خانواده

چون خه سوم له ناو به رم؟!

لەسەردەمانێکى زوودا لەوڵاتى چین کچێک هەبوو ناوى (لى لى) بوو و هاوسەرگیرى کردو لەگەڵ هاوسەریدا ڕۆشت تاپێکەوە لەگەڵ خەسوى ژیانێکى خۆش بەسەر ببەن .. ماوەیەکى زۆر کەم تێپەڕى بەسەر ژیانى (لى لى)دا و تا ڕۆژگارێک هاتە پێشەوە کەهەستى کرد ناتوانێت بەردەوام بێت لەژیانى لەگەڵ دایکى هاوسەریدا . چونکە خاوەنى کەسێتیەکى  تایبەت بوو چونکە (لى لى) لەزۆرێک لەو هەڵسوکەوتانەى خەسوى بێ تاقەت دەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا خەسوى بەردەوام ڕەخنەى دەگرت لەبوکەکەى.

ڕۆژ هات و ڕۆشت بوک و خەسوش بەردەوامبوون لەململانێ و دەمەقاڵێ، و ئەوەى زیاتر کێشەکانى ئاڵۆزتر کردبوو ئەو نەریتەبوو کەبەپێى دابونەریتى چینى پێویست بوو ئەو بوکە بچەمێتەوە بەرانبەر ئەو خەسووە وەکو ڕێزێک و هەروەها پێویست بوو لەسەرى هەموو خواستەکانى خەسوى جێبەجێ بکات.
ئەم شەڕو ئاژاوانەى بوک و خەسوەکە ببوە مایەى بێزارى هاوسەرى (لى لى) و تووشى نیگەرانییەکى زۆرى کردبوو…
دواجار (لى لى) هیچ تواناى ئارامگرتنى ئەو بارودوخەى نەماو بەدواى دەروازەیەکدا وێڵبوو بۆئەوەى ڕزگارى بێت لەو دۆزەخە، سەرەنجام بڕیاریدا سەردانى هاورێیەکى باوکى بکات کەناوى (هوانغ)بوو کەدەرمانى گیایى دەفرۆشت و باسى بارودۆخى خۆى بۆکردو داواى یارمەتى لێکرد بۆ ڕزگاربوونى لەو کێشەیەو وتى داواکارم هەندێک ژە هرم بەیتێ تاکو کۆتایى بەو سەرئێشەیە بێنم….
هوانغ پاش بیرکردنەوەى دوورو درێژ وتى: من یارمەتیت دەدەم بو چارەسەرکردنى کێشەکەت بەو مەرجەى ڕەچاوى هەموو ڕێنماییەکانم بکەیت!!
لى لى یەکسەر وتى: بەسەرچاو تۆ چى بڵێى وادەکەم .. هوانغ چوو بۆ ژوورى دواوەو پاش چەند خولەکێک بڕێک گیاى هێناو بە (لى لى) وت: تۆ ناتوانیت ژەهرێکى کتوپڕ بەکاربهێنیت، چونکە ئەوکات خەڵکى لێت دەکەونە گومانەوەو من چەند جۆرێک گیات پێدەدەم کەلەسەرخۆ کارى خۆى دەکات و خەسوت لەناو دەبات ..هەموو ڕۆژێک ژەمێک خواردنى بەتام ئامادەبکەو کەمێک لەم گیایەى تێبکە بۆ خەسوت!! لەمەودوا بۆ ئەوەى هەموو گومانێکى خەڵک لەسەر خۆت لابەریت پێویستە شیوازى هەڵسوکەوتى خۆت بەتەواوى بگۆڕیت بەجۆرێک نەرمونیان و ڕووخۆش بیت لەگەڵ خەسوتدا. وەکو پادشا تەماشاى بکەو مامەڵەى لەگەڵ بکە، هەگیز دەمەدەمى لەگەڵ مەکە.
لى لى زۆر دڵخۆش بوو سوپاسى بەڕێز (هوانغ)ى کردو خێرا چوو بۆماڵەوە تاپلانەکەى جێبەجێ بکات و خەسوى ژەهر خواردبکات…
هەفتەو مانگ تێپەڕى کردو لى لى هەموو ڕۆژێک ژەمێکى زۆر بەتامى ئامادەدەکردو بەڕوویەکى خۆش و ڕێزگرتنێکى زۆرەوە پێشکەشى دایکى هاوسـەرى دەکرد …
پاش شەش مانگ ئەو خێزانە بەتەواوى گۆڕانکارى بەخۆوە بینى و (لى لى)یش راهات لەسەر راگرتنى هە ڵسوکەوتەکانى و بەجۆرێک هەرگیز توڕەنەدەبوو بێ تاقەت نەدەبوو!!!
لەو ماوەیە بەدواوە هیچ دەمەقاڵەیەک ڕوینەدا لەنێوان لى لى و خەسویداو زۆر گونجاو بوون پێکەوە. و خەسوشى بەهەمان شێوە (لى لى )وەک کچى خۆى خۆشدەویست و هەمیشە لاى هەموو کەس وەسفى بوکەکەى دەکرد و هەمیشە دەیووت لى لى باشترین بوکە لەدونیاداو بەوشێوەیە لى لى و خەسوى وەک کچ و دایک مامەڵەیان دەکرد.
پاش ئە وە لى لى زۆر بەختەوەر بوو دڵخۆش بوو بەخۆشەویستى نێوان خۆى و خەسوى و ڕۆژێک لى لى بڕیاریدا بچێت بۆ بینینى (هوانغ)و داواى یارمەتى لێکرد، بەڵام ئەمجارە بەپێچەوانەوە وتى تکات لێدەکەم گەورەم یارمەتیم بدە بۆئەوەى نەهێڵم ئەو ژەهرە خەسوم لەناو ببات، چونکە زۆر گۆڕاوەو من زۆر خۆشمدەوێت وەکو دایکم. من نامەوێت بمرێت بەهۆى ئەو ژەهرەوە!!!
هوانغ بزەیەکى کردو وتى: لى لى هیچ شتێک لەئارادا نییە کەتۆ لێى بترسیت  من ژەهرم بەتۆ نەداوە ئەو گیایەش کەپێمدایت بریتى بوو لەڤیتامین، بۆ باشبوونى تەندروستى خەسوت. ئەو ژەهرە بریتى بوو لەبەکارهێنانى ئەقڵ و چاککردنى هەڵسوکەوتت لەبەرانبەر خەسوت، هەموو ئەوانە بەهۆى ئەو خۆشەویستیەى تۆوە ڕەوینەوە کەتۆ ئەنجامتدا بەرانبەر خەسوت .
پەندو ئامۆژگارى: ئایا دەزانیت کەشێوەى مامەڵەى تۆ لەگەڵ خەڵک هەمان مامەڵەى ئەوانە بەرانبەر بەتۆ و بەپێچەوانەوە؟؟ و پەندێکى چینى کۆن هەیە کەدەڵێت: ئەو کەسەى کەخەڵکى خۆشدەوێت هەر هەمان کەسەکە خەڵکیش خۆشیان دەوێت.

منبع : سایت یه کگرتو

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

‫3 نظر

  1. بوک و خەسوو
    خەسووت وەک دایکت هیوای بە ژینه
    مەلێ مافی هەر هەوا مژیـــــــــــــــــنه
    ئەویش کچی بوو ناردی بۆ رێگـــــەی
    ژین و ئەتۆشی هێنایە جێگـــــــــــــەی
    هەرگیز لە گەڵیا مەنێوه کێشــــــــــــە
    هە قیشی نەبێ نازی بکێــــــــــــــــشه
    کەواتە بیری لە ناوبردنـــــــــــــــــــی
    مەکە نێزیکه کاتی مردنـــــــــــــــــی
    تۆش دەبیە خەسوو و بوک بەلاتـەوه
    تۆڵه ی خەسووشت لێدەکـــــــــاتـەوه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا