خۆشه‌ویستم کۆتری پێ فرمێسکی
پێش سه‌ر ده‌مێ به‌ره‌و ئاسمانی گۆنام هه‌ڵده‌فڕاند
پشکووتنی مه‌قه‌ستی عه‌قره‌به‌کانی کاتژمێریش
خوونچهی خۆری ئه‌وینی تۆ
نه‌خته نه‌خته
له پێده‌شتی ئاسمانی تاریکی دڵم
هه‌ودای ته‌مه‌نی لاویمی
زریانی ته‌نیایی
به فێڕۆ ههڵدهقرتاند
ئاهه‌نگی ئاهێکی ساردی بۆ غزاوی
تاتۆ له لایان خوای ئه‌وینه‌وه
له شمشاڵی گه‌روومدا دهتووڕاندو
بوویه وێنه‌گه‌ری وێنه‌ی ئاگرینی ئه‌وین و
به گویی له شمی دا ده‌سه‌پاند.
ره‌نگی بڵێسه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌ت
هه‌موو شه‌وێ
له سه‌ر تابڵۆی دڵم نه‌خشاند.
گه‌رده‌لوولی خه‌م
ئه‌وسا بوویه دایکی خۆزگه و
له سه‌ر سهجدهگای ئه‌ژنۆم
له ناو بێشکه‌ی حه‌قیقه‌تدا
بۆل بۆل
تا دوایین خه‌وی ئه‌به‌دی راتژهند.