پیره هه لو
پیره هه لو
پاییزه، دار و ده‌وه‌ن بێ به‌رگه? دڵ په‌شۆکاوی خه‌یاڵی مه‌رگه
هه‌ر گه‌ڵایێ که له دارێ ده‌وه‌رێ?نووسراوێکه به ناخۆش خه‌وه‌رێ
تاو هه‌ناوی نیه وا مات و په‌شێو?له‌شی زاماری ده‌کێشێته نشێو
رۆژپهڕه، سارده کزه‌ی بای زریان?کاته بۆ ژینی له ده‌س چوو ، گریان
دڵی پڕ بوو له په‌ژاره و له دڵۆ?ژینی خۆی هاته‌وه بیر پیره‌هه‌ڵۆ
به قسه خۆشه ، مه‌ترسی مردن?تاڵه ئه‌و هه‌ستی به مردن کردن
کاتی کۆچ کردنه، وه‌ختی سه‌فه‌ره?داخه‌که‌م، سه‌ختی نه‌مانم له‌به‌ره
هه‌ر بینا هت ئه‌جه‌ل و من مردم?با له شیوێ په‌ڕ و باڵی بردم
تۆ بڵێی پاشی نه‌مان ژینێ بێ؟?بۆ له‌شی سارده‌وه‌بوو تینێ بێ؟
تۆ بڵێی ئه‌و خه‌وه هه‌ستانی بێ؟?یانه ئه‌و قافڵه وه‌ستانی بێ؟
مه‌رگه دێ و دوا به هه‌موو شت دێنێ?هه‌موو ئاواتێ له دڵ ده‌ستێنێ
پاشه‌رۆکێکی بکه‌م له‌و باخه ?تاکوو باڵ و په‌ڕی من په‌رداخه
نابمه ڕێبواری که‌لی هات و نه‌هات?چاره‌که‌م به‌شکوو ئه‌وا هات و نه‌هات
شاره‌زای ڕێگه‌یی مردن کێیه؟?چیه ئه‌و مه‌نزڵه، کوێنه‌ی جێیه؟
شاره‌زای ڕێگه‌یی مردن کێیه؟ ?چیه ئه‌و مه‌نزڵه، کوێنه‌ی جێیه؟
هه‌ر بڕۆم نابه‌ڵه‌د و بێ سه‌ر و شوێن?دیار نیه خێڵی هه‌ڵۆیان له کوێن
خۆی به خۆی گوت که ده‌چم بۆلای قه‌ل?که‌یخودای پیر و به بیری گه‌لی مه‌ل
هه‌ڵفڕی ڕاوکه‌ری زاڵی که‌ژ و کێو?له چیای به‌رزه‌وه ڕووی کرده نشێو
که‌وته ئه‌و ده‌شته له ترسا ته‌ق و ڕه‌و?ده‌رپه‌ڕی کوڕکوڕ و کڕ مایه‌وه که‌و
هاته لای قه‌ل به کزی و بێ وازی?قه‌ل گوتی: مامه هه‌ڵۆ، ناسازی؟
گوتی قاڵاوه ڕه‌شه‌ی پسپۆرم!?پیرم و پێیه له لێوی گۆڕم
باخی ژینم به خه‌زان ژاکاوه?کاتی مه‌رگه و ئه‌جه‌لیش ناکاوه
پێم بڵێ، چۆنه که تۆ هه‌ر لاوی؟!?زۆر به ساڵ پیری،به‌ڵام چا ماوی؟!
هێزی ئه‌ژنۆم نیه، باڵ بێ هێزه?هه‌موو گیاندارێ ژیان پارێزه
قه‌ل گوتی: باشه که گوێ ڕادێری?په‌ندی من پاکی به دڵ بسپێری!
ئه‌و ده‌مه‌ی بابی به‌هه‌شتیی من مرد?دوور له تۆ، ده‌رد و به‌ڵای ئێوه‌ی برد
پێی گوتم ڕۆڵه هه‌وای ڕاز و نزار?هه‌یه‌تی ده‌رد و نه‌خۆشی به هه‌زار
دێق و زه‌ردوویی و ئاهۆ و وه‌رهه‌م?به گژه‌ی بای به قوه‌ت دێن به‌رهه‌م
گۆشتی که‌و چه‌نده که تام داره به ناو?هه‌نگ و هاڵاوێ ده‌هه‌نوێته هه‌ناو
تا وزه‌ی بیر و خه‌یاڵ سه‌رده‌که‌وی?که له گۆر که‌وتی وه‌ها وهردهکهوی
په‌ین و پاڵێ که له پاڵی دێ یه?مه‌نزڵی نه‌وکه‌ری خۆتی لێ یه
که‌ره تۆپیـو و که‌لاکی گوێلک?هه‌ڵمی دڵ روون که‌ره‌وه‌ی سه‌ر گوێلک
پێکه‌وه چینه بکه‌ین له‌و په‌ینه?بۆی سه‌نێر مه‌ڵهه‌می بیر و زه‌ینه
ورد به‌وه چه‌نده به مانا قووڵه!?مه‌سه‌له و گفتی قه‌لی ماقووڵه!
بیکه سه‌رمه‌شقی ژیان ئه‌و ئیشه?هه‌ر له سه‌ر داری نه‌وی هه‌ڵنیشه
هاته‌وه بیری هه‌ڵۆ رابوردووی?پاکی بۆژانه‌وه یادی مردووی
گۆڵ کرا راخه‌ر و پایه‌ندازم?چه‌نده ئاژوا له‌شی کێو ئاوازم؟
چه‌نده روانیومه زه‌وی له‌و بانه ؟?کێو و ده‌شت له‌و سه‌ره‌وه چه‌ند جوانه؟
چه‌ند چکۆله‌ن په‌له‌وه‌ر له‌و به‌رزه ؟?ئاخ که چه‌ند خوێڕی گه‌ڕه ئه‌م عه‌رزه ؟
کۆلکه‌زێڕینه وه‌کوو تاقی زهفــــهر?ئاسمان بۆ منی به‌ست کاتی سه‌فه‌ر
حه‌وته‌وانان بوو میداڵی شه‌ڕی من?چه‌نده شۆراوه به خوێن شاپه‌ڕی من
چه‌نده راوی که‌و و که‌وباڕم کرد ؟?دوژمنی تاقمی شمقارم کرد ؟
ئێسته بۆ وا ڕه‌به‌ن و داماوم؟?من هه‌ڵۆ چاو له ده‌می قاڵاوم!
ساکه ئه‌و کاره وه‌ها ساکاره?مه‌رگه میوانی گه‌دا و خونکاره
هه‌وری ئاسمان بێ خه‌ڵاتم باشه?یا له‌شم خاشه بکێشن باشه
گوتی وا ژینی درێژ پێشکه‌شی خوت?گۆشتی مرداره‌وه بوو هه‌ر به‌شی خۆت
ژینی کورت و به هه‌ڵۆیی مردن?نه‌ک په‌نا بۆ قه‌لی ڕووڕه‌ش بردن
لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی به‌رزه‌مژی?چون بژی شرطه نه وه ک چه نده بژی
سواره ئیلخانی زاده