه و که کچ بوه ۴)حهفسهى کچى عومه‌ر ، پێش پێغه‌مبه‌ر مێردى به خونه‌یس کرد بوو و ئه و شه‌هید بوو ۵) زه‌ینه‌بى کچى خوزه‌یمه ، مێردى پێشووی عبدالله کوڕى جه‌حش بوه ۶)هیندى کچى حوزه‌یفه (اُمّ سه‌له‌مه) مێردى پێشووی ئهبوسهلهمه ى کوڕى عهبدلئهسهد بوه ۷)زه‌ینه‌بى کچى جه‌حش ، مێردى پێشووی زه‌یدى کوڕى حاریسه بوه، ۸)جوه‌یریه‌ى کچى حاریس ، مێردى پێشووی موسافع بوه ، ۹)سه‌فییه‌ى کچى حویهى ، پێش پێغه‌مبه‌ر دوو مێردى جوله‌که‌ى کرد بوو به ناوه کانی سه‌لام- کینانه، ۱۰)ڕهملهى کچى ئه‌بوسوفیان ،مێردى پێشووی عبدالله کوڕى جه‌حش بوه ۱۱)مه‌یمونه‌ى کچى حاریس ،پێش پێغه‌مبه‌ر دوو مێردى تر‌ى کرد بوو به ناوى (مه‌سعود- ئهبوڕههم) ۱۲)مارییهى کچى شه‌معون. منداڵه‌کانى پیغه مبه ر ۳ کوڕ به ناوه کانی قاسم ، عبدالله و ئیبڕاهیم. ۴کچ به ناوه کانی زه‌ینه‌ب ، ڕووقیه ، ئوم که‌لسوم و فاتیمه. زاواکانى پیغه مبه ر (ئه‌بولعاس میردی زه‌ینه‌بى کچى) ، ( حه زره تی عوسمان میردی ڕووقیهى کچى و پاش مردنى ئه و ئوم که‌لسومى کچى پیغه مبه ر) ، (حه زره تی عه‌لى میردی فاتیمه‌ى کچى ) نه‌وه‌کانى پیغه مبه ر کوڕ: عه‌لى ، عه‌بدوڵڵا ، حه‌سه‌ن ، حوسه‌ین و موحسین. کچ :ئومامه ، ئوم که‌لسوم ، زه‌ینه‌ب. مامه‌کانى پیغه مبه ر زوبه‌یر (ئه‌بوتاهیر)، ئه‌بو تالیب (عه‌بدولمه‌ناف) ، عه‌بباس ، زیرار، حه‌مزه ، موقهوم ،حهجل ، حاریس ، ئه‌بوله‌هه‌ب (عبدولعوززا) ، غهیدق ، عهبدولکهعبه، قه‌سم. ئه‌وانه‌ى موسڵمان بوون (عه‌بباس وحه‌مزه). کاتى هاتنى وه‌حى: ۱۷ى ڕه‌مه‌زان ۱۳پ.ک, بهرامبهر۸/۶/۶۱۰زایینى له ئه‌شکه‌وتى (حیڕاو)له‌چیاى نوور له ته‌مه‌نى ۴۰ساڵى . بانگه‌وازى نهێنى (۳) ساڵى خایاند (۶۱)که‌س مووسڵمان بوون(۴۶)پیاو و(۱۵) ئافره‌ت, نوێنه‌رى زۆربه‌ى هۆزه‌کانى تێدا بووه و زۆر به‌یان گه‌نج بوون و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار و ئازاد و کۆیله و غه‌یره عهڕهبیشان تێدا بووه ، دواتر به فه‌رمانى خوا بانگه‌وازى ئیسلامى به ئاشکرا ڕاگه‌یه‌نرا. ساڵى ماته‌م کۆتایى ساڵى ده‌یه‌م و سه‌ره‌تایى ساڵى یانزه‌مى پێغه‌مبه‌رایه‌تى به ساڵى ماته‌مى و دڵته‌نگى داده‌نرێت ، هۆکاره‌که‌شى مردنى ئهبوتالیبى مامى و کۆچى دوایى کردنى خه‌دیجه‌ى خێزانى و ئازار درانى زیاترى له لایه‌ن بێباوه‌ڕان بوو. شهوڕۆیى و به‌رز بوونه‌وه که‌پێى ده‌ڵێن (الاسرا‌ء و و المعراج) ساڵێک پێش کۆچى پێغه‌مبه‌ر بۆ مه‌دینه ڕووى دا ، پێغه‌مبه‌ر له‌مزگه‌وتى (الحرام) بۆ مزگه‌وتى(الاقصى) پاشان بۆ ئاسمانه‌کان به‌رزبووه‌وه . په‌یمانى یه‌که‌مى عه‌قه‌به ی (۱) له ساڵى دوانزه‌مى پێغه‌مبه‌رایه‌تى له کاتى مه‌وسیمى حه‌ج بووکه(۱۲) که‌س موسڵمان بوون (۱۰) یان له هۆزى (خه‌زره‌ج) و (۲) شیان له هۆزى (ئه‌وس) بوون. په‌یمانى دووه‌مى عه‌قه‌به ی (۲) له ساڵى سێنزهمى پێغه‌مبه‌رایه‌تى له‌کاتى مه‌وسیمى حه‌ج بوو که (۷۳) پیاو و(۲) ئافره‌ت موسڵمان بوون له هۆزى (خه‌زره‌ج) و (ئه‌وس) بوون. هه‌ندێک له‌سیفه‌ته‌کانى پێغه‌مبه‌ر ۱- خواویستى.۲- ڕاستگۆیى.۳- ده‌ست پاکى.۴- داوێن پاکى.۵- ده‌م پاکى.۶- دڵ پاکى.۷- ئازایه‌تى.۸- میهره‌بانى.۹- لێبوورده‌یى.۱۰- به به‌ڵێنى.۱۱- به‌وه‌فایى.۱۲- خۆنه‌ویستى.۱۳- نه‌رم ونیانى.۱۴- ڕووخۆشى.۱۵- به‌خشنده‌یى.۱۶- ئارامگر‌و…. کاره گرنگه‌کانى پێغه‌مبه‌ر له‌مه‌دینه ۱- دروست کردنى مزگه‌وت. ۲- به‌رپاکردنى برایه‌تى له نێوان کۆچکه‌ران(مهاجرین) وپشتیواناندا(انصار).۳- بڕیاردانى دروشمى موسڵمانان ( بانگ ). ۴- به فه‌رمانى خوا دانانى ووتارى جومعه و کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه .۵- نووسینى ده‌ستوورى مه‌دینه بۆ پێکه‌وه ژیانى ئاشتیانه له‌نێوان پێکهاته‌کانى شاره‌که. غه‌زا و سریه‌کان پێغه‌مبه‌ر( د.خ ) له (۲۷) غه‌زا دا به‌شدارى کردووه ،(۴۷) سریهشى ناردووه بۆ غه‌زاکردن که خۆى به‌شدارى نه‌کردووه. ناوى محمد له قوڕئان دا (۴)جارناوى هاتووه لهسوڕهتهکانى (ال عمران ، الاحزاب ، محمد ، الفتح). ماوه و شوێنى پێغه‌مبه‌رایه‌تى (۲۳) ساڵ بوو ؛ (۱۳) ساڵ له شارى مه‌ککه ، (۱۰)ساڵیش له شارى مه‌دینه‌ى مونه‌وه‌ره. میراتى پێغه‌مبه‌ر (کتاب الله و سنته)واته(په‌رتووکى خوا که قوڕئانى پیرۆزه و فه‌رمووده‌کانى پێغه‌مبه‌ره) وه‌سیه‌تى پێغه‌مبه‌ر له حه‌جى ماڵئاوایى (حجه الوداع) ۱- خوێن و سامانتان له‌یه‌ک حه‌ڕامه هه‌تا ده‌گه‌نه په‌روه‌ردگارتان .۲- ئه‌و سپاردانه‌ى له‌لاتانن بیانگێڕنه‌وه بۆخاوه‌نه‌کانیان.۳- بزانن خوا بڕیارى نه‌مانى سوود خۆرى (ڕیبا) داوه وحه‌ڕامه.۴- نه ، سته‌م بکه‌ن و نه ، سته‌متان لێ بکرێ.۵- هه‌ر خوێنێکى ڕۆژگارى نه‌فامێتى لابراوه من یه‌که‌م خوێنى (ڕبیعه) ه ى سه‌رده‌مى نه‌فامى لاده‌به‌م.۶- خۆتان له گه‌وره‌ترین دوژمن بپارێزن که شه‌یتانه و دوور بن له وخراپانهى به‌که‌میان ده‌گرن .۷- ئاگادارى ئایینه‌که‌تان بن وپارێزگارى لێ بکه‌ن.۸- له‌لاى خوا ژماره‌ى مانگه‌کان (۱۲) دوانزه‌یه و ئاگادارى چوار مانگهجهنگ تێداحهڕامهکراوهکان بن (محرم ، صفر ، ربیع الاول ، رجب).۹- مافى خێزانه‌کانتان بده‌ن و چاک بن له‌گه‌ڵیان ، چونکه سپارده‌ى خوان له‌لاى ئێوه ، ئه‌وانیش ده‌بێت مافى ئێوه ، پیاوه‌کان بده‌ن و نابێت سه‌رپێچى مێرده‌کانیان بن.۱۰- موسڵمانان به ئافره‌تان وپیاوانهوه خوشک و برای یه‌کترن جا بزانن ماڵ وسامانتان له‌یه‌ک حه‌ڕامه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى یه‌کتر. نه‌سه‌بى پیغه مبه ر هه‌موو زانایان ومێژوونووسان و سه‌رچاوه‌کانى ئه‌نساب ، یه‌ک ده‌نگن له‌سه‌ر (۲۲)پشتى پێغه‌مبه‌ر، تا ده‌گاته‌وه پێغه‌مبه‌ر(ئیسماعیل کوڕى ئیبڕاهیم) علیه السلام به‌بێ جیاوازى. کوچی دوایی پیغه مبه ر: له‌ڕۆژى دووشه‌ممه ۱۲ى ربیع الاول ساڵى ۱۱ى کۆچى بهرامبهر۶ى حوزه‌یرانى ۶۳۲ى زایینى له شارى مه‌دینه له ماڵى عائیشه ، له ته‌مه‌نى ۶۳سالى دا کۆچى دوایى کرد. گه ره پیاوانی خواره وه له‌باره‌ى پێغه‌مبه‌رمان محمد (د.خ)ه‌وه چ ده‌ڵێن؟ * ماهاتما گاندى چالاکوانى بوارى مافى نه‌ته‌وه‌کان ودژى توندوتیژى (هندى) ده‌ڵێت: گهیشتموته ئه‌و بڕوایه‌ى که ئه‌وه‌ى محمدى خستۆته ناو دڵى ملیۆنه‌ها مرۆڤ ، ئه‌و شمشێره ئیسلامىه نه‌بووه ، به‌ڵکو پابه‌ند بوونى ئه و به به‌رنامه‌ى ئیسلام و خاوه‌ن بونى هه‌زاره‌ها خه‌سڵه‌ت و خوڕه‌وشتى جوان. * لیف تۆڵستۆى ئه‌دیبى به‌ناوبانگى ڕوسى له باره ی پیغه مبه ری ئازیزمان ئه وا ده لی : ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ محمد که گه‌لێکى ژێر ده‌سته و چنگ به‌خوێن وداب ونه‌ریت ناشرینى ڕزگار کرد بۆ لووتکه‌ى پێشکه‌وتن و سه‌ربه‌رزى. * به‌رنادشۆ ئه‌دیبى به‌ناوبانگى به‌ریتانى ئه وا پیغه مبه ره که مان پیناسه ده کات : پیاوانى ئایینى مه‌سیحى به هۆى ده‌مارگیرى ده‌یان ووت محمد دوژمنى مه‌سیحیه‌ت و ڕه‌مزى تاریکیه؛ به‌ڵام من سه‌رسام بووم به وته بی نرخه و بوم ده رکه وت که محمد نه‌ک دوژمنى مه‌سیحیه‌ت نیه ؛ به‌ڵکو ده‌بێت به ڕزگارکه‌رى مرۆڤایه‌تى ناو بنرێت ، ئه‌گه‌ر ئێستا کاروبارى هه‌موو جیهانت پێ سپاردبا ئاشتى وئاسایش به‌ر قه‌رار ده‌بوو. * لامارتین ئه‌دیبى به‌ناوبانگى فهڕهنسىش ئاوا شیفته ی محمدی خوشه ویست بوه و ده لی : کێ ده‌توانێت یه‌کێک له ناوداره‌کانى مێژوو لهبلیمهتدا له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌د به‌راورد بکات ؟… به‌ڵێ ئه‌مه‌یه موحه‌ممه‌د ، فه‌یله‌سوف , ووتاربێژ ، یاسادانه‌ر و شه‌ڕکه‌ر ، دامه‌زرێنه‌رى بیرى یه‌کتاپه‌رستى ، به ههمووپێو دانگێک ده‌مه‌وێت بپرسم: که‌س هه‌یه له موحه‌ممه‌د گه‌وره‌تر؟! * تۆماس کارلایل بیرمه‌ندى دیارى ئینگلیزى: هه لسو که وته کانی موحه‌ممه‌د له دواى ئازادکردنى مه‌ککه به‌ڵگه‌ن که ئه‌و په‌یامبه‌رێکى نێردراو بووه ، نه‌وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کى سه‌رکه‌وتوو له جه‌نگ ، چونکه به‌خشنده‌یى و هاوسۆزى خۆى بۆ هاوشارییهکانى ده‌رخست ئه‌گه‌رچى به‌هێز بوو ، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنه‌که‌ى تاج دار کرد به به‌خشنده‌یى ولێبووردهیى ،له دواى خۆى نهدینارێک نه درهه‌مێک یان کۆیله‌یه‌کى به‌جێنه‌هێشت ، خودا له‌دونیادا کلیلى گه‌نجینه‌کانى دونیا و دواڕۆژى خسته به‌رده‌ستى ،ئه‌و گه‌نجینه‌ى دوا ڕۆژى هه‌ڵبژارد هه زاران دروود و ره حمه ت له سه رتو بی ئه پیشه وای نازدارم محمد